ئالان عومەر : بڕوا تەها گەنجێکی کورد، لە ئەوروپاوە سەرقاڵ بەکاری بەرهەمهێنانی هونەرییە بەماوەیەکی زەمەنیی کەم وەک ئەستێرەیەک ئەدرەوشێتەوە، ئەو بەتموح و ئامانجگەلێکی جوان هاتۆتە مەیدانی کار، وەک خۆی دەڵێت دەیەوێت لەداهاتوو تیشکی گەشانەوەکانی بگاتە ئاسمانی وڵاتانی دنیاش، بەدیهاتنی ئەم خەونەش بەدوور نابینێ، چونکە وەک دەڵێ ئیرادەو توانای ئەو بەجیهاینی بونەی هەیە. لەماڵپەڕێ نوچەنێت وەک دەستخۆشییەک بۆ کارەکانی و گەیاندنی راوسەرەنجەکانی و رونکردنەوەی ئامانجەکانی بۆ خوێنەر، ئەم دیمانەیەمان لەگەڵ ئەم گەنجە هونەرمەندە سازکرا.
*************
ئالان عومەر/ ماوه‌یه‌کی زۆر نیه له‌ئه‌وروپا ئه‌ژین ئێستا خاوه‌نی کۆمپیانیایهکی هونه‌رین چۆن بو بیرتان له‌دروستکردنی ئه‌م کۆمپانیهی کرده‌وه‌و مه‌به‌ستان چیه؟
بڕوا تەها/ بێ گومان ئەو کارەی دەیکەم ئێستا‌و ئەو بوارەی خۆمم تێدا خەریک کردووە، هەمان ئەو بوارەیە بۆم خوێندوە، هەرکەس کەلەبوارێک دەخوێنێت و خۆی بۆ ماندوو دەکات، دەبێت لەئەنجامیش کارەکانی دیار بن و لەخزمەتی ئەو بوارەو لەڕێی ئەو بوارەوە کەبۆی خوێندووە خزمەتی وڵاتی خۆی بەتایبەت بکات و هەوڵی ئەوەش بدات، تواناکانی لەئاستی وڵاتێک، یان لە ئاستێکی لۆکا‌ڵی تێپەڕێنێت و هەوڵی بە جیهانی کردنی کارەکانی بدات، هەرکەس بڵێ کار دەکەم و تموحی لەوە گەورەترم نییە کەهەمە، بێگومان راستی نەووتووە، من کە خوێندنم تەواو کردووە لەبواری سینەما دنیای شاشە دنیای منەو من و ئەوانەی وەک منن دەتوانن لەوڕێگاوە خزمەت بەدیدەی بینەرو کاراکتەرەکانی شاشە بکەن، منیش ئەم خزمەتکردنە خەونمە، خەونمە خزمەتی بینەری کارەکانم بکەم، بەرلەوەی خزمەتی ئەو ئازیزانە بکەم کارییان بۆ دەکەم، بەجیا لەم خەونە، بیرم لهوهکردهوەو دەمبینی شاشەی ئێمە وەکو کلیپ و کاری هونەری زیاتر لەوەی دەوێ بۆی کراوە، کاری زۆر جوانکراوە دەکرێت، بەڵام رەنگە لە تموحی من نەبوبن و من خەونی گەورەترم هەبێت، بێگومان رەنگە خەڵکێکیش لەداهاتوو سەرەنجی لەسەر کاری من هەبێت، بەڵام من جیاواز لەوەی کە تەنها سەرەنجم هەبێت، بڕیارمداوە مەیدانی و پراکتیکی کار بۆ نەهێشتنی ئەو سەرەنجەی خۆم بکەم و لەهەمانکاتیش دەموت دەبێت تاکه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێمه په‌ناببه‌نه‌به‌ر کۆمپانیای بیانی، کۆمپانیاکەش کارێکی نەگونجاو ئەنجام بدات، بەتێگەشتنی لە رۆحیەتی بەرهەمە هونەرییەکەو خودی هونەرمەندەکەش، بۆیە سەرەتا بەهۆی بڕوا‌و خولیام بۆ ئەو کارەی بۆم خوێندووە، سەرەنجم لەسەر کارەهونەرییەکان، بەهەستکردنم بەوەی کە بینەرو شاشەو هونەرو هونەرمەندی کورد زیاتر لەوەی دەوێ کەکراوە، بڕیاری دەستپێکردنی ئەو کارەمداو هەر ئەوەش ئامانجمە، مەبەستیشمە له‌کاری کوالیتی بگەمە ئاستێکی بەرزی جیهان،ی بێگومانیشم لەوەی کە دەگەینە ئەو ئاستە چونکە ئەوە ئیرادەمانە، هەم لە توانای خۆمان رادەبینین و هەمیش هونەرەکەمان بەشایستەی ئەوە دەبینین.
ئالان عومەر/ لهکلیپی کوردی‌دا کێشه‌ی گونجاندنی سیناریۆ له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی به‌رهه‌م به‌رده‌وام جێگه‌ی باس بوه،له‌و بارهوهئێوه چی جیاوازتان پێیه؟
بڕوا تەها/ ئەوە سەرەنجێکی زەقە دیارەو بونی هەیە، بێگومان من ئەو پەڕی هەوڵمدەدەم لەوە دوربین و دیسان لەمەشیان ئەتوانم دڵنیای بینەر بکەمەوە، کە ئێمە ئەو کارانە ناکەین بەسەریشماندا گوزەرناکا وەها کارێک، چونکە ئەوە کاری کەسانێکە کە هەست بەو هەڵەیە نەکەن، ئێمە هەوڵمانداوە و هەوڵیش دەدەین سود لەهەڵە جیهانییەکانیش وەربگرین بۆ دوربونی خۆمان لەکاری هەڵە نەک تەنها سەیری هەڵەکانی خۆمان بکەین، بەڵام خۆتان دەزانن هەندێ کاریش هەن رەنگە پێویستیان بەسیناریۆ نەبێت، تەنها جوڵەو زاوییەکانی و ئاراستەکردنی کامیرا و هەندێ هونەری تەکنیک بەس بن بۆ کارەکە، بەهیوام لە دیتنی وەها کارێک ئەو تێروانینە لەسەرمان دروست نەبێت، کە ئێمەش هەمان هەڵەمان کردووە.
ئالان عومەر/ کێ هاوکاری کۆمپانیاکه‌ی ئێوه‌یه و داهاتان چیه و خه‌رجی چۆن دابین ئه‌که‌ن؟ له‌م باره‌یه‌وه به‌رنامه‌تان چیه بۆ داهاتوو؟
بڕوا تەها/ ئێستا ئەتوانم بڵێم تەنها هاوکاری بۆخۆمم، من کاتێک کە بۆ ئەم بوارە خوێندوومە دڵنیابووم لەوەی کە دەستپێکردنمان لەم بوارە لەدوای خوێندن ماندوبون و خەرجی دەوێ، تا بەرهەمەکانت بەجوانی هونەرو بەکار خستنی تواناکانت دەخەیتەروو، بۆیە ئێستا هەموو کارەکان لەسەر ئەرکی خۆمە و تەنهاش بەهاوکاری خۆم دەکرێت، ئەوەش ئەنجامی چەندین ساڵی خۆئامادەکردنمە بۆ ئەم رۆژە، بێگومانم لەداهاتووش داهاتی خۆی کۆمپانیاکە دەبات بەڕێوە، چونکە کوالێتی و هونەری و لێزاندووی هونەری کار‌و بەرهەمەکانمان فەرز دەکات.
ئالان عومەر/ زۆرێک له‌و گه‌نجانه‌ی خوێندن ته‌واو ئه‌که‌ن له‌کوردستان گله‌یی دانه‌مه‌زراندنیان ئه‌که‌ن، به‌ڵام تۆ به‌جیاواز ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆت کار ئه‌که‌یت، لهوبارهوهقسهت چیه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌و چ په‌یامێکیان پێ ئه‌ده‌ی ؟
بڕوا تەها/ ئێستا کێشەکە ئەوەیە لەوڵاتەی لەمەرخۆمان دەرفەت و مەیدانی کار رەخساندن کەمە، خۆ ئەگەر ئەوە ببێت ئەوکات پێم وانییە ئەو گەنجانەش داوای دامەزاندن بکەن، لەکوردستان نەبونی ئەو دەرفەتەیە وای کردووە خەڵک داوای دامەزراندن لە حکومەت بکات، بەڵام تۆ ئەبینی لە ئەوروپا بەهۆی ئەوەی کە دەرفەتی کار زۆرەو هەیە خەڵک کەمتر دوای دامەزراندنی حکومی دەکەن و کەرتی تایبەت رۆڵی باڵای هەیە، بەهیوای دروستبونی ئەو دەرفەتەم لەوڵاتی خۆشمان، بەڵام لەوکاتیش گەنجی کورد دەبێت زیاتر پشت بەتواناکانی خۆیان ببەستن.
ئالان عومەر/ کۆمپانیای هونه‌ری کوردی تا ئیستا کاره‌کانیان له‌چوار چێوه‌ی کوردستان و بچوکتریش له‌چوار چێوه‌ی شاره‌کانی کوردستان ده‌ر نه‌چون، ئێوه له‌و بارهوهبهرنامهتان چیه و ئه‌تانه‌وێت چی بکه‌ن کۆمپانیایه‌کی کوردستانین یان شتێکی تر؟
بڕوا تەها/ من لە وەڵامی یەکەم ئاماژەم کرد کە من خەون بەدروستبونی کاری شیاو و شایستە بەهونەی کوردی دەبینم و ئەوەش لە سەرەکیترین ئامانجمە، بەڵام راستی هەروەک ئاماژەم کرد ئیرادەیەکی بەهێزمان هەیە، کە زۆر لە سەر ئاستێکی بەرفرەوان کار بکەین و بەکارەکانمان هەموو سنورەکان تەی بکەین، ئێمە هەرگیز بڕوامان بە سنورێک نییە لەهونەردا و دەمانەوێ لەسەر ئاستی جیهانی کار بکەین و خۆمان بە چوارچیوەیەکەوە نابەستینەوە، زۆر زۆر بەشانازییەوە کوردین بەڵام کوردێکی هونەرمەندین و هونەرمەندیش بە هونەرەکەی دەتوانێ لە سنورەکان گەورەتربێت و لە ناو سنورێکدا جێی نەبێتەوە، بۆیەش ئەم هەستکردن و ئەم ئامانج و ئیرادەیە وایکردووە له ئیستادا که‌یه‌ک مانگه کۆمپانیام داناوهنووسینگهم له‌ئه‌ڵمانیا و سوێد و نه‌رویج و به‌ریتانیا و ئه‌مریکاو هۆڵەندا هه‌یه، کۆمپانیای سه‌ره‌کیش لهفینلهندایه وبهزووترین کات نووسینگهم له‌هه‌موو جیهان ده‌بێت، دوای سه‌ری ساڵیش هەمان شێوە له‌کوردستان نووسینگه‌مان ده‌بێت.
ئالان عومەر/ زۆر کات پیشه‌و نه‌ریت و هه‌مو شتێک بۆماوه‌ییه، هه‌ست ناکه‌یت کامێراش بۆ تۆ شتێکی ویراسی بێت؟ واتهلهباوکتهوهبۆت مابێته‌وه ؟
بڕوا تەها/ بێ گومان ئەم قسەیە بنەمایەکی هەیە، ئەویش ئاگایی ئێوەیە لەوەی کە باوکی من کاری کامیرەمانی کردووە ساڵانێکی زۆر، بۆیە جیا له‌وه‌ی ئێستا بۆخۆم کامێرامان و دهرهێنهریشم وهبهشانازیهوه ئه‌ڵێم کارەکەم ئەو دیارییە جوانەیە کە لەباوکمەوە بۆم ماوەتەوە، باوکم دیارییەکی وای بەمن بەخشیوە کە خۆشەویستی کامیراو کاری دەرهێنەرەییە، پێم وانییە هیچ دیارییەکی گران بەهای دنیا ئەوەندە نرخ و بەهای هەبێت، زۆر راستە من لهباوکمهوههونهری کامێرام بۆماوه‌ته‌وه، رۆحیەتی هونەری باوکیشم هاندەرم بووە لەوبوارەدا موختەس بم و بەشێوەیەکی علمیش کاری لەسەر بکەم بۆیە قەرزاری ئەم دیاریی سەروەتە گرانبەهای باوکمم.
ئالان عومەر/ ته‌ها ته‌یفور لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟ باوکێک به‌ته‌نها یان مامۆستا‌و هانده‌رێک ؟ وه‌یان چیتر؟
بڕوا تەها/ ته‌ها ته‌یفوور باوکمە باوکیش ئەو پەناو نەوایەیە کە مناڵ لەسایەیدا گەشە دەکات و ئەویش بەردەوام وەک باخەوانێک خزمەتی دەکات و لەو خزمەتەش ماندوو نابێت، چۆن مناڵ بەشێکی گرنگی رۆحی دایک و باوکە، تەها تەیفوریش بەشێکی زۆر گەورەو گرنگی رۆحی منە وەک باوکێک، وەک هونەرەکەشی تەها تەیفور ئه‌و ناوه‌یه کهپهیامی کوردی گه‌یانده جیهان له‌ساڵی 1988 کهبهکامێراکهی سه‌رشانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی وێنه‌گرت، به‌ڵام بهداخهوهلهمیدیاکاندا باسی وێنه‌گره ئێرانی و تورکهکهئهکهن !! نه‌ک ته‌ها ته‌یفور، ئەوە زۆر مایەی نیگەرانی منە و زۆر جێی داخە، تههاتهیفوری باوکم ونازهنینی دایکم زانکۆیه‌کی زۆر جیهانی بوون له‌پێگه‌یاندنی من، جیالەوەی هەموو وەک مناڵ قەرزاری دایک و باوکین من وەک و قوتابییەکیش قەرزو فەزڵی ئەوانم بەسەرەوەیە، ده‌سته‌کانیان ماچ ده‌که‌م، ته‌ها ته‌یفوور خۆشه‌ویسترین هاوڕیی ژیانمه به‌وشه‌ی سوپاس ناتوانم هه‌ستی بۆدهرببرم هیوادارم بتوانم په‌یکه‌ریکی ئه‌ڵماسی بۆدرووست بکه‌م !!
ئالان عومەر/ ئەی دوا قسەت؟
بڕوا تەها/ زۆرسوپاس بۆئێوهو هه‌موو میدیا کوردیه‌کان، به‌راستی ماندوو نه‌ناسن، ئەوەش رادەگەیەنم، له‌م 2 مانگه‌دا زۆرترین کلیپ و فۆتۆ بڵاو ئه‌که‌ینه‌وه له‌میدیاکان وفۆتۆگرافیش له‌لایه‌ن ئازاد بێتۆشیهوهئهنجام ده‌درێت. خوێنەرانیش بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر جۆر و بینینی کاره‌کانمان ئەتوانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی رای کواڵیتی کۆمپانیابکەن بەم ئەدرەسە.
www.rayquality.net