کارزان حەیدەر : لە میانی ئەو سەردانە ھونەرییەی لەڕێگەی کۆمپانیای clue بۆ ھەولێر لە ٢٢/١٢ بە مەبەستی سازکردنی کۆنسێرتێک لە شارۆچکەی عەنکاوە کردی , خانمە گۆرانی بێژی بەناوبانگی لوبنانی نانسی عەجرەم چەند ساتێک لەگەڵ خانمە گۆرانی بێژ کریستال یەکتریان بینی , جگە لە گفتوگۆو ڕا گۆڕینەوە لەسەر چەند مەسەلەیەکی ھونەری , باسیان لەوە کردووە چۆن بتوانن لە داھاتوودا کارێکی ھونەری بەیەکەوە بکەن.
کریستال لەبارەی ئەو دیدارەی لەگەڵ نانسی عەجرەم بە ( ڕووداو)ی ڕاگەیاند: لە بەیەکگەیشتنم لەگەڵ نانسی , جگە لەوەی ئەلبوومێکی گۆرانیەکانی خۆمم پێشکەشکرد و زۆر پێی خۆشحاڵ بوو , باسمان لەوە کرد کە چۆن بتوانین لە داھاتوودا کارێکی ھونەری بەیەکەوە بکەین, ئەوە لە کاتێکدا من وەک ھونەرمەندێک زۆر سەرسامم بەو خانمە ھونەرمەندە لوبنانیە و خۆشم ئەوێ , بۆیە
نەمتوانی جێی بێڵم تا بەڕێ خستنیشی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و ڕۆیشتنەوەی , بۆیە ئەویش بەمە زۆر دڵخۆشبوو.