بڕیار به‌ختیار یه‌کێکه له‌و گه‌نجانه‌ی به‌توانایه‌کی زۆره‌وه له‌بواری ڕاگه‌یاندن کارده‌کات و هه‌میشه وخۆبهخشانه له‌پێناو خزمه‌تکردن به هونه‌ری کوردی، دانهبڕاوانهو هه‌موو کاتێک له‌ئاماده‌باشیدایه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م گه‌نجه به‌ده‌ر نییه له‌و گه‌نجانه‌ی کۆمه‌ڵێک خولیا‌و ئاواتی هه‌یه له‌بواری ڕاگه‌یاندن به‌لام ده‌شنێ زۆر جار خواسته‌کان به‌دڵی تاکه‌کان نه‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه بڕیار به‌ختیار هه‌رگیز کۆڵی نه‌داوه وه‌کو گه‌نجێک له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی چڕاتیڤیهوه له‌وکاته‌وه‌ی به‌کامێرایه‌کی زۆر ساده‌وه که‌هه‌ندێک جار جێگه‌ی توانجی خه‌ڵک وڕاگه‌یاندنه‌کانی تر بوون وه‌لێ ئه‌مانه هیچ کاتێک بڕیاریان بێزار نه‌کردوه، بڕیار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شانۆکاره کامێرامانێکی لاوی به‌توانایه که‌ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌نجانه له‌ژێر چاودێری و شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان یاخود ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن بن بتوانن په‌ره به‌به‌هره‌و تواناکانیان بده‌ن
به‌رنامه‌ی چراکان بۆ ئه‌نجاره بڕیار به‌ختیاری شانۆکار و کامێرامانی ماڵپه‌ڕی چرا تیڤی به‌سه‌ر کردۆته‌وه که‌تیایدا باسی کاره‌کانی چرا تیڤی ده‌کات و باس له‌ئه‌زموونی کاری شانۆ ودرامای خۆی ده‌کات.
چراکان به‌رنامه‌یه‌کی گه‌نجانه‌ی ڕادیۆیی ده‌نگی کوردستانه ڕۆژانی سێشه‌ممه ڕاسته‌وخۆ کاتژمێر 10:10 خوله‌ک پێشکه‌ش ده‌کرێت.له‌سه‌ر شه‌پۆلی 103.9
کلیک له‌م لینکه بکه‌ن بۆ گوێبیستی به‌رنامه‌که
http://www.chra.tv/avi/chrakan/chrakan-bryar.mp3