مەنسوور جیهانی ـ یازدەیەمین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “دهۆک” به پیشاندانی فیلمی سینه‌مایی “هێڤی” (هیوا) Hêvî له ده‌رهێنانی “ئۆرهان ئینجێ” ده‌ست پێده‌کات.
“شەوکەت ئەمین کۆرکی” بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” سه‌باره‌ت به فیلمی ده‌ستپێکی یازدەیەمین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “دهۆک” ڕایگەیاند: ئه‌م گه‌ڕه‌ی فێستیڤاڵ، به فیلمی سینه‌مایی “هێڤی” (هیوا) Hêvî له ده‌رهێنانی “ئۆرهان ئینجێ” Orhan Ince سینه‌ماکاری باکووری کوردستان، له کاتژمێر ٦ی ئێوارێی ڕۆژی دووشه‌مه ٩ی دێسامبه‌ر/ کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٤ لە هۆڵی “کۆنگرە”ی زانکۆی دهۆک به فه‌رمی ده‌کرێته‌وه و له ڕۆژانی داهاتووشدا به پیشاندانی فیلمی سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له به‌شه‌کانی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی له‌وانه؛ به‌شی پێشبڕکێی “سینه‌مای جیهان”، به‌شی پێشبڕکێی “سینه‌مای کوردی”، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی “ڕوانینێک به سینه‌مای جیهان”، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی “پانۆڕامای کوردی”، به‌شی “سینه‌مای منداڵان”، به‌شی “ته‌رکیز له‌سه‌ر سینه‌مای هیندستان”، به‌شی “کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی” و … درێژه‌ی ده‌بیت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” Duhok کە بە یادی سینەماکاری هەرمانی کورد “یەڵماز گۆنای” Yılmaz Güney دەرهێنەری ناوداری کوردیی براوەی خەڵاتی گەورەی “چڵە خورمای” فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کان”ی فەڕەنسا (1982) و بە مەبەستی پردی پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ڕەخساندنی ئاڵووگۆڕیی کەلتووری نێوان نەتەوەکانی دنیا دامەزراوە، یازدەیه‌مین خولی به سه‌رۆکایه‌تی “ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر”، بە دەرهێنانی هونەریی سینه‌ماکاری کورد “شەوکەت ئەمین کورکی”، به دروشمی “وه‌رزش” و “وه‌رزش بۆ هه‌موان” و به نمایشی ١٠٧ به‌رهه‌م له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی و هه‌روه‌ها به پشتیوانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له ڕۆژانی ٩ تا ١٦ی دێسامبه‌ر/ کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٤ لە هۆڵی “کۆنگرە”ی زانکۆی دهۆک و کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی “دهۆک مۆڵ” لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تڕه‌یله‌ری فه‌رمی یازدەیه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “دهۆک”:
Discussion about this post