دواى بلاو بوونەوەى کلیپى ( پەشیمانم ) کە لەلایەن ( زیاد ئەسعەد) واترابوو هونەرمەند ( بڵند ابراهیم ) بە شێوازێکى نوێ دووبارەى کردەوە سەرکەوتێکى باشى بەدەست هێنا، بەلام رەخنەى زۆرى لێگیرا لەسەر وشە ( تەقاند )
بڵند: رایگەیاند کە هەڵەکە لەلایەن ئەو بووە کاتێک ( زیاد ئەسعەد ) هۆنراوەکەى بە (ئینتەرنێت) بۆ ناردووە ئەویش نوسیەوە و لە جیاتى وشەى (چەقاند)نوسیم (تەقاند) بەهۆى لێک چونى وشەکان ئەم هەڵەیە روویداوە تا دواى بلاو بوونەوەى کلیپەکەى پێ نەزانیوە.
لەچەند رۆژى رابردوو لە شارى (هەولێر) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى دا کە بۆ هونەرمەند رێکخرابوو لە هوتێل چوارچرا سەبارەت بە بلاو کردنەوە نوێترین ئەلبومى (٣ ساڵ) کە رۆژنامەنوسان ئەو پرسیارەیان لیکرد ئەویش بەم شیوەیە جوابى دایەوە, ئەوەش لینکى فیدۆیەکە.