به ویژدان و هه‌ست و دڵ و چاو و گه‌رو بیرم
به ماته‌م و به حه‌سره‌ت، و ئاه و نزا‌و گریانم
به شه‌وقی چاوم، به زریکه‌ی بیستنم، و به گیانی دایکم
به باوه‌ڕ و بیر و هیز و هۆش و مه‌به‌ستم
لێره، له هه‌ر کوێێیهکم، له پایته‌ختی دڵمه‌وه
تا قوڵایی بست به بستی خاکی پیرۆزی نیشتمان
هۆزانێک و ئاوازێک و به‌رسیڤی ده‌نگی هه‌قی ویژدانێکم
له گه‌ڵ ناڵه و تاسه و ئازار و گریانی، دار و خاک و خۆڵ و مرۆڤی ‘ شێرناخم’
له ئه‌زه‌لی جرکاکانهوه
له مێژوی بێ بن و بێ مێژوی، مێژوه‌وه
له ئه‌رشیفی ڕۆژگار و
له وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی سیاسه‌ته‌وه
تا ئێستا
له گه‌ڵ ئازاری نیشتمانه‌که‌مدا
له گه‌ڵ سرود و ئهیڕهقیب و ده‌نگی زوڵاڵی پێشمه‌رگه‌دا
کڵۆ کڵۆ بوم به به‌فر، له ژێر پێکانتانا خۆم ڕاخست
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئایینده‌یه‌کی سپی!
دڵۆپ دڵۆپ بوم به باران
بۆ شکانی تونێتی ئازادی گه‌روی کۆتره‌کان!
قوڵپ قوڵپ، وێنه‌ی کانی، له چاوی من ده‌ڕژا فرمێسکی دوری
قولانج، قولانج، گه‌ز گه‌ز، هه‌نگاو به هه‌نگاو
ده‌بوم، به با، به ئاگر و به ڕونکی و به چرا
بۆ ژێر هه‌نگڵی ئه‌سپێک
که به هه‌ورازی سه‌ختی سته‌م و نادادپه‌روه‌ریدا
ملی چیا‌و ده‌شت و دۆڵ، و نیمچه ده‌ریایی ده‌بڕی
بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی له ژیان بێ ئه‌مه‌ل نه‌بێت!..
بۆ شێرناخ و بۆ گوڵ باخ و بۆ سینه پڕ ئاخ
بۆ نیشتمان، و بۆ تێکۆشان و بۆ ئازادی و بۆ بهیداخمان
کوڕ و کچ، گه‌نج و پیر و پیاو ژن و شۆڕه‌سوار
به یه‌ک ڕیز و بۆ یه‌ک ڕیز و بۆ سه‌ربه‌رزی نیشتمان
بێده‌نگ ده‌بین، بێده‌نگ
ئه‌مڕۆ و سبه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هیده‌کان،
هێدی هێدی بۆ پایته‌ختی به‌هه‌شت بکه‌ونه‌ڕێ
نه‌وه‌ی نوێ، گه‌ریلای نوێ
هاونیشتمانیت، له هه‌ر چوارلاوه بۆ خزمه‌تی گه‌وره‌یت دێ
هه‌سته سه‌رپێ
له شوێنی خۆت، سوجده بۆ قه‌ندیلت به‌ره
هه‌تا کورد، مێژوی هه‌بێت
ئه‌وێ بۆ ئێمه قیبلهگایه، مه‌نزڵگایه، پیرۆزترین سه‌نگه‌ره!
له شێرناخ نیشتمان بۆته جه‌سته‌یه‌ک له باخ
گه‌روی ئازادیخوازانی کورد له‌وێ بۆته به‌یداخ
ئه‌گه‌ر چی پڕ له ئاه و نزایه، جه‌رگ و دڵی خاک
ڕیشی سپی باوکێک به‌سه بۆ ئه‌وه‌نده‌ی بێهیوا نه‌بین بۆ داهاتو
پرچی سپی دایکێک، به‌سه بۆ ئه‌وه‌نده‌ی دوژمن به سه‌ر چۆکا ڕاکشێ
نابڕێته‌وه نه‌وه‌یه‌ک، ئیرهدهی هه‌بێ
ئه‌مڕۆ بێ یان سبه‌ی، ڕۆژی ئازادی کوردان له قه‌ندیله‌وه هه‌ڵدێ
ئه‌مڕۆ پرسه بگێڕین، له گه‌ڵ هاوشانی خه‌می نیشتمانه
سبه‌ی سه‌رچۆپی ده‌گرێت، ئه‌و نهوهییهی ئێستا به‌شی مه‌ینه‌ت و ژانه
بێ ئومێد مه‌بن، زارۆکه‌کان
لێره‌و له‌وێ، له‌ملاو له‌ول
کورد هه‌ر کورده، له فه‌سڵی زمانی ناحاڵی دوژمن گه‌ڕێ
کاتێک که قه‌ندیل زامدار ده‌بێت
قامیشلۆ به چۆکدادێ
دیاربه‌کر ئاگر ده‌گرێ
مه‌هاباد زه‌رده‌شت وه پێشخۆی ده‌دات
هه‌ولێر، هێدی هێدی حاڵی ده‌بێت
کاتێک سوله‌یمانی خۆڕاناگرێ
ئاڵای ستته‌م و زۆرداری داده‌دڕێ!..
به یه‌ک ده‌نگ هاوار ده‌که‌ن له‌م خاکه‌دا دوژمن ناتوانێت به‌رگه بگرێ
هه‌ر گه‌لێک، ئیراده‌ی هه‌بێت، هیچ زوحاکێک خۆی بۆ ڕاناگرێ!
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
هه‌ڵ – به‌ریتانیا 31/12/ 2011