بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید : کاره‌سات هه‌ر له‌وه‌دانیه، که بکوژان له‌سیسته‌می سیاسی تۆتالێتاریدا، به به‌رده‌وامی زهبروزهنگو تۆقاندن ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵکو کاره‌ساتی گه‌وره له‌وه‌دایه، که تاوانباران له‌م سیسته‌مدا، نه‌ک هه‌ر ڕاستگۆیانه دان به‌تاوانی خۆیان ناهێنن‌و هه‌ستی شهرمهزاریو به‌خۆداچونه‌وه‌یان نییه، به‌ڵکو به‌وپه‌ری ئاگاییه‌وه ڕه‌وایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر کوشتن‌و تۆقاندنی مه‌ده‌نی بێبه‌رگری دهردهبڕنو سه‌باره‌ت به‌وه‌ش به‌رگری له‌واقعێکی ناڕه‌وای نامۆ به‌کردار ده‌که‌ن. لێره‌دا پرسیار ده‌کرێت، ئایا ئه‌مجۆره که‌سایه‌تیانه‌ی که تاوانبارن لهکپکردنی ده‌نگی ئازاد‌و سهرکوتکردنو ته‌فروتوناکردنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بێبه‌رگری، هه‌ست به به‌های ئینسانی‌و هه‌بوونی خۆیان ده‌که‌ن؟ هه‌ست بهخۆشیو ناخۆشی ده‌که‌ن؟ ویژدان رایانده‌چڵه‌کێنێت؟ یان هه‌ر که‌سانێکی ساردوسڕ له‌ئامڕازێک زیاتر هیچی تر نه‌بن که‌چی له‌ده‌وروبه‌ریان ده‌گوزه‌رێت، مه‌به‌ستیان نه‌بێت. ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌نده‌ها پرسیاری‌تر له‌لای که‌سانی ڕوناکبیرو پسپۆڕ‌و لێکۆله‌وه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵکوژی جوله‌که له هۆلۆکۆستدا، بۆ نمونه ژنه جوله‌که‌ی فه‌یله‌سوف هانا ئاردنت دروست بوو، هانا ئاردنت له 1961 له ئورشه‌لیم، له کاتی دادگایکردنی فه‌رمه‌نباری باڵای نازی ئه‌ڵمانی ” ئادۆلڤ ئه‌شمان”، “Adolf Eichman” هه‌وڵیداوه له‌و کهسایهتیو بارودۆخه تێبگات، که چۆن فه‌رمانبه‌رێک بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به‌فه‌رمانی ئه‌و، ههزارانو هه‌زاران جوله‌که له‌که‌مپدا به‌غاز بخنکێنرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاوانباری گه‌وره له‌دادگای باڵادا به‌و په‌ڕی ئاگاییه‌وه، به‌بێ په‌شیمانی له‌کاری نامرۆڤایهتیو دڕنده‌یی‌و به بێگرژیو چرچ‌و لۆچی ده‌موچاو، ڕه‌وایه‌تی خۆی بداته ئه‌و کاره‌ی که ئه‌نجامی داوه، چۆن که‌سێک به بێ بیرکردنه‌وه‌و تێگهیشتنو هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی، ملکهچو گوێڕایه‌ڵ له‌ژێر فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هیتله‌ردا، خراپکاری پڕوپوچ ئه‌نجامبدا. چۆن که‌سێک بڕوای به‌مه‌سیح بێت‌و کتێبه‌کانی ئیمانوێل کانت‌و گۆته بخوێنیته‌وه، گوێبیستی موزیکی شوبه‌رت بێت، هاوکات ده‌ستی له‌کوشتنی ملێونه‌ها جوله‌که‌دا هه‌بێت؟ لێره‌وه هانا دینی مه‌سیحی بهدینیێکی بێکهڵکو بێ‌سود ناوزه‌د ده‌کرد. ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی دینی کریستیان، دینێکه بایه‌خ به‌ڕۆح، له‌دنیای دوای مردن ده‌دات، نه‌ک به‌ژیان له‌ئێستاو ئێره‌دا. هانا هه‌روه‌ک سۆکرات پێیوابوو “باشتره ناهه‌قیت به‌رامبه‌ر بکرێت، نه‌ک له‌وه‌ی ناهه‌قی بکه‌یت”، به‌ڵام کێ ئه‌م بڕیاره ده‌دات؟ “خودی که‌سه‌که” واته من، که‌واته “من” کرۆکی بابه‌ته‌که‌یه‌و له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی مۆرال له‌ره‌وشتی مرۆڤدا به‌رپرسه. به‌ڵام ئایا ئه‌م “منه” چۆن بڕیاری باشترین چاکه ده‌دات؟ هانا پێیوایه که من یه‌کێکم، یان دوان له‌یه‌کێکدا، له‌وانه‌یه، ئاشتی یان نائاشتی له‌گه‌ل بووندا هه‌بێت. به‌ڵام ڕاستییه‌ک هه‌یه که “من” نا‌توانیت له‌خود هه‌ڵبێت. گه‌ر من ناڕه‌وایه‌ک ئه‌نجام بده‌م، ئه‌وا به‌ناچاری تێکهڵاویو زۆر نزیکی له‌گه‌ڵ ناهه‌قکار به‌سه‌رده‌م. واته من له‌گه‌ڵ خوددا. به‌تێوری هانا دیالۆکو مشاوه‌ره له‌گه‌ل “من” خاڵی ده‌ستپێکردنی بیرکردنه‌وه‌یه که به‌هۆی ئه‌وه‌وه یه‌که‌یه‌ک له‌مۆراڵ دێته ئاراوه. لێره‌وه ڕهوشتو هه‌ڵسوکه‌وتی نازی تاوانبار “ئه‌شمان” ڕوونده‌بێته‌وه که که‌سێکی بێ مۆرال، له‌ناوه‌وه له‌تکراو، سه‌یرو ترسناک‌و نائاسایی که توانای بیرکردنه‌وه‌ی نیه، بێتوانایی بیرکردنه‌وه‌ش که‌س ده‌کاته بهدخوازو خراپکارو پڕوپووچ. ئه‌مه‌ش داڕمانی هۆشو ههستو ڕه‌وشته. له‌خۆم ده‌پرسم گه‌ر له‌کوردستاندا ئه‌مڕۆ تاوانبارانی ئهنفالو کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و بکوژانی ڕۆژنامه‌نوسان بیگیرێنو دادگا بگرێن، ئایا تاوانباران بوێر‌و ڕاستگۆن، ده‌توانن داوای لێبووردن لهمیللهتو شهرمهزاربنو په‌شیمانی خۆیان ده‌رببڕن؟ ئایا ده‌ڕبڕینی پهشیمانیو لێبووردن بیرکردنه‌وه‌ی ناوێت؟ ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ی که هه‌ڵێنجانێکی ئه‌قڵانی شارستانی ده‌خوازێت. به‌ڵام گه‌ر تاوانباران هێشتا سنوری عه‌قڵه‌ییه‌تی شێخ‌و خێڵ‌و بنه‌ماڵه‌و تایه‌فه‌یان نه‌به‌زاندبێت چی لهلێبوردنو هه‌ستی شهرمو ڕاستگۆیی‌و به‌خۆداچونه‌وه ده‌گه‌ن؟!
Hannah Arendt ,Een biografie
Elisabeth Young -Bruehl