ساسان ده‌روێش- هۆڵه‌ندا : بۆ به‌رز ڕاگرتن و ڕێزگرتن له سه‌روه‌رییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و نرخاندن و پێزانینی شکۆمه‌ندی ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌مان له تراژیدیای مه‌رگه‌ساتی هه‌زاران خه‌ڵکی سڤیل و له ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ویادکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریه‌کانی ئه‌م شاره زامدارکراو ژه‌هر خواردکراوه وگه‌ڕانه‌وه بۆ دژوارترین چرکه ساته‌کانی مه‌رگی پێنج هه‌زار مرۆڤی کورد و خنکاندنیان به بۆنی سێ‌و وگازی ژه‌هراوی وسوتماک کردنی شارێک له جه‌سته‌ی کوردستان وجینۆسایدی گه‌له‌که‌مان و ڕسواکردنی په‌ڵه‌یه‌ک له تاوانه‌کانی ده‌ستی ڕژێمی گۆڕ به گۆڕ کراوی به‌عس ،
هه‌مووساڵێک له‌و ڕۆژمێرهوه ولهم مانگه‌دا که 16/3 ده‌کات ، سه‌رتاپای کوردستان چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه له ژێر چه‌تری ئه‌و ئازاره هاوبه‌شه‌دا هه‌موان پێکه‌وه ڕیز له‌و یاده ده‌گرن ویادی مه‌رگه‌ساتی ئه‌م شاره شه‌هیده ده‌که‌نه‌وه به جۆره‌ها چالاکی هه‌مه‌چه‌شنه وده‌یخه‌نه به‌رده‌م ڕای گشتی جیهان وجارێکی تر ویژدانی دنیای پێ ئهبزوێینن وده‌یکه‌نه په‌یامێک بۆ دۆسته‌کانمان که ڕیگربن له دووباره نه بوونه‌وه‌ی تراژیدیای له‌وجۆره وپڕکارهساته و چیتر بێ ده‌نگ نه‌بن له بانگه‌وازکردن بۆ دانان وپشتگیری کردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌فه‌رمی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد.
هاوکات ئه‌م سالێش به جودا له ساڵه‌کانی پێشوو ئاماده‌کاری کرابوو که به شێوه‌یه‌کی دیکه یادی هه‌ڵه‌بجه بکرێته‌وه به تایبه‌تی له هۆڵه‌ندا و شاری لاهای قۆناغێکی نوێ هاتۆته ئاراوه که کار بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه ئه‌کرێت ، ئیدی چالاکیه‌کان له خۆپیشاندانه‌وه بۆ دروستکردنی لۆبی هه‌نگاو ئه‌نێت هه‌ر بۆیه له ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 16ی ئازار له ووڵاتی هۆڵه‌ندا له‌شاری ( ڕایسڤایک – لاهای ) به هاو ئاهه‌نگی ده‌زگای مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی یاده‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه کاتژمێر حه‌وتی ئێواره تا دره‌نگانێکی شه‌و له هۆڵێکی گه‌وره‌ی که‌نیسه‌یه‌کی ئه‌وشاره ، ساڵیادی بیست وچوارساڵهی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی زۆر له که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیرانی کورد و عه‌ره‌ب و ڕه‌وه‌ندی کورد له هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستان وشاندێکی به‌رچاوی ئاماده‌بووانی ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕیز ( عومهرزاوێتهیی) ئاماده‌بوون شان به‌شانی نوێنه‌رانی پارت و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان و باڵێوزی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ له هۆڵه‌ندا وچه‌ند سیاسه‌تمه‌دار ودۆستی گه‌لی کورد له په‌رله‌مانتار و پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و که‌سایه‌تی ڕۆشنبیری هۆڵه‌ندی که هه‌میشه به په‌رۆش بوون له هاوکاری کردنی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌و به جینۆساید ناساندنی به‌ڕیوه‌چوو.
سه‌ره‌تا له ووته‌یه‌کی کورت‌دا به چه‌ند زمانێکی جیاواز به‌خێر هاتنی هه‌موو لایهکرا وپاش خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و قوربانیه‌کانی ده‌ستی پێ کرد و پێنج مۆم که گوزارشتی له پێنج هه‌زار قوربانی ئه‌و شاره شه‌هیده ده‌کرد له‌لایه‌ن سێ له‌و به‌رکه‌وتووانه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ن که ئێستا نیشته‌جێێ هۆڵه‌ندا ن داگیرسێنران، دواتر به‌ڕیز ( دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی ) سه‌رۆکی ده‌زگای مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له ووته‌یه‌کی کورت‌دا به زمانی شیرینی کوردی ،وێڕای سوپاسی ئاماده‌بوان ،سوپاسی که‌سایه‌تی و پارت و ڕێکخراوه کوردیی و هۆڵه‌ندییه‌کانی کرد که به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی پشتگیرییه‌کی باشی هه‌ڵمه‌تی واژوو کۆکردنه‌وه و ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه بوون و باسی ئه‌وه‌شی کرد که بیرۆکه‌ی واژوو کۆکردنه‌وه هی ئه‌و بووه به‌ڵام بێ پشتگیری دۆسته هۆڵه‌ندییه‌کان وکوردانی نه ده‌گه‌یشته ئامانج و هه‌ڵه‌بجه له ساڵێکدا یه‌ک ڕۆژ و له ڕۆژێکدا یه‌ک کاتژمێر وه لهوکاتژمێرهشدا پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌یه هه‌ر بۆیه با له‌م ڕۆژه‌دا به هه‌موو ڕه‌نگه کانمانه‌وه ته‌نها بۆ هه‌ڵه‌بجه بژین وه ئه‌وه‌شی ووت ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه وه‌ک میلله‌تێکی شارستانی بێگانه‌کان بمانبینن.
پاشان باڵێوزی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ ، به‌ڕێز دکتۆر ( سه‌عد عهبدولمجید العالی ) ووتارێکی به زمانی ئینگلیزی خوێنده‌وه ، که تێدا گه‌وره‌ی وگرانی ئه‌و کاره‌ساته‌ی باس کرد له دڕنده‌ی دیکتاتوریه‌تی به‌عس له خاپوورکردنی شارێک به گازی ژه‌هراوی که ئه‌م کرداره‌ی به کارێکی ترسنۆک و شه‌رمه‌زار له قه‌ڵه‌م دا‌و ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ پاڵپشتی کردنی به‌جێ ماوی قوربانیه‌کانی ئه‌م شاره و هاوکاری کردنیان .هه‌ر بۆ هه‌مان یادو بیره‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه باڵێوزی عێراق له هۆڵه‌ندا له هه‌مان هۆڵی یادکردنه‌وه په‌رده‌ی له‌سه‌ر دووکاری جیاوازی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند به‌ڕیز ( پشکۆ عه‌باس) هه‌ڵدایه‌وه ، یه‌کێکیان په‌یکه‌رێک و ئه‌ویتریان تابلۆیه‌ک بوو که هه‌ردووکیان تعبیربوون له کاره‌سات و قوربانیه‌کانی ئه‌و شاره شه‌هیده .
ئینجا به‌ڕیز ( هاری ڤان بۆمڵ ) دۆستی نزیکی ته‌واوی گه‌کی کورد و ئه‌ندام په‌رله‌مان له سه‌رلیستی پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندی وبه‌رپرسی په‌یوه‌ندیی پارتی سۆسیالیست ، له دڕێژه‌ی ووته‌کانیدا ووتی دیاره ئه‌مڕۆ هه‌موومان که لێره کۆبووینه‌ته‌وه دوو هۆکاری گرنگه ، یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وکاره‌ساته هیچ کاتێک له بیر مرۆڤایه‌تی نه‌چێته‌وه و دووم کاره‌ساتی وا گه‌وره و پڕ له شه‌هید دووباره نه‌بێته‌وه چونکه مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری کوردستان که ناتوانن به زمانی دایک گفتوگۆ بکه‌ن ولێیان یاساغه که ئه‌مه‌ش به‌شێکه له جینۆسای گه‌ڵێک که زمان وکلتوری خۆی پێ له‌بیربه‌رنه‌وه به زه‌بری چه‌ک وکوشتن، هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ووته‌کانیدا باسی له‌و ههوڵانهکرد که له ڕابردوودا کراوه بۆ دانانی مۆنۆمێنتیک بۆ هه‌ڵه‌بجه و ئێستا ئه‌و خه‌ونه بووه ڕاستیه‌ک و مژده‌ی ته‌واو بوون وکۆکردنه‌وه‌ی ئیمزاکانی ڕاگه‌یاند له‌م یاده‌دا که خۆشبه‌ختانه توانرا به‌شێک له ڕه‌وه‌ندی کورد و خه‌م خۆرانی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه ته‌نها له شاری دینهاخ ئیمزاکان کۆبکه‌نه‌وه که زیاتر له 2500 واژوو وه که به هه‌نگاوی یه‌که‌می یاسایی وه‌سفکرد بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له لاهای و دواتر دانیشتن له ئه‌نجوومه‌نی لاهای له‌گه‌ڵ پارته‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نه‌که وته‌واوکردنی هه‌نگاوه‌کانی تروبهکۆتایی هێنانی . له‌کۆتایی ووتهکهیشیدا ئه‌وه‌ی ووت به هیوای ئه‌وه‌ین له هۆله‌ندا ، ساڵی ئاینده له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له شاری لاهای ئه‌م یاده به‌ڕیوه‌بچێت.
و ببێته هه‌نگاوێک بۆ خۆم و هاوڕێکانم له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ به ده‌ست خستنی پشتگیری زیاتری دۆزی کورد که به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه وخه‌باتی دیموکراسی کورد مافه‌کانی ده‌سته به‌ربکات .
شایه‌نی باسه که له‌م کاته‌دا باس بکرێ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ڕێکه‌وتی 27-2- 2012 به‌ڕیز ( دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی) به‌رپرسی ده‌زگای مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه، سه‌ردانی باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد له شاری ئه‌مستردام و به گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌رپرس وکارگێڕانی ناوچه به‌ڕیزان عومه‌ر زاوێته‌یی و شه‌وکه‌ت عازی و پێشڕه‌و حه‌سه‌ن و ڕه‌شید بۆتانی و هاوکاران که‌مال پێداوی و عه‌لی هروری و دیندار کۆچه‌ر و ساسان ده‌روێش پێشوازی لێ کراو له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا باس له ئاماده‌کاری یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و قوربانیه‌کانی کرا که ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی پێشوو ئه‌و یاده بکرێته‌وه وهه‌وڵ بدرێ له هه‌مان یادا پڕۆژه‌ی مۆنۆمێنتی هه‌له‌بجه له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی ئیمزا کۆکردنه‌وه که به‌سه‌رکه‌وتووی کۆتایی بێت ، که ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره له هۆڵه‌ندا که ده‌زگای مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه به‌هاوکاری کۆمیته‌ی یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌که له گه‌وره‌ترین هۆڵی پڕ شکۆدا ده‌که‌نه‌وه ،ئه‌وه‌ی شایانی باسه ڕێکخراوی شاری دانهاخ – لاهای له سنوری لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ ( عه‌لی هروری) ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌ه‌ی ئیمزا کردوه ئه‌مه مه‌رجێکه بۆ داواکردنی مۆڵه‌ت له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی لاهای بۆ دانانی مۆنۆمێنت ئه‌وه‌ی شایانی باسه له دوای شرۆڤه‌کردنی بابه‌ته‌کان ، به‌رپرس وکارگێڕانی ناوچه ی پارتیمان پشتگیری خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌موو هاوکاری و سه‌رخستنێکی پڕۆژه‌ی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌و به ناساندنی جینۆسایدی کورد، ئه‌مه‌و کۆبوونه‌وه‌که دووکاتژمێرو نیوی خایاند و سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی هات.
هه‌روه‌ها به‌ڕیز پارێزه‌ر( سیمۆن مینکس) وه‌ک داواکاری گشتی دۆزی ئه‌نرات که تاوانباری هۆڵه‌ندی فرانس ڤان ئه‌نراتی بازرگانی چه‌کی کیمیاوی ڕاپێچی زیندان کرد له هۆڵه‌ندا له ووته‌که‌یدا باسی له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه چوونی پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌که‌ی کرد که چه‌ند سه‌خت بووه له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌وکێشه‌یه به قازانجی کورده‌کان ته‌واوبووه وتاوان باریش ئه‌نرات به سزای خۆی گه‌یشتوو دڵی هه‌موو کوردانی خۆش کرد به تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان.به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌و ئه‌وانی نیگه‌ران کرد له‌کۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌که ئه‌وه‌بوو دادگا دانی نه‌نا به‌وه‌ی که تاوانی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه تاوانی جینۆسایده و جه‌ختی له وه‌ش کرد کاتێک باس له هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێت نابێت ئه‌نفال وگۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان وتاوانه‌کانی تری ڕژێمی به‌عس له‌بیر بکرێت .
له درێژه‌ی یادهوهریهکهدا به‌ڕێز ( مالیک ئالایی ) به‌ڕیوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه له بری به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی ڕێکخراوی جیهانی قه‌لاچۆکردنی چه‌کی کیمیاوی له هۆڵه‌ندا ، ووته‌یه‌کی به زمانی ئینگلیزی پێشکه‌ش کرد که تیایدا به درێژی باسی له جۆنیه‌تی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی کرد و به جه‌کێکی کوشنده وماڵ وێران کار وه‌سف کرد که له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی دا نیه وبه‌ڵکو دژی مرۆڤایه‌تیه بۆیه ده‌بێ له هه‌موو جیهاندا په‌ێڕه‌وی یاساکانی قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌م چه‌که کوشنده‌یه ب کرێ و نموونه‌یه‌ک لهوێرانکاریه شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه وله‌کۆتایدا هیوای خواست که له هیچ شوێنێکی دنیا ئه‌م کاره‌ساته ڕوونه‌داته‌وه.
پاشان به‌ڕیز خاتوو (فردۆس که‌ریمی ) ڕۆژنامه نووس له ڕۆژنامه‌کانی هۆڵه‌ندا ، ووتارێکی درێژی خوێنده‌وه له‌سه‌ر ههردووکارهساتی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت که تا ئێستا کاریگه‌ری ده‌روونی وکۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پاشماوه‌کان به‌جێ هێشتوه له برینداره‌کان وکه‌س وکاری قوربانیه‌کان .
له دواکهسایهتی ودۆستی گه‌لی کورد به‌ڕیز ( که‌یس سخاپمان ) ڕۆژنامه نووس و فۆتۆگراف و شایه‌تحاڵی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه ، ووته‌یکی پێشکه‌ش کرد که تێدا تیشکی خسته سه‌ر خۆی که وه‌ک ڕۆژنامه نووسێک له گه‌رماو گه‌رمی ڕوودانی کاره‌ساته‌که به کامێرایه‌کی فۆتۆگرافی بچووک وێنه‌ی ڕووداوه‌که‌ی تۆمارکردوه له تابلۆ خوێناویه‌کان ومهرگهساتهکانی هه‌ڵه‌بجه‌ی گه‌یاندۆته نێو کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی له ڕیگای میدیاکانه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه له‌وکاته‌دا دنیا لۆکه له‌گویی یاندا خنرابوو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی خۆیان وگوێ یان به‌م کاره‌سات و ژههربارینهی کوردستان نه‌داو هه‌ڵه‌بجه نه‌بووه تاوابنارکردنی ئه‌و ڕژێمه و کورد زیاتر بناسرێ وه‌ک جینۆسایدکردنی ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له دوای ئه‌وکاره‌ساته ئه‌مڕۆ ژیان له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێ کردۆتهوهوخهنده گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر لێوانی منداڵانی هه‌ڵه‌بجه و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ئازادیه به ئاسوده‌ی ژیان به‌ڕێی ده‌که‌ن.
هاوکات هه‌ندێک ووتاری گرنگی تر خوێندرانه‌وه جگه له چه‌ندین چالاکی دیکه‌ی شایسته به هه‌ڵه‌بجه له نیشاندانی فلیمی دۆکۆمێنتی و پێشانگای وێنه‌ی قوربانیان وکاره‌ساته‌که و مۆسیقا‌و گۆرانی له‌لایه‌ن دووگه‌نجی هه‌ڵه‌بجه‌یی ووترا ( به‌ته‌نیا به‌جێم مه‌هێڵن ) سه‌رنجی هه‌موو ئاماده‌بوانی بۆ هه‌موو چالاکیه‌کان ڕاكێشابوو.
له کۆتایدا به هه‌موولایه‌کیان جه‌ختیان له‌سه‌ر زیاتر کارکردن کرد بۆ به جینۆسایدکردنی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و هه‌نگاوه‌کانی تری دوای ته‌واوبوونی ئیمزاکان و دانانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه که ئه‌مه‌ش هیوایه‌کی گه‌شی بۆ ئایندهی گه‌لی کورد خسته نێو دڵی ئاماده‌بووان وله‌لایه‌ن چه‌ند که‌سایه‌تێکی شاری هه‌ڵه‌بجه و بریندارانی ئه‌و کاره‌ساته که‌سایه‌تیه‌کانی به‌شداربوو له خوێندنه‌ه‌ی ووتار و ووته‌کانیان خه‌ڵات کران که هاوسۆزبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و به‌ته‌نگه‌وه هاتن وخزمه‌ت کردنی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه . ئه‌مه‌و مه‌راسیمه‌که چه‌ند کاتژمێرێکی خایاند و زۆر سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات و ته‌واوی یاده‌که‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردوو گروپێ ته‌له‌فزێۆنی کوردستان تی ڤی- ستۆدیۆی ئه‌ڵه‌مانیا به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕیز ( خه‌لیل سنجاری) و ماڵپه‌ری چرا تیڤی به‌ڕیز (ئازاد کوردی) تۆمارکرا.