سەبارەت بە تاوانە تیرۆستیەکەی پاریس کە دیوەزمەکانی داعش بەڕۆژی نیوەڕۆ شاڵاویان بردە سەر هەفتەنامەیەکی ئازاد و ڕای ئازادیان بریندار کرد دەڵیم بە سەرجەم وولاتانی ئەوروپا و جیهان بزانن چۆن مەرگی چەند مرۆفێکی ئازیزتان هەموتانی شڵەژاند،
دەفەرموون لەم دەللاقەیەوە بڕواننە خەباتی پیشمەرگەو ڕۆلی پێشمەرگە کە بە خوێنە گەشەکەیان ئەیانەوێت جیهانێکی پاکژ دروست بکەن،ئەوجا بزانن کە شەهیدانی کوردو کوردستانن ئەوانەی کە ریگە دەگرن لەوەی شارەکانتان خەڵتانی خوێن بن، ئێوەش بە دڵوپە چەک دەبەخشنە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ،هێزی ئاشتی جیهان.