كارۆخ مەلا ئەسعەد: نەرمیكە، ناوی گۆرانییە تازەكەی بژار دیلانە و خۆی ئاواز و دابەشكردنی مووزیكەكەی ئامادە كردووە و حەمە سەعید ئیبراهیمیش هۆنراوەكەی بۆ نووسیوە و سامی سەباح لە ناوەوەی كوردستان كلیپەكەی بۆ ئەنجام داوە.
بژار دیلان، بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی گوت “ئەو گۆرانییەم بە سپۆنسەری AKE Production بەرهەم هێناوە و لە لایەن دەرهێنەر و وێنەگر و مۆنتێر سامی سەباح كراوە بە كلیپ و بە شێوەیەكی كارتۆنی هێناومانە بوونەوە.
دەتوانم بڵێم بۆ یەكەم جارە كارێكی لەو شێوەیە لە كوردستان ئەنجام بدرێت.” لە بارەی بەشداربووانی كلیپەكەیشیەوە دەڵێت “گرافیك عبدولمجید فایز، ئیبراهیم فایز. ڕەنگ هیوا عومەر و یاریدەدەری دەرهێنەر تەمەن سەید ئەحمەد، هەرێم محەممەد و بەڕێوبەری بەرهەم ڕەوەند ئەمجەد، ئەندام جەمال. هەروەها بەرهەمهێنانی كۆمپانیای AVAـیە. هیوادارم توانبێتمان بەرهەمێكی باش پێشكەش بكەین.”