سەدیق سەعید رواندزی : پەندو داستانءگێرانەوە میللییەکان, سەرمایەکی رۆشنبیری و فەرھەنگی ھەرگەل و نەتەوەیەکە,لە رابردوودا .ھاوکات ئاماژەیەکی مێژوویی گرنگیشە, بۆ باگراوەندی رۆشنبیری و فەرھەنگی ئەو نەتەوە لە مێژوودا.چونکە ھەموو ئەو رەگەزانە, دەچنە خانەی ئەدەبی نەنووسراو. بەومانایەی لە رێی کرداری گێرانەوەوزمانەوە, لە کۆمەلگەدا ماونەتەوە.لەو سۆنگەیەشەوە ناتوانرێت بە دیاریکراوی مێژووی سەرھەڵدان و دەرکەوتنی ھەریەک لەو رەگەزانە دیاریبکرێت. بۆ نموونە وەک ئەوەی کەی پەندی کوردی سەریھەڵداوە؟ یاخود ئەفسانەو داستان و حیکایەت و چیرۆکی میللی کەی ھاتونەتە ئاراوە؟
ئەوەی لە بارەی ھەریەک لەو رەگەزانە تارادیەک بە رچاوە ئەوەیە, کە دەماودەم ماونەتەوەولە رێی کرداری گێرانەوە, توانراوە پارێزگاری لە بوونءمانەوەیان بکرێت. بێگومان ئەم دیاردە میللییانە, تارادەیەک دیاردەیەکی گشتگیرنءلە فەرھەنگی زۆربەی نەتەوەکانی دنیادابوونیان ھەیە. بەو مانایەی ھەریەک لە گەڵان, ئەفسانەو داستانءچیرۆکی میللیء فۆلکلۆری تایبەت بە خۆیان ھەیە.کە دەماودەم, وەک سەرمایەکی فەرھەنگیء مێژوویی ماونەتەوە, تا بە واقیعی ئەمرۆمان دەگات.تەنانەت بە شێک لە گەلان, لە زۆر کاتدا بنەمای فەرھەنگیء رۆشنبیری تایبەت بە خۆیان ھەیە,بەرادەیەک کە تایبەتمەندییەکە تەنھا بەو نەتەوەیەو, لە فەرھەنگی نەتەوەکانی تردا نییە. بۆ نموونە وەک(حەیران) کە ھونەرێکی تایبەتە بە نەتەوەی کورد,لە رووی فۆلکلۆرییەوە. ئەمەش نیشانەیەکە بۆ ئەوەی, کە فەرھەنگءکلتووری ھیچ نەتەوەیەک,لە نەتەوەکانی تر ناچێت.ئەو رەگەزە ھونەریانە,ئاماژەیەکن بۆ پاشخانی مێژووییء کلتووری نەتەوە لە رابردوودا.بەومانایەی ئاستی ھوشیاریء رادەی پێشکەوتوویی ھزریءبگرە زمانەوانی نەتەوەش دەردەخەن. چونکە لە ھەڵومەرجێکدا, ئەو رەگەزە ھونەرییء فۆلکلۆریانە دەرکەوتوون, کە کۆمەلگا لە ئاستێکی پێشکەوتووی رۆشنبیری دانەبوونە. بەڵام وێرای ئەمەش دەبینین ھەموو ئەو دیاردە ھونەریء فۆلکلۆریانە,لە ئاستی واتاو مانادا, ھەلگری گوتارێکی بابەتینەو تەنانەت تاکو ئێستاش, ئەو دەلالەتە زمانەوانیءواتایانەی خۆیان ماوە.بەدەربرینێکی تر ئەو رەگەزە ھونەریء ئەدەبیانە, ماناکانیان ھەر تەنھا پەیوەست نییە بە زەمینەو سەردەمێکی دیاریکراو,بە پێچەوانەوە بە ڵکو دەکرێت, لە ھەموو کاتء سەردەمێکدا ئاماژەو ماناکانی خۆیان بگەیەنن.بۆ نموونە وەک پەندی کوردی.لە کاتێکدا مێژووی سەرھەڵدانی پەندی کوردی لە کۆمەڵی کوردەواریدا,مێژووێکی کۆنە, کەچی دەبینین تائێستاش ئەو پەندانە, ماناو دەلالەتەکانی خۆیان دەگەیەنن.لەوروانگەیەوە بە بۆچوونی من, پەندە کوردییەکان, گرنگترین ئەو سەرمایە فەرھەنگیءزمانەوانیءکلتووریەن,کە رۆڵێکی گرنگیان بینیوە, لە بەرەو پێشەوبردنی لایەنی فەرھەنگی کۆمەلگا. کاتێ سەرنج لە ناوەرۆکی ئەو پەندانە ئەدەینء ئەو دەلالەتە واتاییەیان شرۆڤە دەکەین, کە لەدووتوێی ئەو پەندانەدانە, ئەو سا دەزانین کورد وەک نەتەوەیەک, لە مێژووی رابردوودا, خاوەنی چ کلتوورو رۆشنبیرییەک بوە. چونکە ئەو پەندانە ھەریەکەیان, بە مەبە ستێکء بە ناوەرۆکێکءئاماەیەژەیەکی دیاریکراو, بە کار ھاتوون. بەرادەیەک کە لە ئێستاشدا ھەمان ئەو ناوەرۆکء مانایانەی خۆیان دەگەیەنن, کە دەشێ سەدان ساڵ بەر لە ئێستا نەوەکانی پێشووتری بەر لەمە,مەبە ستیان بووبێت لەو پەندانەدا. بێگومان پەندی کوردیش, دەکرێ وەک دەربرینێکی ئیدیۆمی زمانەوانی, کە مەبەست تیایدا گەیاندنی واتای شتێکە بناسێنین. واتە مەبەست لەو پەندانە, گەیاندنی ئاماژەیەکی دیکەی بابەتیءواتاییە, بۆ ھەر باسء رووداو دیاردەیەک, کە مرۆڤ مەبە ستی بێت.یاخود بیەوێت گوزارشتی لێبکات. لەو روانگەیەشەوە, کاتێ ناوەرۆکی بە شێک لەو پەندانە,راڤە دەکەین دەبینین, لە وێنا کردنءگوزارشتکردن, تارادەیەک لۆژیکێکی ئە قڵانی لەو پەندانەداھەیە. بەو مانایەی ھەموو ئەو مەبەستانەی لە نێو پەندەکەداھاتوون, بە واقیعی لە کۆمەلگادا بوونیان ھەیە. ھەر ئەمەشە فاکتەری سەرەکی مانەوەی ئەو پەندانە لە مێژووی فەرھەنگی کۆمەلگای کوردیدا. چونکە تاکو ئەو دیاردانە ,لە نێو کۆمەڵ بوونیان ھەبێت, بێگومان ناوەرۆکی پەندەکانیش لە مانا ناکەونء واتای خۆیان دەگەیەنن.بە جیاوازی قۆناغەکانەوە.واتە ناوەرۆکی پەندە کوردیەکان, ھەر تەنھا پەیوەست نییە بە سەردەمێکی دیاریکراوەوە, وەک ئەوەی کە سانێک تێی گە یشتوون. بە پیچەوانەوە, بە رجە ستە کردنیان دە شێت, بۆ ھەموو کاتءسەردەمێک بگونجێت.بۆنموونە ئەگەر ناوەرۆکی ئەو پەندە وەربگرین کە دەڵێت:_( دۆستت ھەزاربێ کەمە, دوژمنت یەک بێ خەمە)دەبینین, پەندێکی لەو شێوەیە ماناکانی ھەرتەنیا, پەیوەست نییە بە سەردەمێکی دیاریکراوەوە, بە لکو دەگونجێت بۆ ھەموو کاتێکءسەردەمێک باسی بکەین. بەو مانایەی دیاردەی کۆمەڵایەتی لە شێوەی رقء دوژمنایەتیءخوێن رشتن,ھەمیشە سەرچاوەی مەرگەساتءنەھامەتیء دوودڵیە بۆ مرۆڤ, بۆیە دەبێ لێی دورکەوینەوە, بە پێچەوانەوەش چەند دۆستمان ھەبێت کەمە.کەواتە دەکرێ بە پاساوی کۆنبوونەوە, ئێمە ناوەرۆکی ئەو پەندە وەک گوتارێکی کۆمەڵایەتی, پشت گوێ بخەینء کاری پێنەکەین؟ ئایا مرۆڤ لە ژیانی کۆمەڵایە تی خۆیدا پێویستی بە ھاورێ نییە؟ لێرەوەش دەگەیەنە ئەو دەرەنجامەی کە بە شێکی ھەرە زۆری پەندە کوردییەکان, وەک سەرمایەکی رۆشنبیریء فەرھەنگیءفۆلکلۆری گەورە, بە ھای واتاییء زمانەوانی خۆیان ھەیەو رەگەزێک نییە,پەیوەست بە کاتو ھەڵومەرجێکی دیاریکراوەوە.بەلکو دەکرێ بۆ ھەموو قۆناغەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی ئێمە, بگونجێت. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە کۆی پەندە کوردییەکان واتادار بنءمانای ھەڵە نەگەیەنن. بێگومان نەخێر. رەنگە بە شێک لەو پەندانە, بە جۆرێک لە جۆرەکان,ھەڵگری گوتارو مەبە ستێکی ھەڵە بن, کە رەنگە لە خزمەت مرۆڤء کۆمەلگەش نەبن. بۆ نموونە وەک ئەو پەندەی کە دەڵێت:_( ژنی شەرمن شارێک دێًنێت, پیاوی شەرمن شانەیەک دێنێت!) ئەوەی لە ناوەرۆکی ئەو پەندەدا دە بینرێت, ھەوڵێکە بۆ راھێنانء دەستە مۆکردنی ژن, بە دیاردەی شەرمەوە, کە دواجار وادەکات کە سایە تیەکی لاوازءشەرمنی لێدەربچێت. ناوەرۆکی ئەو پەندە, بە جۆرێک لە جۆرەکان, ژن فێری دیاردەیەکی خراپ دەکات, کە ئەویش شەرمە.بۆچی دەبێت ژن شەرمن بێت, بەڵام پیاونا؟ ئایا ھەردووکیان وەک یەک, مرۆڤ نین؟کەواتە مەرج نییە ھەموو پەندە کوردییەکان, ھەڵگری یەک واتای بابەتی بن. یاخود مانایەک بگەیەنن, کە لە رووی رۆشنبیرییەوە گرنگ بێت. وەلێ دیسانەوەش ئەمە بەو مانایە نایەت, کە کۆی پەندە کوردییەکان, بخەینە ئەو چوارچێوەوە. بە پێچەوانەوە, بە شێکی زۆر لە پەندە کوردییەکان, لە کلتووری کوردیدا, ھەلگری واتاو مانای بابەتین, کە تیایدا رە خنە لە دیاردەیەک, یاخود واقیعێکی کۆمەڵایەتیء فەرھەنگی کۆمەلگە دەگرێتءھەوڵی ریفۆرمکردنءراستکردنەوەیان دەدات. لە راستیدا ھەر ئەمەشە زەمینەی مانەوەی ئەو پەندانە, لە واقیعی کۆمەڵایەتی کۆمەلگای کوردیدا. چونکە بە شێوەیەکی بەردەوام, لە رووی زارەکیء دەربرینەوە, دەردەبردێنءلە کۆمەلگادا بە رجە ستە دەکرێن. ئەگەرچی رەنگە ئێستا بە بەراورد, لە گەڵ سەردەمێکی مێژوویی کۆنتردا, ئەو پەندانە کەمتر جێگەی بایەخء دەربرین بن, لای تاکی کوردی. وەلێ لەگەڵ ئەمەشدا,بە شێکی زۆر لەو پەندانە, رەھەندی مانایی خۆیان ماوەو بۆ ھەموو کاتء سەردەمێک دەگونجێن.
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی پەندی کوردی لەوەدایە,کە رووێکی پەروەردەییء کۆمەڵایەتیان ھەیە. بەو مانایەی ھەریەک لەو پەندانە, بۆ مەبەستێکء ئامانجێک دارێژراون, کە تیایدا رەخنە لە دیاردە ناوازەکانی کۆمەلگە دەگرن, یاخود ھەوڵی ریفۆرمکردنءراستکردنەوەیان دەدات. لەو روانگەیەوە, کاتێ دیاردەیەکی نەگونجاوی کۆمەڵایەتی یاخود پەروەردەیی,لە نێو کۆمەلگادا دەبینرێت, ئەوا لە بەرامبەریدا ھەوڵی گوزارشتکردنء رەخنە گرتنی دراوە, بە دەربرینێکی زمانەوانی میللی, کە پێیان دەوترێت پەندی کوردی. واتە دەکرێ بڵێین, بە شێک لەناوەرۆکی ئەو پەندا, پەیوەستن بە رەھەندێکی رەخنەیی , لە چوارچێوەی فۆرمێکی زمانەوانی سادەدا, کە ئامانج تیایدا, راستکردنەوەی کێماسییەکانی مرۆڤء کۆ مەلگەیە, بە ئاقارێکی راستردا. چونکە ناوەرۆکی ئەو پەندانە, دواجار دەبنە رەخنەیەک کە بە ھۆیەوە, مرۆڤ کەمءکورتیء کێماسییەکانی خۆی یاخود بەرامبەرەکەی ببینێتء لەو روانگەیەشەوە, ھەوڵی راستکردنەوەیان بدات. بۆنموونە پە ندێکی کوردھەیە دەڵێت:_( کە چەڵ حە کیم بوایە تیماری سەری خۆی دەکرد). ناوەرۆکی ئەو پەندە جۆرێکە لە رەخنە گرتنێکی کۆمەڵایە تیانەو پەروەردەیانە لە مرۆڤءمەبەست لێوەی ئەوەیە, کە کەسێک ناتوانێت رێنوێنی بۆ کە سێکی دیکە بکات, ئەگەر خۆی پێویستی بەو رێنوێنیە ھەبێت. یاخود مرۆڤێک چۆن دەتوانێت.برینی مرۆڤەکانی تر سارێژ بکات, ئەگەر نەتوانێ برینی خۆی سارێژ بکات. بە مانایەکی تر مرۆڤ ناتوانێ داوا لە بەرامبەرەکی بکات, خەسڵەتێکی پەروەردەییانەو کۆ مەڵایەتیانەی ھەبێت, ئەگەر بۆ خۆی لە ژیانی خۆیدا پەیرەوەی نەکات. ھەروەک (غاندی) دەڵێت:-(ناتوانین داوای بەرجەستەکردنی شتێک لە بەرامبەرەکەمان بکەین, ئەگەر لە پێشدا لە خۆمان نەبێت!) کەواتە ئەو پەندە کوردییە, بە جۆرێک لە جۆرەکان, رەخنە گرتنە لە مرۆڤ,بە ئامانجی راستکردنەوەی کێماسییەکانی ژیانی خۆی. ئەگەر مرۆڤێکیش نەتوانێت,ریفۆرمی کۆمەڵایە تیانەی ژیانی خۆی بکات, بێگومان ناتوانێت ھی کۆمەلگاکەی بکات. ئەمەش دەچێتە چوارچێوەیەکی رەخنەیی, کە ھەر ئەمەشە ماھیەتء گوتاری سەرەکی بە شێکی زۆر لە پەندە کوردییەکان. بە پێچەوانەی ئەوبۆچوونانەی لایان وایە, ئەو پەندانە ھیچ مانایەک ناگەیەنن, لە گوتاری فەرھەنگیءکلتووری کۆمەلگادا.
لە راستیدا, پەندی کوردی بە جیاواز لە گەڵ ژانرەکانی دیکەی ئەدەب, تەنیا یەک خوێنەوە ھەڵدەگرێت. بەو مانایەی ماناکانی پەندی کوردی, پەیوەستە بەدەربرینەکەیانەوەو لە دەرەوەی ئەو مەبەستەوە, ھیچ خوێنەوەیەکی تر ھەڵناگرێت. چونکە پەند, تێکستی شیعری نییە, ھەر خوێنەرێک, لە روانگەو دنیابینی خۆی, خوێنەوەی بۆ بکاتء راڤەی بکات. واتە پەند وەک ژانرەکانی دیکەی ئەدەب, فرە مەدلول نییە. بە پێچەوانەوە ماناکانی ھەر تەنھا پەیوەندی بە ناوەرۆکءگوزارشتکردن, لە دیاردەیەکەوە ھەیە.وەک ئەو پەندانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێدان, کە ھەر یەکەیان مانایەک دەبە خشنء ھیچ پەندێک ناتوانێت, ببێتە شوێنگرەوەی پەندێکی تر. یاخود خوێنەرێک بێت بە جۆرێک بیخوێنێتەوەو, خوێنەرێکی تریش بە جۆرێکی تر.لەو روانگەیەشەوە, ئەگەر لە شیعردا فرە مانایی ھەبێتء ھەر دەقێک لە چەندین,کڵاوەرۆژنەی جیاوازەوە بخوێنرێتەوە, ئەوا لە پەندی کوردیدا, ئەو فرە روانینە بوونی نییە. بە لکو تەنھا ئەو مانایە بوونی دەبێت, کە لە ناوەرۆکی پەندەکەدایەو, لە دەرەوەی ئەو مانایە,ھیچ ئاماژەیەکی تری نادرێتە پاڵ. ئەمە لە لایەک, لە لایەکی ترەوە لە پەندی کوردیدا, مانا گرنگە نەک ئیدیۆمءزمان. ئەوەی لە پەندی کوردیدا ئێمە مەبە ستمانە, ئەو واتایەیە کە دەیگەیە نێت, ئیدی ئەوە گرنگ نییە کە وشەکان, لە رووی فۆرمءدارشتنءبونیادی زمانەوانییەوە چ مانایەک دەگەیەنن. بۆ نموونە ئێمە کاتێ دەڵێین:_(دەرزی لە چاوی خەلک دەبینێت,بەڵام سوژن لە چاوی خۆی نابینێت) ئەوا لێرەدا, ھەردوو دەستەواژەی(دەرزی)ء(سوژن) ئەوەندە گرنگ نیین, کە ئاخۆ دووتوخمی کانزایی ئاسننءجیاوازن لە یەکتری یاخود نا,بەلکو ئەوە گرنگە, کە سێک دنیایەک کێماسیء کەموکورتی لە ژیانی خۆی بوونی ھەیە, وەلێ نایانبینێت, کەچی بچوکترین ھەڵەو کەموکورتی بە رامبەرەکەی دەبینێت.دەرزیء سوژن لێرەدا ئیدیۆمن, بۆ گوزارشتکردن لە حاڵە تێکی دیاریکراوی پەیوەست, بە ژیانی مرۆڤەکانەوە,لە روانگەیەکی رەخنەییەوە, بە ئامانجی راستکردنەوەی کێماسییەکان.بۆیەشە ئێمە کاتێ ئەو پەندە رووبەرووی کەسێک دەکەینەوە, یاخود کە سێک ھەمان پەندمان رووبەروو دەکاتەوە,دەبینین, شێوەی پەندەکە بۆ ئێمە, مەبەست نییە بە قەد ئەوەی ناوەرۆکەکەی گرنگە.لێرەوەش ئێمە, گوێ نادەینە ئەوەی کە سوژنءدەرزی جیاوازیان چییە, یاخود لە چوارچێوەی بوونی راستە قینەی خۆیان,بۆچی بە کاردێن.بەلکو ناوەرۆکء پەیامی کۆمەڵایە تیانەی پەندەکە گرنگە. بێگومان ھەر ئەمەشە ھۆکاری مانەوەی ئەو پەندانە لە مێژوودا.چونکە تا ھەڵەو کەمءکورتی ژیانی مرۆڤەکان بوونی ھەبێت, ئەوا رەخنەگرتنء دیاریکردنی ئەو کەمء کورتیانەش دەمێنێت. بۆیە بە بۆ چوونی من ھەڵەیە, ئەگەر بە تەنیا پەندی کوردی لە رووی فۆرمءرستە سازییەوە ببینینء, ناوەرۆکەکەی پشت گوێ بخەین, کە ھەموو رە ھەندەکانی پەندی کوردی پەیوەستە بە ناواخنەکەیەوە….