هه‌موومان ده‌زانین زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامه‌کانی له‌شی مرۆڤ پێویستی به شێلانه واته( مه‌ساج) ، وه هه‌ر شێلانێکیش کاریگه‌ری باش و سوودمه‌ندی خۆی هه‌یه بۆیه ئێمه نابێت هه‌ندێک شوێنی جه‌سته‌و له‌ش ولارمان بێبه‌ش بکه‌ین له‌و شێلانه .
یه‌کێک له به‌شه گرنگه‌کانی جهستمهمان بریتیه له پێست به تایبه‌تی پێستی ده‌م و چاو که ئه‌ویش هه‌فتانه زۆر گرنگه که ته‌نگا 10 خوله‌ک ماوه دانێ بۆ پێستت تا به جوانی بمێنێته‌وه..
ئێمه هه‌موو کاتێک هه‌وڵ ئه‌ده‌ین که به جوانترین و ڕازاوه‌ترین شێوه ده‌رکه‌وین و هه‌وڵی جوانی پێستمان ئه‌ده‌ین ، یاخود زۆر جار هه‌وڵ ئه‌ده‌ین که کرێمی گرانبه‌ها به‌کار بهێنین ، به‌ڵام دڵنیابه هیچ کام له‌و کرێمانه به‌قه‌د شێلانی ده‌م و چاو کاریگه‌ریان نییه بۆ گه‌نجی مانه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌ش بزانه که ئه‌و شێلانه شێوه‌ی به‌کار هێنانی خۆی هه‌یه و ئه‌بێت بزانیت چۆن په‌نجه‌کانت به نه‌رمی به شێوازێکی گونجاو به‌سه‌ر ده‌م و چاوتا ده‌هێنیت، وه‌ره خۆت ڕزگار بکه له چرچ و لۆچی ، چاو له‌م ڤیدیۆیه بکه که دامناوه بۆتان…. بۆ شێلانهکهش ئه‌توانن کرێمێکی چه‌ور به‌کار بهێنن که دووربێت له‌ماده‌ی کیمیاوی بۆ نموونه کڕێمی ( ئه‌لۆڤێرا ) که هیچ ماده‌یه‌کی کیمیاوی تێدا نیه‌و له جۆره گه‌ڵایه‌کی به‌سود درووست ئه‌کرێت ، یاخود هه‌ر جۆرهکرێمێک بێت که بۆ شێلان ده‌ست بدات و چه‌ن ڤیتامینێکی سودبه‌خشی تێدابێت ئه‌توانیت به‌کاری بهێنیت.
تێبینی : ئه‌م لینکه بکه‌ره‌وه بۆ بینینی مه‌ساژه‌که
http://www.youtube.com/watch?v=8h022_ZDnv0&feature=related
شــــه‌م جه‌لال ــ ئه‌ڵمانیا