هه‌ر تاکێک له ئێمه ڕۆژێک له ڕۆژان خه‌ونی به پیشه‌یه‌ک بینیوه و پڕ به دڵ حه‌زی کردووه له‌م پیشه‌یه بتوانێت خه‌ونه‌کانی بێنیته دی.
زۆر له‌م ناودارانای کوردستان‌مان یه‌ک به دوای یه‌ک بینی په‌رده‌یان له‌سه‌ر حه‌زه‌کانیان هه‌ڵدایه‌وه و بۆ ڕۆژێکیش بێت توانیان ئه‌م خه‌ونه بێننه دی !!. به‌رنامه‌ی “پیشه‌یه‌کی تر” که که‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس په‌خشی ده‌کات وه هه‌رجاره‌ی که‌سێکی ناودار ده‌دوێنێت و خه‌ونه‌که‌ی ده‌کاته ڕاستی، ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌بێت به کوتاڵ فرۆش، دکتۆر ده‌بێت به شۆفێر ئافره‌ت ده‌بێت به سایه‌قی تاکسی هتد.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا ده‌بێت به‌میوانی به‌رنامه‌ی “پیشه‌یه‌کی تر” و ئه‌میش له ڕێگای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه خۆی له یه‌کێک له‌م پیشانه ده‌دۆزێته‌وه که زۆر دووره له کاره‌که‌ی ئێستایه‌تی. ئه‌مجاره‌یان بڵند ده‌بێت به پۆلیس و له‌گه‌ڵ تیمێکی پۆلیسی نێو شار شه‌و و ڕۆژێک هاوشانی برا پۆلیسه‌کان ده‌رده‌چن به ئه‌رک و چاودێری و پاراستنی گیانی خه‌ڵکی. بڵند ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌شدارییه‌ی له پێگه‌ی فه‌یسبووک بۆ هه‌واداری ووتی” من ویستم پیشانی خه‌ڵکی بده‌م که هێزی پۆلیسی کوردستان چه‌ند ماندوون له پێناو پاراستنی گیانی خه‌ڵک و شاره‌که‌مان”.