مەسعودی مەلا ھەمزە : یەکەم جار ناوی نوێترین گۆرانی ھونەرمەندی لاو بڕوا ئیسماعیلە، کە ئێستا کارەکانی ئەم بەرھەمە بە کۆتا ھاتووەو لە ئایندەیەکی نزیکدا کلیپ دەکرێ.
بڕوا ئیسماعیل لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی”لە ھۆنراوەی خدر بێجانی و ئاوازی سەید ئەحمەد رواندزی نوێترین بەرھەمی خۆم بەناوی یەکەم جار تۆمار و بڵاوکردەوە، ئەم بەرھەمەم لە ستۆدیۆی ئۆکتاف لەلایەن محەمەد ئاکرەیی کاری دەنگی بۆ کراوەو سەرھەنگ ئیلھام ئامادەکردنی میوزیکی بەرھەمەکەی خستە ئەستۆی خۆی”.
بڕوا وتیشی”ئەم بەرھەمە بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ تۆمارکراوەو ئومێدم وایە وەک بەرھەمەکانی دیکەم بە شێوەیەکی بەرفراوان بچێتە ناو جەماوەر و پێشوازییەکی باشی لێبکرێ”.
شایانی باسە بڕوا ئیسماعیل ٢ گۆرانی بە شێوەی کلیپ بڵاوکردۆتەوەو یەکەم جار سێیەم بەرھەمی دەبێ.