بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومی نوێی تا مانگی نه‌ورۆز ڕاده‌گرێت و ڤین تیڤی به‌رهه‌مه‌که‌ی لێده‌کڕێته‌وه سپۆنسه‌ریش تا ئه‌م کاته که‌س نه‌یکردووه. بڵند عه‌بدوڵا ته‌ئکید له مانه‌وه‌ی ستایلی پێشووی ده‌کاته‌وه له‌گه‌ل به‌ره‌و پێش چوونی. له کۆی تراکه‌کان یه‌ک گۆرانی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو ته‌حسین ته‌هایه که ئه‌میش به ڕه‌زامه‌ندی خانه‌واده‌که‌ی گوتووتیهوه.
ئه‌مجاره بێجگه له گۆرانیه سۆزداره‌کانی گۆرانییه‌کی نیشتیمانیش له‌سه‌ر کوردستان سیدی نوێی بڵند عه‌بدوڵا ده‌ڕازێنێته‌وه و گۆرانییه‌کی ئینگلیزیش بۆ یه‌که‌م جار ده‌ڵێت، له‌م باره‌یه‌وه بڵند ده‌ڵێت ” ده‌مه‌وێت غه‌یره کورد به هونه‌ری کوردی ئاشنا بکه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌زمونه‌که‌ش سه‌ریگرت ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بم به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وا دوباره‌ی ناکه‌مه‌وه”.