وەک سەرەتایەکی سروشتی گۆی زەوی رەنگاڵەبوون وەک شتێکی ناوازە گۆی زەوی رازاندۆتەوەو سروشتێکی تەڕو نوێی بەخشیوە بە ژیانی مرۆڤایەتی….!!!!
ئەگەر مرۆڤ وەک بونەوەرێکی خۆرسکی سەر گۆی زەوی پەیڕەوی رەنگاڵەبوونی کاڵاکان بکات ئەوا ژیان و شێوازی مرۆڤایەتی زۆر ئاڵ و واڵا دەبێت….!
بۆ ئەم مەبەستە پێویستە مرۆڤایەتی وەکو رێزلێنانێک بۆ رەنگاڵەبوون رۆژێک تەرخان بکات و ناوی بنێت (رۆژی رەنگاڵەبوون )و وەک یادێکی ساڵانە لەو رۆژەدا یادی سروشتی رەنگەکان بکرێتەوەو ئەرکی هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە کە ئەو رۆژە بکەنە یادێکی مەزنی ژیانی مرۆڤایەتی و بەجیهانی کردنی یادەوەریەکەش کارێکی مرۆڤایەتیە.
لەبەر ئەوەی رەنگەکان خزمەتێکی زۆرو نوێگەریەکی مەزنیان لە ژیانی مرۆڤایەتیدا کردووەو زۆر جوانکاریان لە سروشتی مرۆڤدا نەخشاندووە.
له به ر ئه وه زۆر ئه سته مه ره نگه كان له سنورێكی به رته سكدا پاوه ن بكرێت، بۆیه پێویسته له كوردستانی خۆشه ویستیش ره نگه كان به ره و به هاووڵاتی بوون بنه خشێنرێن نه ك پاوه ن بكرێت….!!!!
هەروەک لای هەموان ئاشکرایە کە مرۆڤ لە سەرەتای دروست بونیەوە هیچ جۆرە بەرگێکیشی نەپۆشیوەو تەنها پێستێکی رووتەن بووە بەڵام لەگەڵ بەڕێکردنی ژیانی رۆژانەیدا درووبەرێکی (قوماشێکی) دروست کردووەو لەبەری کردووە بەڵام لەگەڵ دروست کردنی رەنگەکاندا سروشتی مرۆڤایەتی زۆر جیاوازی تیادا کراو بەرگێکی نوێ بە بەری مرۆڤایەتیدا نەخشێندرا. بەهیوای ئەوەی هەر تاکێکی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی وەک رێزلێنانێک ئەم یادەوەریە بەرز بنرخێنێت….!!!!
O_O كاتێكی خۆش بۆ هه موو لایه ك….!
ساری رشید
کوردستان – عيراق
سلێمانی ٠٤. ٠٦. ٠١٢