ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
بمرێ گه‌نده‌ڵی
كاتێك بووین به پێشمه‌رگه ته‌مه‌نی لاویی و ژن و منداڵ و هه‌موو خۆشییه‌كانی ژیانمان پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر بڵند بین و سه‌ر بۆ حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی دوژمن شۆرنهكهین و قه‌ت رۆژێك له رۆژان بیرمان له‌وه نه‌كردبوو له پاش روخانی رژێمی عێراقی خوێنمژ ببینه مۆته‌كه به سه‌ر خه‌ڵكه‌وه چونكه تیكۆشانهكهمان له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی و خۆشی ئه‌وان بوو.
له 5/10/2007 دا له وتاریكدا به‌ناونیشانی ته‌لاقم كه‌وتبێ ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب زه‌وى وه‌رگرتووه بۆیه بێده‌نگه : رۆژانه ناوى پیَشمهرگه دهبیستریَت و، زۆربه‌ى خه‌ڵكى زهحمهتكیَشى كوردستان و ئه‌و كه‌سانه‌ى له پیَناو ئاواته پیرۆزه‌كانى گه‌لدا تیَكۆشاون باسى پیَشمهرگه و رۆژانى سه‌ختى پیَشمهرگایهتى ئه‌كه‌ن و به چاوى ریَزو شانازییه‌وه ده‌رواننه ئه‌و میَژووه پر سه‌روه‌رییه ئه‌مه له لایه‌ك و، له لایه‌كى تره‌وه ههندىَ له به‌رپرسانى خاوه‌ن ده‌سه‌لاتى كوردستان پیَشمهرگهیان كردووه‌ته ویَردى سه‌ر زبانیان و، له به‌شه‌كانى راگه‌یاندن ئه‌وه واده‌رئه‌خه‌ن كه (هه‌موو) داخوازییه‌كانى پیَشمهرگهیان دابین كردووه‌و، هیچى تر نه‌ماوه بۆیان بكه‌ن و هه‌موو كارێكی خراپ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن بۆ چه‌واشه‌كردنى جه‌ماوه‌رى گه‌ل و بۆ داپۆشینى تاوان و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان.
خه‌ڵك سوێند به ته‌لاق بخۆن یان نه‌خۆن من تا ئێستا (یه‌ك بست زه‌وى) یم وه‌رنه‌گرتووه‌و، هیچ كاتێكیش بێده‌نگ نه‌بووم و، له زۆر بواردا باسم لیَكردووهو، هه‌میشه وتوومه ناسیاوه‌كانم (هه‌قیان) ه باوه‌رم پێناكه‌ن و، روو به روو پێم ئه‌ڵێن : ئه‌گه‌ر به (تۆ) زه‌وى نه‌درابێت ئه‌ى به كێی دراوه‌و یان به كێی ئه‌ده‌ن؟ ولامدانهوهى ئه‌و به‌رێزانه ئاسان نییه‌و، بگره زۆر سه‌خته‌و، ئه‌بێت بڵێم : راسته زه‌وی به به‌شێك پێشمه‌رگه دراوه‌و، ئه‌وه‌ش مافی خۆیانه به‌ڵام پێشمه‌رگه‌یه‌كی زۆر بێبه‌شكراون.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ خۆیان كردووه به خاوه‌نی كوردستان دیكتاتۆر ئاسا ره‌فتار ئه‌كه‌ن و خۆیان زاڵ كردووه بوونه‌ته مۆته‌كه به سه‌ر دڵ و جه‌سته‌ی گه‌ڵ و بنه‌ماڵه‌كان له سلێمانی هه‌موو گردهكانیان داگیركردووه‌و له هه‌ولێریش شاخه‌كان و به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون كام زه‌وی باشه قۆرخیان كردووه‌و، به چه‌پ و راست زه‌وی به سه‌ر كور‌و براو ئامۆزا‌و خزم و دهستوپهیوهندو زورناژهنهكانیان دابه‌ش ئه‌كه‌ن و به‌فیزو لوتبه‌رزی خۆیان به پێشمه‌رگه ناوزه‌د ئه‌كه‌ن و له بیریان چووه‌ته‌وه هه‌زاران پێشمه‌رگه هه‌یه له‌وان زیاتریان بۆ ئازادی و به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵك كردووه.
من لیَرهدا ناچارم به راشكاوهیی ئاماژه به‌و كه‌سانه بده‌م كه له ریزى حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی خۆیَنمژ كاریان كردووه وه‌ك سیخور، راپۆرت نووس، جاش و موسته‌شارو كارمه‌ندى پایه به‌رزى داموده‌زگاكانى رژیَمى دیكتاتۆرى گۆر به گۆرو كه له ئه‌مرۆشدا هه‌ر ئه‌وان له ریزى پیَشهوهن و، بوونه‌ته خاوه‌ن ماف له زه‌وی وه‌رگرتن.
نازانم تاكه‌ى بیَدهنگ بین ، تاكه‌ى مافمان زه‌وت بكریَت، تاكه‌ى مافمان بدریَت به كه‌سانى تر، تاكه‌ى به‌رپرسانى كوردستان خۆیان به پیَشمهرگه بزانن و مافى پیَشمهرگه پیَشیَل بكه‌ن و، بۆ خۆیان و كه‌سوكارو خزم و ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانیان هه‌موو شتیَك دابین بكه‌ن و، وه‌ك بڵیَت كوردستان ته‌نهاو ته‌نها ولاتى ئه‌وانه‌و، دهبیَت هه‌موو (خه‌یرو بهركهتى) هه‌ر بۆ ئه‌وان بیَت، تا كه‌ى رووى دیَزى گه‌نده‌ڵى ریسوا نه‌كه‌ین، تاكه‌ى رێزی جاش ئه‌گرن و، پیَشمهرگه فه‌رامۆش ئه‌كه‌ن؟ تاكه‌ى رێز له راپۆرت نووسه‌كانى رژیَمى به‌عسى فاشى و پێشمه‌رگه بكوژه‌كان ئه‌گرن؟.
پێویسته بپرسین : چۆن چۆنی به‌رپرسه‌کانی کوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون؟، ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه پێشمه‌رگه بوون؟! چۆن چۆنی خانووی سێ و چوار قات و ئه‌پارتمانی به‌رزو باڵه‌خانه‌ی بڵند دروست ئه‌كه‌ن؟ وادیاره به‌شه‌و دولار ئه‌نێژن وبه‌یانی له شه‌فه‌قدا به‌روبوومه‌که‌ی کۆ ئه‌كه‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت چۆن به‌رپرسێک خانووی مۆدیرن بایی نیو ملیۆن دۆلار بگره زیاتر دروست ئه‌كات ، تاکه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی کوردستان ئه‌دزن و گیرفانه‌کانیان پر ئه‌كه‌ن و، تاكه‌ی ناتوانن موچه‌ی شه‌هیدان و فه‌رمانبه‌رو مامۆستایان و پێشمه‌رگه‌و زیندانی سیاسی دابین بكه‌ن؟
جێی داخه‌و له سایهێی به‌رپرسانی كوردستان پیَشمهرگهى دیَرین كراوه به دوو به‌ش، بهشیَكیان بیَبهشن و، ئه‌و به‌شه‌كه‌ى تریان شانسى هه‌یه‌و له جیاتى یه‌ك پارچه زه‌وى، دوو پارچه زه‌وی وه‌رئه‌گرێت، پارچه‌یه‌كیان له ههولیَرى پایته‌خت و ئه‌وى تریان له سلیمانى و، مه‌به‌ست له‌م بازرگانییه دیاره بۆ ده‌سته‌مۆ كردننیانه و، له رێی ئه‌وانه‌وه دزی و فزی وگهندهلییهكانی ئه‌پاریزن و په‌رده‌پۆشیان ئه‌كه‌ن و ئه‌یشارنه‌وه و، به‌و كاره پر له شه‌رمه‌زاریانه خه‌ڵك فێری گه‌نده‌ڵی و دزی و پاراستنی بته‌كان ئه‌كه‌ن و، به هۆی دزی و گیرفان پركردن هیچ به‌رپرسێك سكالاو داواى خه‌ڵك و پێشمه‌رگه ناخۆینیتهوه.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بپرسین : ئه‌ری بته‌كانی ده‌سه‌ڵات تا دوێنی هیچتان نه‌بوو له ئێستادا كوردستانتان دابه‌شكردووه‌و بوونه به خاوه‌نی و، ئایا بیر له‌وانه ناكه‌نه‌وه كه پێشمه‌رگه بوون وخوێنیان به‌خشیوه‌و ئه‌گه‌ر له ئێوه زیاتریان نه‌كردبی بێشك له ئیوه كه‌متریان نه‌كردووه‌و، بۆ زانینتان هه‌موو هاوڵاتییه‌ك مافی پارچه زه‌وییه‌كی هه‌یه.
ساڵانه به هۆی ته‌مه‌ن و رووداوی تر‌و مردن ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین كه‌م ئه‌كات و ، وا دیاره حكومه‌ت زۆر زیره‌كه‌و به ته‌مایه كه‌س نه‌مێنێت ئه‌و كات زه‌وی به سه‌ریاندا دابه‌ش ئه‌كات!؟.
2/10/2020