شێرکۆجه‌لال
بگه‌ڕێوه
فه‌رامۆشکه ڕۆژانی چوو
ئهومۆمهی که‌دوێنێ پێمان کرد
له‌گه‌ڵ گریانمان نه‌گریا
زۆربه‌زوویی له‌سه‌رڕێگای چه‌وت وچهوێڵ کوژایه‌وه
کۆرپه‌ی عیشقێکی گڕنهبوو
زووڕهحمی خۆشه‌ویستی به‌جێهێشت
بۆیه نهژیاوتاوایهوه
بگه‌ڕێوه
ئهمجارهبهجوانی عیشق وهرهدنیای من
بهنۆمانگی له‌دایک به
تاگهرڕۆژێک مانیشت گرت لهلێومژین و تێک ئاڵان
نه‌ترسی له‌مردنی عیشق
بگه‌ڕێوه
بانگێک بده به‌ئایه‌تی عیشق
نوێژێک بکه له‌په‌رستگه‌ی خۆشه‌ویستی
ئهمجارهلهمهفتهنی زه‌رده‌شت سوێند بهئاڤێستادهخۆین
تێرئاوێزانی یه‌ک ده‌بین
په‌نجه‌کانمان ده‌که‌ین به‌مۆم
دهچینهوهبهگژکوژانهوه
دڵنیابهکهداگیرسان ناکوژێنه‌وه..