بڕیار فەتاح ی کامیرامان و دەرھێنەر لە گفتوگۆیەکی کورتدا ئاماژە بە کارەکانی دەکات بۆ ھونەرمەندان و باس لە رۆڵی کلیپ دەکات لە مێدیای ھونەری و لە سەردەمە ئێستا.
سەرەتا چۆن خولیای کامێرات ھەبوو؟
بڕیار فەتاح: لە سەرەتای تەمەنمەوە خۆشەویستی یەکی زۆرم ھەبوو بۆ کامێرا و یەکێک بووە لە خەونەکانم، واتا من عاشقی کامێرا بووم و رۆژ بە رۆژ ئەو عەشقە زیادی کرووە لە ناخما.
ئەتەوێ لە رێگەی کلیپ کردنەوە چی پەیامێک بگەیەنیت؟
بڕیار فەتاح: ئەمەوێ مۆدێلێکی نوێ لە کلیپی کوردی دروست بکەم و بەردەوام لە کارەکانمدا رەنگی داوەتەوە، وەکو دەڵێن کلیپ کردن واتە ریکلام کردن بۆ گۆرانی، دەبێت بە جوانترین شێوە ریکلام بۆ ئەو گۆرانی یە بکەیت، من ھەوڵم داوە پەیامی ھاودەقی گۆرانی یەکە لە ڕێ ی کلیپەوە بگەیەنم، واتە بە وێنا کردنی روداوەکانی ناوگۆرانی یەکە.
کارەکانی جەنابتان چ جیاوازیەکی ھەیە لەگەڵ کەسانی دیکە؟
بڕیار فەتاح: من حەز ئەکەم پرۆف ێشناڵانە کار بکەم و ئامێر و تەکنیکی نوێ بەکار بھێنم و لە ئاستی کلیپە جیھانی بەکان بێت، بەڵام توانای ھونەرمەنادنی کورد محەدەدە و ناتوانیت بەو کوالیتیە بەزە کاریان بۆ بکەی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا رادەیەکی باش کوالیتیمان باشە و کەسانێکی زۆر لێ ی رازین.
ئەو دەرھێنەرانی پێ ی سەرسامی کێن؟
بڕیار فەتاح: بە گشتی ئێستا کۆمەڵێک کەسانی باش لە بوارەکەدا کار دەکەن و شوێن پەنجەیان دیارە و دەستخۆشی لە ھەموویان دەکەم.
کێ ھاوکاریت دەکات؟
بڕیار فەتاح: کاک پشتیوان گوڵپی و رێکەوت محەمەد و چەندین کەسایەتی لە پشتی کارەکانی منەوە کار دەکەن، سوپاسیان دەکەم
ئەو ھونەرمەندانی کارت بۆ کردوون کێن؟
بڕیار فەتاح: کەمال محەمەد، ھانی، بەھجەت یەحیا، عەتا ئەحمەد، عەتا قەرەداغی، سالار مەحمود، عادل ھەورامی، نوێنەر ئەحمەد، شەھریار و عەزیز وەیسی و چەندین ھونەرمەندی تر
دوا پرۆژەت؟
بە نیازی دروست کردنی چەندین کلیپم بۆ چەند ھونەرمەندێکە گەورە، جارێ ناتوانم زانیاری زیاتر بدەم.