تابلۆ حه‌سه‌ن : برای هاوڵاتی له خه‌و هه‌سته، پشتوێنی مه‌عریفه ببه‌سته، تا کۆمپانیاکه‌ی ئێمه مه‌وه‌سته، ئێمه ته‌نانه‌ت مه‌حاڵیشمان به ده‌سته، دکتۆرین بۆ پیاوی خه‌سته، تیمار ده‌که‌ین برینی جه‌سته.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ببیت به روناکبیری گه‌وره، سفره‌ی ئێمه زۆر چه‌وره ، گه‌ر ده‌ته‌وێ ببیته رۆژنامه نووس، فه‌رمو ناوی خۆت لای ئێمه بنووس ، گه‌ر ده‌ته‌وێ ببیته بیرمه‌ندی دانا، دۆسیه‌ی خۆت لای ئێمه دانا، گه‌ر ده‌ته‌وێ ببیته فه‌یله‌سوف، لای ئێمه ئاسانه به حه‌زره‌تی یوسوف.
ئه‌مما گه‌ر هه‌ڵبژێری خیانه‌ت، برۆ بۆ لای حزبه‌کانی حکومه‌ت، گه‌ر هه‌ڵبژێری له‌قه‌بی قه‌ڵه‌م فرۆش ، له‌گه‌ڵ ههنگوینا پێت ده‌ده‌ین بینۆش، هه‌مو شت له قه‌ڵاکه‌ی ئێمه هه‌یه ، هه‌مووشی به خۆڕایی و بێپاره‌یه، له یه‌ککاتدا تۆ دڵسۆز و جاشی، له یه‌ککاتدا تۆخهراپ و باشی. گه‌ر تاقه کوڕه‌که‌ت له رێگای ئێمه‌دا بمرێت ئه‌وا تۆ باشی ، ئه‌گه‌ر قسه‌کانت به گوێره‌ی دڵمان نه‌بێت ئه‌وا ده‌تکه‌ین به وه‌ستا حه‌سه‌نی کاشی ، جا برای هاوڵاتی هۆشت بێت، بۆ قه‌ڵاکه‌ی ئێمه جۆشت بێت، بۆ فهرمودهکانمان گوێڕایهڵبه، له دوارۆژدا خاوه‌ن باخهڵبه،
گه‌ر به قسه‌مان بکه‌یت تۆ ، یه‌کسه‌ر ده‌تکه‌ین به ئه‌رستۆ
وڕینهکانت ده‌بێته رۆمان!
قسه‌ی ئاسایت ده‌بێته شیعری جوان!
ته‌نانه‌ت مشتومڕی خۆت و خۆت
له شاشه‌که‌ی ئێمه ده‌بێته سوره و سۆت !
بوه‌سته له مه‌یدانی شار
دهستڕاتهکێنه وه‌ک هار
ئێمه هه‌قمان نیه له رابوردووت
جێبه‌جێی ده‌که‌ین ئاره‌زووت
هه‌رچه‌نده ده‌زانین هه‌گبه‌ت به‌تاڵه ، پله و پایه‌ت له خه‌یاڵه ، به‌لآم گوێ مه‌ده ئێمه‌ش هه‌رواین، بێ مه‌بده‌ئو بێ بڕواین، ئامانجمان یه‌ک مه‌به‌سته، خه‌یاڵمان یه‌ک هه‌ست و نه‌سته .
جا وه‌ره مه‌یدان و ته‌نها بڵێ چۆن ؟
ده‌ڵێین ئا ئه‌میه ئه‌فلاتۆن.
تۆ ته‌نها بڵێ ئاسمان شینه
ئێمه ده‌ڵێین ئه‌مه‌یه ئیبنی سینه !
تۆ ته‌نها بڵێ باربی
ئێمه ده‌ڵێین گوێ بگرن له فارابی !
هاوار بکه ، شت بڵێ هه‌مو کات
ئێمه ده‌ڵێین ئافه‌رین سۆکرات !
ئه‌ی زاناکه‌ی ئه‌وروپا و روس
تۆی باڵاتر له فه‌لسه‌فه‌ی ئۆگستینوس
ئه‌ی گوڵی فهرهنگی مانگی مارت
بیرت قوڵتره له دیکارت
وێنه‌ت که‌مه ، هه‌شبێت زۆر که‌م
تۆ بویت وتت مادام بیر ده‌که‌مه‌وه من هه‌م
ته‌نها تۆی کوره گه‌وره‌که‌ی ئیزرائیل
حه‌دی نیه پێت بگات کانت ئهممانۆئیل
تۆی سوارچاک فه‌ره‌نسیس بایکۆن
ده‌به‌خشی به باخی فه‌یله‌سوفان به‌رامه و بۆن
فریدریش هیگڵ له کن تۆ
شاگرده وه‌ک هه‌مزاتۆف و هیگۆ
ته‌نانه‌ت که‌سێکی وه‌ک شوبنهاوه‌ر
نووسه‌رێکه نامۆ ، بێسه‌روبه‌ر
نوری فه‌لسه‌فه‌ت هه‌مو شتێکی شارد
ته‌نانه‌ت وجودییه‌کی وه‌ک کیرکگهارد
فه‌یله‌سوفیی ئه‌مریکی جۆن دیوی
کلکه لهقێت بۆ ده‌کات وه‌ک ڕێوی
ده‌بێ فه‌یله‌سوفێک بیت به قیاس ، دیموکراسی له بهرکهیت وه‌ک کراس ، له کاتی پێویست ئاماده بیت، سه‌رقافڵه‌ی کۆڵان و سه‌رجاده بیت ، کاتێ ئێمه ده‌ڵێین حکومه‌تی ته‌کنۆکرات ، مه‌به‌ستمان تۆیه بچیته ناو ده‌سه‌ڵات ، کاتێ ده‌ڵێین هه‌ڵبژاردن ته‌زویره ، مه‌به‌ستمان دانانی وه‌زیره، هێزی ئێمه خه‌ڵکه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی بۆ ئێمه به که‌ڵکه ، به‌کاریان دێنین وه‌ک سووته‌مه‌نی، هه‌مووی له به‌ر تۆیه ئه‌فه‌نی، به پێخاوسی نا‌توانیت ببیت به ده‌سه‌ڵات، تا ویستی خه‌ڵکی نه‌که‌یته پات. وه‌ره له گه‌ڵمانبه له‌م یارییه. له وڵاتی میسره‌وه بۆ ئێمه دیاریه. ئه‌گه‌ر پێویستی کرد به قوربانی ، خوێنی منداڵان بکه‌ن به قوربانی، ئه‌وجا له ده‌وری ئه‌و خوێنه رژاوه، دامه‌زرێنن خه‌یوه‌ت و که‌ژاوه، برێژن فرمێسکی درۆیینی تیمساح ، له ئێواره‌وه تا به‌ربانگی سه‌باح، له خزمهتتانا کۆمه‌ڵێ بیرمه‌ند، شاعیر و چیرۆک‌نووس و هونه‌رمه‌ند . به‌ڵێ ئێمه وه‌ک قه‌ومی قازین ، به‌فێڵ و حیله و تهڵهکبازین، خۆمان پیازه‌که دهههنجێنین، دوایی هه‌ر خۆمانیش بۆی ده‌گرین .