له‌و دووریه‌وه
زرنگه زرنگی خۆشه‌ویستیت
به گوێچكه تهپهكانم ده‌بیستم
كه‌ی ئاوازه‌كانت باڵ ده‌گرن،
گۆرانی هه‌ستم بچڕن و
له‌ئاسمانی دڵم بفڕن
كه‌ی هه‌وره ڕه‌شی گه‌رانه‌وه‌ت
ده‌گاته سه‌رباخی ژینم
نم ،نم
بارانی خۆشه‌ویستی ببارێنێ
تا هه‌میشه گه‌شاوه بێ، بۆت گولشهنم
تادێ هه‌ستی خۆشه‌ویستیم زیاتر ده‌بێ
كاتێكیش گه‌نمی ئه‌و دڵه‌ی من وێڕا ده‌گا
كرمی دووریت په‌یدا ده‌بێ
وورده وورده
خۆشیه‌كانی دڵم ده‌مژێ
كه جگه‌ره‌ی خه‌م ده‌كێشم
گڕی دووریت هێند به‌تینه
به ڕه‌شه باش
جگه‌ره‌كه‌ی من گڕ ده‌گرێ
ته‌مه‌نم چه‌ند مۆمێكی ههڵنهكراون
تۆش هه‌موو ساڵێك به گڕی چاوه‌روانی
دانه‌یه‌كیان داده‌گیرسێنی
خه‌ریكه مۆمه‌كان ته‌واوبن
بۆچی نایه‌ی ؟ ..
گڕی ماوه‌كان وهكوژێنی
چه‌ندین جار هاتووم بۆ به‌نده‌ری بینینه‌وه‌ت
به نه‌هاتنت كوێرت كردم
شكۆفهیهكی بێ نازم
له‌نێو مه‌ركانه‌ی دڵی تۆ
هاكا له‌وێ ووشك بووم و مردم
له‌م وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌دا
كاتێك نامه‌ی دووری تۆم پێ ده‌گات
هه‌ستم ده‌بێته بووكه به‌فرینه‌یه‌ك و
دوای كۆتای هاتنی نامه‌كه‌ت ،به وشه ماڵ ئاوا
ده‌توێمه‌وه..
وا بوومه‌ته باخهوانێكی گۆشه‌نشین
تۆش بوویته سێوی چڵێكی شۆره وه‌بوو
هه‌ر چه‌ند ده‌كه‌م ده‌سته‌كانم پێت ناگاته‌وه
هێنده بێ ڕه‌حم مه‌به
چی ده‌بێ
گه‌ر تۆ بۆ من به‌ربیته‌وه
_________________
هاودێر ره‌ش