من (بڕوا تەها) دەرهێنەر خاوەنی کۆمپانیای( ڕای کوالیتی) لە ئەوروپا ،سوپاسی هەموو ئەو میدیا کوردی و ماڵپەڕو هەموو ئەو بڵاوکراوانە ئەکەم کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردودا کارەکانی ئێمەیان بڵاو کردۆتەوە بە تایبەت ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە زۆرێک خەڵک بەکاری دەهێنن و کارەکانی ئێمەش ئەبینن دەستخۆشیان لێ کردوین،
بەڵام هەر کەس بە جۆرێک و بۆ مەبەستێک بەکاری ئەهێنن کۆمەڵێک کەس هەن بە بێ ئەوەی خۆیان بناسێن پەڕەیەکیان دروست کردوە تا سوکایەتی بە من بکەن و گوایە من قەرزاری خەڵکم و درۆزنم و دەستی خەڵکم بڕیوە بەڕێزان ئەوان چون دەنگێکیان بە کۆمپیوتەر دروست کردوە کە گوێتان لێیبێ ئاشکرا دەزانن دروستکراوە،،ئەگەر واشبێت کوا بەڵگەیان کوا ئەو کەسانەی کە من قەرزاریانم؟ تا قەرزەکەیان بدەمەوەو، ئەو کچانە کێن کە من سوکایەتیم پێکردون؟ئەم درۆو سوکایەتی کردنە تا کەی بەڕێزان ئەوانەی ئەو تۆمەتانە ئەخەنە پاڵ کەسایەتی من کاسانێکن بچوکترین خزمەتیان نەکردوە بە هونەری کوردی بۆیە ئاوا لایان ئاسانە سوکایەتی بە هونەرمەندان بکەن و کاری خەڵکانی تر کەم بکەن، وە ئەگەر واشبم ژیانی تایبەتی چ پەیوەندی بە خەڵکەوە هەیە ئەوان با ڕەخنە لە کارەکانم بگرن لە ڕوی وێنە گرتن و روناکی و دەرهێنانەوە نەک بێن وشەی ناشرینم پێ بڵێن و تۆمەتم بخەنە پاڵ و لای هاوڕێکانم قسەم پێبڵێن و لە ڕوی خۆشمدا ڕێزم لێبگرن،،من ئەوەندە ئەڵێم بەسە یەکتر ناشرین کردن و قسەی بێ بەڵگەو تۆمەت خستنە پاڵ یەک یاسا هەیەو ئیتر با بەس بێت ئەم کردەوانە،من بەم قسانەی ئەوان تواناکانم کەم ناکاو بەردەوام ئەبم لە خزمەت کردن لە پێناو ژیانی تایبەتی خۆم و لە پێناو هونەری کوردی بۆیە بەڕێزان ئەی ئەوانەی کە بەس بۆ سوکایەتی کردن بە یەکتر فێرن من پێتان ئەڵێم( کاری هونەری بە کاری هونەری باشتر وەڵام ئەدرێتەوە نەک بە تۆمەت هەڵبەستن و وتەی ناشرین)،سوپاستان ئەکەم هاوڕێیان ئەو پەڕەیە ڕیپۆڕت بکەن و تا ئیتر بەسبێت سوکایەتی کردن بە هونەرمەندان…