له‌سالی هه‌شتاکاندا که‌مبوون و نه‌بوونی رۆژنامووس هه‌بوو، زۆر به‌ده‌گمه‌ن قه‌له‌م ئهکادیمیهکت ده‌بینی بۆ بژار کردنی ووشه‌ی کوردی.
ئه‌وه‌نده‌ی بابه‌ت ده‌نوسرا و توێژینه‌وه ده‌کرا ده‌رباره‌ی ووشه باس له رۆژنامهنوسوێتی و سه‌ندیکاو مافه‌کانی نه‌ده‌کرا.
رۆژنامه‌نووس ی به‌ناو.. دیاره موچه‌و ئیکرامیه‌که‌ی له کاری کرێکارێك زیاتره.
ئاشتی گه‌رمیانی .. هۆله‌ندا
له‌ساڵی1985 بۆ یه‌که‌م جار له رۆژنامه‌ی هاوکاری که رۆژنامه‌یه‌کی هه‌فتانه‌ی ده‌زگای رۆشنبیری و بلاوکردنه‌وه‌ی کوردی بوو له شاری به‌غدا ده‌رده‌چوو له‌گه‌ڵ سه‌ئات 11 سبه‌ینێدا له که‌رکووك و سلێمانی یان دهۆ ک و هه‌ولێر ژماره‌یه‌کمان لێ ده‌کری وه دهگهرایین بزانم بابه تێکمان پێش مانگێك ناردبوو ئایا بلاو بۆته‌وه. زۆر جار نیو لاپه‌ره زۆر جار کورته‌یه‌ك یان چاو پێکهوتنێك یان دیدارێك،، یان ده‌رباره‌ی هونه‌ر یان رۆشنبیری کوردی ، جار به‌جار له‌سه‌ر کاری هونه‌ری مندالان. ته‌نها بۆ رسته‌یه‌کیش ووشه‌یه‌کیش باسی باوه‌گه‌وره‌مان نه‌ده‌کرد راسته پیاوی خۆیان هه‌بوو وه به‌رانبه‌ر به‌وه پاره‌یان وه‌رده‌گرت یان وه‌کیل بوون که ئیستا له‌ده‌زگاکانی حکومه‌تدا موچه خۆرن وه ده‌سته راستن وه جێگرن به بێ شه‌رم . واسیدهکه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه من و تۆ نایگهینی،، شه‌رم له مێژووش ناکه‌ن .. وه ئاماده‌ن بۆ پاره هه‌رده‌م ده‌فته‌رو قهلومهکانیان پیس بکه‌ن .. ئه‌بوایه کاك فه‌رهاد عه‌ونی که رۆژێك له رۆژان له قوتانخانهکهی بارزانی نه‌مر کاری کردوه ئه‌و که‌سانه نه‌بن به کاری کارا له ده‌سه‌لاتی کوردی‌دا .. من له‌وه ش تێ ناگه‌م .. که‌م و زۆر له راگه‌یاندنی کوردی‌دا رۆڵیان هه‌یه.. ئه‌و مرۆڤانه‌ی که باسی به‌ره‌کانی شه‌ریان ده‌کرد هر باسی ئازایه‌تی باوه گه‌وره‌یان کردوه له سالانی 1988 وه 1989 له سالانێکی ره‌شه بۆ مێژووی کورد‌و کوردستان.
له‌و کاته‌دا مامۆستایانی نوسه‌رو کاری رۆژنامه نوسین دیار بوو وه زۆریان ماون زۆریشیان به‌داخه‌وه وون بوون له ژیاندا.
له پاش ئازادی 1991 وه کاری ئازادی ده‌ستی پێ کرد به بلاو کردنه‌وه‌ی بلاو کراوه‌و نامه‌و نامیلکه وه گۆڤاری پارته کوردی یه‌کان تا ئه‌مرۆ ئه‌و کارانه هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه بۆ خزمه‌تی ئه‌ده‌بی کوردی به‌لام زۆر به‌ناو کاره رۆژنامووس په‌یدابوون له‌ناودا له نوسیندا ته‌نها له قسه‌دا باوه‌ر کردن به دیکومێنتی خه‌یالی وتهزوویرو بێ به‌ڵگه.
ئه‌مانه بوون به هۆی بێ مسداقیه‌تی ده‌زگاکان بۆیه سه‌ندیکای کوردی رۆژنامه‌نوسان به سه‌داها که‌سی هه‌یه ته‌نها نانوسن وه له برۆکسل به‌ڵگه‌ی رۆژناموسیان وه‌رگرتوه ته‌نها بۆ فه‌نتازی رۆژگار..
له‌و کاته‌دا واته له‌سالی 1984 زۆر که‌س ناسی رۆژنامه نووس هه‌بوو نوسه‌ر که ته‌نها ناوه‌که‌ی واته مێژووه‌که‌ی رۆژگارێكی جوانی نوسیوه‌ته‌وه بوونی یان زیاد بوونی رۆژنامه نووس کارێكێ جوان و باشه به‌تایبه‌ت له‌کوردستاندا وه له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا به‌لام من پێم وایه به‌شێوه‌یه‌کی جوان و باش نه‌ك رۆژنامه نووس له ته‌ماته فرۆش زیاتره مه‌به‌ستم له‌کوردستاندا 4 کارگه‌ی ته‌ماته چاك کردن نی یه ئه‌وه‌نده رۆژنانووسی ره‌خنه گر هه‌یه .. پێم وایه ده‌بێت چاك سازی یه‌کان جوانتر بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ جیهاندالهگهڵ ده‌وروبه‌ردا، نه‌ك به‌ره‌و کاڵ و کرچی … کوردستان ده‌ستووری نی یه که‌چی بریاری هه‌یه . بریاری هه‌یه که‌چی پاراستنی مافی نی یه ، رۆژنامه‌نوس وون ده‌کرێت .. واته بزر ده‌بێت له سه‌ر زه‌وی کوردستاندا گرتن هه‌یه لێدان هه‌یه له بهریوبهرایهتی یه‌کاندا.. ئه‌مه‌ش له راپۆرتی ریکخراوی مافی مرۆڤ نێو دهولهتریدا هاتوه که له مانگی پێشوودا بلاوی کرده‌وه له رادیو‌و سایتی ده‌نگی هۆله‌ندای نیوده‌وله‌تی.
من سه‌رنجه‌کانم ته‌نها له و رووداوه‌یه ئایا سه‌ندیکا نابێت پرنسیب و رێکخه‌رو جۆره به‌رنامه‌یه‌کی هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی وه نابێت حزب کاری تێدا نه‌کات به‌ڵکو پسپۆران بێت . ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه که نوسه‌ره دیاره‌کان ده‌ست ره‌نگینه‌کان له‌بری حزبه‌کان ده‌سه‌لاتی ده‌زگا که‌لتووری و رۆشنبیری یه‌کان به‌ده‌ست بگرن.