بە پێی ماڵپەری ئاژانسی کوردستان بۆ دەنگووباس ئەمرۆ 29 ئاب رایگەیاند کە بڕكانێك لە ئەندەنۆسیا كە بۆ ماوەی زیاتر لە 400 ساڵە دامركاوە ئەمڕۆ یەكشەم دەستی بەتەقینەوە كرد، لە هەمان کاتدا بەپێی ئاژانسی “ئانتارا”ی رەسمی ئەو وڵاتە.
بەهۆی گڕكانەكەوە هەزاران كەس ماڵەكانیان لە نێزیك شوێنی گڕكانەكە بەجێ هێشتووە، بەڵام هێشتا هەواڵی هیچ كوژراو و بریندارێك نییە.
گڕكانەكە لە سەر چیای سینابونگ لە باكوری دورگەی سومەترا دەستی بە تەقینەوە كرد و دووكەڵ و خۆڵەمێشی بەبەرزایی 1,500 مەتر هەڵدایە ئاسمان.
سەنتەری گڕكان و كارەستای جیۆلۆجی لەو وڵاتەدا داوای لە خەڵكی ناوچەكە كردووە بەدووری نیوەتیرەیەكی 6 كیلۆمەتری لە ناوچەی گڕكانەكە دوور بكەونەوە