نه‌وزاد شێردڵ : – زنجیره‌ی یه‌که‌م – له‌م بابه‌ته درێژ خایه‌نه‌شدا ، دیسان سه‌ره‌تا دێڕی ، واده‌ی ماڵ خه‌وتنانم ، به دووا فارگۆنی سوبحده‌مه‌وه گرێ داوه ، ئه‌گه‌ر ئۆقره ، ده‌رهه‌ق به‌م زۆر ووتنانه شك نه‌برێ ، ماف سرووشتیه و ، نه‌بادا ئۆباڵی ، ئه‌زیه‌تی هه‌ستی جوانی که‌سم ، بکه‌وێته گه‌ردن ، گوونجاوه ئه‌م بابه‌ته لوول بدرێ و ، تووڕ بدرێته ناو نزیك ترین ، ته‌نه‌که خۆڵی سه‌ره ڕێگاوه
__________________________________
( هێنده‌ی ئه‌و تراژیدیا خوێناویانه‌ی ، که له ماوه‌ی 3000 ساڵی ڕابووردودا ، به ده‌ستی خیانه‌تکاریی خۆمان و ، شه‌ڕی پاره و کورسی و ده‌سه‌ڵاتی ، نێوان ئیماره‌ت و هۆز وعه‌شره‌ته‌کانمان ، به خوودی خۆمانمان کردووه ، – که دوواتر دێینه سه‌ر باسیان – خۆ ئه‌گه‌ر دووژمنان به بێ ، ڕوودانی ئه‌و خیانه‌تانه‌ی خوودی کورد ، 3000 جار له‌وه زیاتریشیان پێ بکردینایه ، که ته‌نها خۆیان پێیان کردین ، هێشتا به‌ر له سه‌دان ساڵ ، خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ، کوردوستانی خۆمان بووین ، )
سێ هه‌زار ساڵ ، چاوێکمان چوار چاو ، بێ‌دار بێ ووچان ، بێ
پشت و په‌نا، له چاوه‌ڕوانی غافڵه هێرشی ، ده‌ست نه‌پارێزانه‌ی ده‌ر و دراوسێ ، سێ هه‌زار ساڵ ، هه‌وڵی خووڵقاندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ، سنعه‌ت دۆست و ، به ته‌ندرووست و ، ئاشتی وویست و ، تۆکمه و به‌رهه‌مدار ، دوور له کلتووری ئابروو تکاو‌ی ، کاری جاسووسی = خه‌فه‌چێتی و ، چاوساغی کردن بۆ مشتێ دراو ، یا زڕه ناوبانگی ، گه‌له کۆمه‌کێی عه‌شره‌ت بازیی و ، ڕه‌فتاری دژ به وویژدان و ، کووشتنی خه‌ونی هاوزمان ، سێ هه‌زار ساڵ ، گاهێ قووتار بوون له لێواری قڕ بوون و ، سه‌ر له نوێ خۆ بوونیاد نانه‌وه ، گاهێ خۆ ڕاگریی و ، دیسان له چاوه‌ڕوانی هێرشه نوێکاندا ، هه‌ڵمه‌تی مردوو ناشتن و ، قه‌ڵا دامه‌زراندن و ، خۆ ته‌یار کردنه‌وه ، چه‌ند فرسه‌خێك ئابلووقه‌ی کووشنده ، ده‌یان غافڵه شه‌و کووتی ، وورد و درشتی ، سوپای بێگانە ، چه‌ند قۆناغێکیش شین و فیغانی ، سه‌ر سه‌دان گووێسوانه و ، ناو حه‌وشه و لا کۆڵان ، زه‌مه‌نێك سه‌رلێو له په‌تای تاعوون ، ڕشانه‌وه و ده‌رده کۆپان و هتد .. ، سه‌رده‌مێكیش پرۆتۆکۆلی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی ئاشتی و ، دیسان هەڵواسینی ، جه‌سته‌ی ئاشتی خوازە‌کان ، هه‌موو ئه‌مانه هاوشان ، به ده‌یان نیشانه‌ی پرسیار و ، تووێژینه‌وه و ڕامان ، بریتین له مێژووی ، ئاڵۆز و چه‌واشه کراوی ، نه‌ته‌وه‌ی خۆشباوه‌ڕ و ، هه‌میشه به قووربان کراووی ئێمه‌ی کورد ، له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ته‌نها باسی 3000 ساڵی ، ئه‌و ڕووداوانه شیته‌ڵ ده‌که‌ین ، تێکه‌ڵ به‌و خۆ قڕ کردنانه‌ش ، که به ده‌ستی خیانه‌تکاریی ، شوێن مه‌یلی پاره و ده‌سه‌ڵات ، سازمان داوون ، تاکوو گشتگیرانه ، له گه‌شتێکی تووڕه‌ی سه‌ر پێیدا ، پێکه‌وه به لێواری ئه‌و ڕۆژگاره ، زۆرینه تۆمار نه‌کراوانه‌دا شۆڕ ببینه‌وه ، سه‌ره‌تای باسمان به چه‌ند دێڕێك ، وه‌ك هێما بۆ مێژوویه‌کی دوور و ، وجوودی خۆ قڕ کردنی نیمچه زگماکیمان ، بۆ یه‌که‌مجار لێره‌دا ناوی جه‌نگێك ده‌به‌ین ، داستانێك که باوکی مێژوو نووسانی جیهان ، – بلوتاخ – ی ئه‌غریقی ، 2750 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، به داستانی ده‌شتی ئاولێرا = هه‌ولێری پایته‌خی ئه‌مڕۆ ، ناوی ده‌بات و ، له کووشتارێکی بیست ڕۆژه‌ی بێ ووچان ، له نێوان کورد و ، سوپای هه‌ره دڕنده و ، چل هه‌زار سوواره‌ی ، – ئه‌یك مینگالی = یه‌ك مه‌نگۆل ، که ئه‌وده‌م سێ به‌شی ئاسیایان ، داگیر کردبوو ، به سه‌رکه‌وتنێکی ده‌گمه‌نی ، 12 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری کورد وه‌سفی ده‌کات ، که هه‌ر بلووتاخ ده‌ڵێت :- ته‌نها دووای دوو ساڵ ، به سه‌ر ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ، موعجیزه = په‌ڕه‌جوو ئاسایه‌ی کارداکان = کورده‌کان ، ئیتر 12 هه‌زار جه‌نگاوه‌ره‌که ، به هۆی خیانه‌تکاریی ناو خۆیانه‌وه ، ده‌بنه شه‌ش هۆزی ، دژ به یه‌ك و ، هه‌ر له ماوه‌ی بیست ڕۆژیشدا ، یه‌کتر قڕ ده‌که‌ن ، که دوواتر مه‌نگۆله‌کان ، زۆر به ئاسانیی و ، به چه‌ند سه‌د سووارێکه‌وه ، هه‌موو ده‌شتی ئاولێرا ، ده‌گرن و قه‌سابخانه‌یه‌کی ئێجگار خوێناوی ، بۆ خه‌ڵکه‌که و سێ به‌شی ، جاسووسه کورده‌کانیش ده‌خووڵقێنن ، ئه‌مه شه‌شهه‌مین قۆناغی ، درووست بوونی هۆز و عه‌شره‌ت و ، چواره‌مین خیانه‌تکاریی ، ئاوا گه‌وره و پڕ تراژیدیای ، مێژووی کورده ، که هاو شێوه‌ی ئه‌نفاله‌کانی دوێنێی به‌عس ، ئێجگار کاریگه‌ر و به ئازار بوون ، هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا مه‌ودای 1500 ساڵی باسمان ، به‌ر له ده‌سه‌ڵاتی ئیمپڕاتۆریه‌تی سابووریی و ، 1500 ساڵه‌که‌ی تریشمان ، دوای هه‌مان ئیمپراتۆریه‌تی کورد زاده ده‌بێت ، که درێژایی مه‌سافه‌ی زه‌مه‌نه‌که ده‌گاته‌وه به ، چه‌ند ساڵێكی که‌می به‌ر له ئێستا ، ئێستایه‌کی هێشتا نیمچه ژێر ده‌سته‌یی و ، سه‌ر لێو له کێشه‌ی سیاسیی ، سیسیۆلۆژیی = کۆمه‌ڵایه‌تیی ، فیودالی = عه‌شره‌تبازیی ، سیسیوکراتی = مه‌زهه‌بی و تائیفیی و ، کلتووری نیپۆتیزمیی = خزم خزمێنه و ، ترسی دیسان ناو نووسینه‌وه‌ی ، نێو فه‌رهه‌نگی خیانه‌تکاریی و ، نیشتیمان فرۆشیی ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی نێوه‌ند و ، نێوه‌نده ئه‌قلیمی و جیهانیه‌کان ، هتد .. ،
______________________________
کورد ته‌نها له‌و 3000 ساڵه‌دا تاکوو ئه‌مڕۆ ، هه‌ژده ئه‌زموونی سه‌ربه‌خۆیی ، به هه‌ژده قۆناخی جیا جیا و ، له نۆ ناوچه‌دا ، که ئه‌مڕۆ پێی ده‌ڵێین ، کوردوستانی مه‌زن ، تێ په‌ڕاندووه ، هه‌ژده قۆناخی پڕ ته‌فرو توونا کردنمان و ، دیسان هه‌ستانه‌وه سه‌ر پێمان ، مێژوو ده‌ڵێت ، ته‌نها حه‌وت له‌و ئه‌زموونانه ، به بێ ده‌ستی خیانه‌تکاریی کورد خۆی ، له ناو چوون و بوونیاد نراونه‌ته‌وه ، به واتا هه‌ر حه‌وتیان ، له نێوان به‌رداشی چه‌ند زه‌مه‌نێکی جیاوازدا و ، له دوای ئاشووبی پێکدادانی ، ڕه‌شه له‌شکری ئه‌و بێگانه نزیك و دوورانه ، که خاکی کورد که‌وتبووه نێوان سنووری پێکدا هه‌ڵپژانیان ، ئیتر ئاگری شه‌ڕیان ، ته‌شه‌نه‌ی کردۆته ناو جیوگرافیای مه‌مله‌که‌تی کورد‌و ، ئێمه‌ش به بێ وویستی ئیماره‌ته‌کانی خۆمان ، له‌و شه‌ڕه دوو جه‌مسه‌ریانه تێوه گلاووین ، هه‌موو جاریش لایه‌نه سه‌ر که‌وتووه‌کان ، به‌ر له چۆڵ کردنی مه‌یدانی جه‌نگ ، ئه‌وه‌نده‌ی هێزیان تێدا مابوو ، کووشتاری خه‌ڵکه سیڤڵه‌که‌یان ده‌کرد و ، ئه‌وه‌نده‌شی ده‌ستیان پێدا ڕا بگه‌یشتایه ، ماڵ و سامانی کورده‌که‌یان ، به ده‌سته که‌نیشکێکی گه‌نجه‌وه به تاڵان ده‌برد ، هه‌رچی سه‌باره‌ت به یانزه ئه‌زموونه‌که‌ی تریشه ، که له دوای هه‌ره‌س هێنانی ، ده‌وڵه‌تی ساسانیه‌کانه‌وه ڕێچکه ده‌گرن ، سه‌رجه‌میان تا ده‌گاته شۆڕشه‌کانی چه‌رخی بیستیش ، سه‌ر له به‌ری هه‌ر یانزه‌که‌یان ، به شه‌رمهێنه‌ر ترین ئاوێزانی باڵای خیانه‌تکارییه‌وه ، به وجوودی پانتایی ترین فه‌زاحه‌تی جاسووسی = خه‌فه چێتیی و ، به ئه‌داو مه‌زاجی ڕاسته‌و خۆی ، ده‌ستی بێگانه‌و ، پیلانی ژه‌هراویی هه‌مه چه‌شنه‌ی ، ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که و ، ئه‌قلیمه‌که و جیهان ، ئاڕاسته کراوین ، له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و گه‌مه نێو ده‌وڵه‌تیانه‌شدا، ڕۆڵی ته‌ڵخ و پراگتیزمیانه‌ی ، هه‌ندێك له زڕه سیاسیی و ، ڕۆشنبیرانی ده‌رباریشمان ، که نیوه‌یان – به ته‌عبیری ئه‌و زه‌مه‌نانه - خڵته‌یه‌ك بوون ، له خورده مالیكی بۆرژوای وورد و ، به گووفتاریش تاکوو بن مه‌ڵاشوویان ، سیخناخ بووه به درووشمی پڕۆلیتاریانه و ، زیقه زیقی یه‌کسانیی ئینسانهای دوو باره و ، لاسایی بازیی مل شکێنانه ، له‌سه‌ر حیسابی ، خوێنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ، که‌م خوێنده‌وار و خۆشباوه‌ڕ و سه‌ر لێ شێوێندراو ، که خاك و ژانی ، هه‌رزان به‌های کوردی دڵساف ، به‌رده‌وام تێیدا ، وه‌ك بانکێکی بێ په‌رژینی ده‌یان ساڵه ، ئێستاشی له پاڵدا بێت ، هه‌ر سیاسیه‌کی فیکر ئیزدیواژ و ، هه‌ر ڕۆشنبیرێکی قه‌ڵه‌م سوغره‌چی ، فرسه‌تیان بۆ لووابێت ، ئیتر له په‌ناوه و ، پڕ به چنگی شه‌رمه‌زاری و ، خۆ په‌رستی و خیانه‌تکاری خۆیان ، لێیان خواردووه ، مێجه‌رسۆن له گۆشه په‌راوێزی ڕاپۆرتێکیدا ، بۆ له‌نده‌ن ده‌نووسێت :- ( ئازا ترین و چاو قاییم ترین ، نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ، که چ به چاوی خۆم ، یاخوود به چاوی مێژوویه‌کی به ئینساف دیبێتم ، نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه ، مرۆڤگه‌لێك که تاکوو ئاستی ته‌قدیسی زگماکیی ، خاك و مه‌نزڵی خۆیان ، زیاد له ده‌ر و دراوسێکانیان ، خۆش تر وویستبێت و ، خۆ فیدا کردنیان له پێناویدا ، به فه‌رزێکی ئێجگار جدیی زانیبێت ، ته‌نها کۆمه‌ڵگای کورد بووه ، وه‌لێ هاوکات و بۆ هه‌میشه‌ش ، چاو چنۆك ترین تووێژی ڕاهاتوو ، له‌سه‌ر عیشقی کورسیه ته‌قدیس کراوه‌کان ، یاخوود موفته‌لای گورز وه‌شاندن ، له قووله و قه‌ڵای هاوزمانانی خۆیان و ، جێ به جێ کردنی پلان و به‌رنامه‌ی ، دووژمنی هاوبه‌ش و ده‌ره‌کیی خۆشیان ، هه‌ر له خوودی کورده‌که ، خۆیان بوون و به‌س ) ، ئه‌مه دیدی نێو هزرگای ، زۆرێك له مێجه‌رسۆنه‌کان و ، پێناسه‌ی چه‌ندانی به‌ر له ئه‌ویشن بۆ کورد ، بۆیه هه‌ر لێره‌دا ، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستی زاکیره‌مان ، به سه‌ر پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی ، ئه‌و هه‌قیقه‌ته تاڵانه‌دا بشکێت ، چوون گه‌ریده‌یه‌کی بێ لایه‌ن ، بڕێك له‌و گه‌وه ڕێ ، پڕ تراژیدیانه‌ی مێژوو‌مان ، به دیوه واقیعیه‌که‌یدا ته‌ی ده‌که‌ین ، بۆ نموونه ئیمپڕاتۆریه‌تی میدیه‌کان 665 – 633 پ . م ، نه‌وه‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی ، چیاکانی زاگرۆس ، به ڕابه‌ریی ئیمپراتۆر – دیاکۆ = کۆ دییه – ، که شاری موسڵ = نای نه‌وا ، ی سێ به‌ش کورد نه‌ژادی ، داگیر کراو و ، پایته‌ختی هه‌ره پته‌وی ئاشووریه‌کان ، که پێشتر نزیکی ، پێنج ئیمپراتۆریه‌تی دوور‌و نزیك ، له ماوه‌ی 250 ساڵدا ، توانای گرتنیان نه‌بوو ، به‌ڵام دیاکۆ له ماوه‌ی مانگێکدا ده‌یگرێته‌وه ، دیاکۆیه‌ك و ئیمپڕاتۆریه‌ته‌که‌ی ، که له هه‌موو ئاسیای بچووك و ، گه‌وره‌ی ئه‌و کاته‌دا ، به گورزی پۆڵایین ناوی براوه ، که‌چی دواجار له ڕێی ، هه‌شتا پریاسکه ئاڵتوونی ساغ و ، ڕیزێك پله و نیشان به‌خشینی ، کۆڕشی مه‌لیکی فارس ، به سه‌رۆك هۆزێکی کورد ، به ناوی – هێمباس ی پڵنگ – و ، پیاوانی تری هۆزه هاوپه‌یمانه‌کانی ژێر فرمانی ئه‌و هێمباسه ، ئه‌وه بوو کۆڕش له 553 ی پ . م ، هه‌ر به خوودی هێزه‌که‌ی هێمباس ، سنووری ئیمپڕاتۆریه‌تی گورز پۆڵاین ده‌به‌زێنێت و ، خۆیشی به هێزێکی پانزه هه‌زار سواره‌وه ، ته‌خت و تاراجی میدیه‌کان تێك ده‌شکێنێت ، کۆڕش له مه‌یدانی ، ئۆلۆمپیكای ئه‌سینادا ، که دوواجار له ڕێگای کوردوستانه‌وه ، ئه‌وێشی گرت ، به ستایشه‌وه ووتویه‌تی :- ئه‌گه‌ر هاریکاریی ، هێزه‌کانی هێمباسی کورد نه‌بووایه ، ئه‌وا به پانزه هه‌زار ، ساڵی تریش نه‌مانده‌توانی ، له سنووری ئه‌و ئیمپڕاتۆریه‌ته عیملاقه‌ی ، میدیه‌کان نزیك ببینه‌وه ، یاخوود با بڕوانینه چاره‌نووسی ، ده‌وڵه‌تی کاردۆخ ، یا – کاردۆ – ی مه‌زنی کورد ، که سێ به‌شی ده‌سه‌ڵاتی میسوپۆتامیای ، به ئامه‌د و هه‌کاریشه‌وه ده‌برد به‌ڕێوه ، به‌ڵام ئه‌میش دواجار ، – هۆریان ناسپێر – ناوێکی خیانه‌تکار و ، گه‌وره ئه‌ندازیاری کوردی ، نه‌خشه پارێز و هاوڕێکانی ، پشت به‌ست به هێزی ، شه‌ش عه‌شره‌تی خۆ فرۆشی تری کورد و ، دژه ده‌وڵه‌تی کاردۆخی خۆیان ، له به‌رامبه‌ر 300 قاڵبه زێڕی په‌ستراو و ، جبه‌خانه‌یه‌ك چه‌کدا ، ته‌واوی نه‌خشه‌ی کۆشك و ، کلیلی قه‌ڵا‌کان ، ده‌فرۆشن به – بۆمبیاس – ی ئیمپڕاتۆری ڕۆم و ، ئه‌ویش له 106 ی پ . م دا ، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی کاردۆخ داگیر ده‌کات ، ئه‌رده‌ڵانیه‌کان 1169 – 1867 م ، که پایته‌ختیان سنه و ، دوا سنووری ده‌سه‌ڵاتیشیان ، چیای حه‌مرێنی ئه‌مڕۆ بوو ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ناوچه‌کانی ڕاست و چه‌پیان ، به کۆی شاره‌زوور و خانه‌قی ، مه‌نه‌لی ، سه‌نته‌ری لوڕستانی بچووك = شاری ته‌عریب کراوی دیاله‌ی ئه‌مڕۆ ، سابڵا‌غ و ده‌وروبه‌ر ، قه‌سری شیرین و سنووره‌کان ، خوار ماکۆ و قه‌توور و شاپوور ، هه‌ردوو جوانڕۆ و هه‌ردوو هه‌ورامان ، ویلایه‌ته‌کانی کرمان ، به‌شێ له خۆراسان ، ده‌ریاچه‌ی ئورمیه و که‌ناره‌کانی ، تا ده‌گاته‌وه بیجار و سه‌قز و ، مه‌ریوان و بۆکان و هتد .. ئینجا ڕووه‌و نزیك ، شاری نای نه‌وا = موسڵی ئه‌مڕۆ ، که دیسان ده‌رئه‌نجامی چاره‌نووسی ئه‌رده‌ڵانیش ، وه‌ك کرداری سه‌له‌ف ، هه‌ر به چوغزی ، خیانه‌ت و له ڕێی پیلانی ، گه‌وره پیاوی ، نهێنی پارێزی ستراتیژیه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه ، که پله‌ی وه‌زیفه‌که‌ی ، به‌رانبه‌ره به مه‌نسه‌بی ، وه‌زیر = شالیا‌ری ئاسایشی گشتی ئه‌مڕۆ ، – شه‌ره‌فه‌دین ئاقه – ، ئه‌میش هاو شێوه‌ی باسه‌کانی سه‌ره‌وه‌مان ، که له هیچ په‌ڕه‌یه‌کی ، مێژووی چه‌واشه کراوماندا ، وه‌ك ناو نه‌مان ناسیوه و ، به یه‌ك دێڕیش باسی نه‌کراوه ، خۆی و هێزه‌کانی ژێر ڕکێفی خۆی ، له پای پاداشتی چوار باووڵه بووراق لیره‌ی ڕه‌شادیی دا ، ئیتر نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ، ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌رده‌ڵانیه ، هاوزمانه‌کانی خۆی به ڕووخاندن دا ، به‌ڵکوو له نامرۆڤانه ترین ڕاوێژیدا و ، له ترسی تۆڵه‌ی خیانه‌ته‌که‌ی ، وای له – ناسره‌دین شا – کرد ، که زۆرینه‌ی ئه‌رده‌ڵانیه‌کان جێنۆساید بکات ، پێودانگی پڕ سته‌م و وه‌حشه‌تگه‌رایی ، جێنۆساید کردنی ئه‌رده‌ڵانیه‌کان ، چه‌ند دیمه‌نێکی هێنده خوێناویی و پڕ ژان بوو ، چیتر بێ گوێ دانه سزای سه‌ڵته‌نه‌ت ، زۆرینه‌ی ئیمام تابووره توورکه‌کانیش ، به ئاشکرا له خوتبه‌کانیاندا ، – شه‌ره‌فه‌دین ئاقه – ی کوردیان ، به شه‌ره‌ف سز و ، دین سز ناو ده‌برد ، شه‌ره‌فه‌دین ئاقه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ، هه‌شت جار وه‌ك تۆڵه ، هه‌وڵی کووشتنی درا ، تا دوواجار له‌سه‌ر ده‌ستی ، کچه ئه‌رمه‌نیه‌کی حه‌ڤده ساڵان ، به ناوی ئاڵه‌مبێرا و ، کوڕه دڵداره کورده ئه‌رده‌ڵانیه‌که‌ی ، به ناوی میرۆ زاگرێسه ، له ناو کاروان سه‌رایه‌کی ، سه‌رلێو له گاردی سه‌ربازی توورکدا ، که‌لله سه‌ری ئاقه‌یان له لاشه‌ی کرده‌وه و ، خۆشیان پاش شه‌ڕێکی جوامێرانه و ، کوشتنی شه‌ش ئه‌فسه‌ر و گاردی تر ، به ده‌ستی سه‌ربازه‌کان شه‌هید کران ، هه‌ر هاوباسمان ، له دیرۆکی ئه‌به‌د نه‌بڕاوه‌ی خیانه‌ت کاریمان ، ئه‌وه‌ش شۆڕشی ئه‌میر خانی برادۆست ، 1017 ی کۆچی ، ئه‌و خانۆ له‌پ زێڕینه ، له خوا ترس و ، لێبرالیزم فیکره‌ی ناو قه‌ڵای دمدم و ، چۆنێتیی خیانه‌تکاریی مادیی و مه‌عنه‌ویی ، هه‌ندێك له ئیماره‌ت و ، عه‌شره‌ته کورده‌کانی دراوسێی دمدم ، تێبینی :- جگه له داستانی قه‌ڵای دمدم ی – ئاره‌بی شه‌مۆ – ، که زیاتر مه‌لحه‌مه‌یه‌کی میلودراماتیکی لۆکاڵیه ، بڕوانه ئارشیفی دارولمه‌عاریفی ، جیوپۆڵیتیکی به‌ریتانی ، – که‌یسی ده‌سه‌ڵات و ئیماره‌ته‌کانی کورد – ، ئه‌وسا لووتکه‌ی تراژیدیای خیانه‌تکاریی ، ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م قه‌ڵایه‌ت ، له لایه‌ن هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتداره ، هاوزمان و ته‌ماشا چیه دوور و نزیکه‌کان ، زیاتر بۆ ساغ ده‌بێته‌وه ، که به چ ده‌م چه‌ور کردنێكی بێ به‌هایانه و ، گفتی کورسی ده‌سه‌ڵاتی فراوانتر ، هه‌ر یه‌ك به جیا‌و به نهێنی ، له ئاست ڕه‌شه کوژیی هاوزمانه‌کانیان ، بێ ده‌نگ کراوون ، شۆڕشی – ئاگری – چیاکانی ئاراراتیش 1896 – 1976 ی ئیحسان نوری پاشاش ، به هه‌مان شێوه و ، زیاتر له گه‌له کۆمه‌کێی ، هێرشێکی چوار قۆڵیی ، خوودی چوار عه‌شره‌تی کورد خۆیدا ، زۆرینه‌ی سه‌رکرده‌کانی شۆڕشه‌که ، به باڵ به‌ستراویی و ، هه‌ر یه‌که‌یان به نرخێکی جیاواز ، ده‌درێنه ده‌ست دووژمن ، من به پێی ئه‌و سه‌رچاوه و ، دۆکیومێنته متمانه پێکراوه ، نوێیانه‌ی که له‌سه‌ر ، شۆڕشی ئاگری و ، زۆری تری دوێنێش نووسراون ده‌ڵێم ، هۆکاری له ناو چوونه‌کانیان ، به‌و شێوه ڕیڤیژێنیست = ته‌حریف تیا کراوه مه‌زاجیی و ، نۆستالیژیا = عاتیفیانه نه‌بوون ، که ئه‌مڕۆ هه‌ندێکیان ، بڕێك قه‌ڵه‌می ، نیگا خوار و خێچ ، چ له به‌رامبه‌ر پاره‌دا ، یا بۆ خاتری دڵ ڕاگرتنی ، نه‌وه‌ی ئه‌و عه‌شره‌ت و ، هۆز و ده‌ره‌به‌گ و که‌سایه‌تیه ، خاك و خۆ فرۆشانه‌دا ، به دێڕی دۆن کیشۆتانه و ، به‌رژه‌وه‌ند بازانه نووسراونه‌ته‌وه ، که‌واته پێویسته زۆرێك له‌و مێژووانه ، پشت به‌ست به زانیاریه ، هه‌نووکه‌ییه بێ پێچ و په‌ناکان ، سه‌ر له نوێ و به قه‌ڵه‌می ، پسپۆڕانی شاره‌زا دابڕژێنرێنه‌وه ، له‌وانه‌ش هه‌ر له دوای ئیماره‌تی به‌دلیسییه‌وه 1182 – 1847 م ، وه گرنگیی دان ، به یه‌که‌م شه‌ڕی ، فه‌رامۆش کراو و سه‌رکه‌وتوویان ، به سه‌ر جۆرجیادا و ، به دیل گرتنی خوودی مه‌لیکی جۆرجیا ، – داڤید کۆزو بالاس – ، که دیسان ئازاری ، هه‌ره قوورسی بێ ده‌وڵه‌تیمان و ، نه‌بوونی ئۆفیسێکی کاڵچله‌ریی ، نێو باڵیۆزخانه = سه‌فاره‌تێکی کوردی ، له ئه‌مێریکا و ووڵاتانی جیهاندا ، هۆکاری سه‌ره‌کی بوون ، له وێنه نه‌گرتنی ، ئه‌م ڕووداوه واقیعیه و ده‌یانی تر ، که ئستۆدیۆی ژماره شانزه‌ی ، هۆڵیوود له‌م دوواییه‌دا، جوانترین سیناریۆ و ، ناسراو ترین ئاکته‌ری ، بۆ داستانی جه‌نگی جۆرجیا ئاماده کردبوو ، یاخوود پێداچوونه‌وه‌ی زانستیانه تر ، له ئیماره‌تی به‌هدینان ی 1376 – 1843 – ی میر به‌هائه‌دینی شه‌مزینی ، که هاو ده‌مه ، به عه‌سری زێڕینی چه‌ندانی ، وه‌ك شاعیر و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد ، ئه‌حمه‌دی خانی 1651 – 1707 م ، وه نووسینه‌وه‌ی زۆر چه‌مکی گرنگ و ، پشت گوێ خراوی ، سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ، فه‌رهه‌نگیی و هتد .. ی ، ئه‌کادیمیانه و به‌ڵگه‌دار تری ، ئه‌و عه‌سره ئاڵتوونینه ، هه‌ر له ئامێدی پایته‌خته‌وه ، بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی ، ژێر ده‌ستی ئه‌م ئیماره‌ته‌ی به‌هدینان ، له ئاکرێ وه بۆ زاخۆ و ، زێبار و ، – عه‌ین سه‌فن – و هتد .. ، که زیاتر له نۆ شه‌ڕی ، دلێرانه‌یان دژی ، عوسمانلی و سه‌فه‌وی کردووه و ، دیسان ئه‌فسووس ، ئه‌گه‌رچی هیچ کام له‌م مێژووانه ، باس نه‌کراوون ، ئه‌مانیش به هۆی کۆمه‌ڵێك غافڵه خه‌نجه‌ری پشتاو پشت ، له لایه‌ن هاوزمانانی ئیماره‌تی سۆرانه‌وه ، له 1834 م کۆتایی به ئیماره‌تی ، به‌هدینان هێنراوه و ، له هه‌مووشی ئه‌فسووس تر ، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ، وه‌ك هێلکه‌یه‌کی پاك کراوی حازر به ده‌ست ، که‌وتۆته به‌رده‌ست عوسمانلییه‌کان و ، له 1843 دا ته‌خت و تاراجی ، ده‌سه‌ڵاتی سۆرانیش ، نووقمی خوێن ده‌کرێت ، به‌ڵێ بۆ تێگڕای ئه‌م داستانه ، پڕ خیانه‌تکاریه خۆماڵیانه ، که تا دووا هه‌ناسه ، ته‌نها و ته‌نها له پێناوی پاره و ، کورسی ده‌سه‌ڵاتدا ، یه‌کترمان له‌ت و په‌ت کردووه و ، له ئاکامیشدا دووژمنانی ته‌ماشاچیش ، دوای سه‌برێکی ژیرانه !! ، زۆر به هێمنیی و ، که‌ماڵی نه‌فه‌س درێژییان ، که له سیاسه‌تی ماتماتیکیانه و ، کلتووری – په‌رت که و زاڵ به – ی ئینگلیزه‌وه ، فێری بوو بوون ، ده‌یان هێرشیان کردۆته سه‌ر ، ئێمه‌ی نووزه تێدا نه‌ماو و ، چۆنیان وویستبێت ئاوا کۆیله‌یان کردووین ، دیسان وه‌ك ووتمان ، پێویسته بۆ له‌مه‌و دووا ، به پڕۆسیسێکی پڕ ئیراده‌ی مێژووییه‌وه ، چاو نه‌ترسانه‌و له پێناوی ، وانه و عیبره‌ت لێوه‌رگرتن ، نه‌ك خه‌ست کردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کان ، وه له هه‌وڵی ساغ کردنه‌وه‌ی ، ده‌یان و سه‌دان ، هه‌ڵه‌ی زه‌قی تۆمار کراو و ، تووڕ دانی مێژووه ساخته و ، ده‌ست کرده‌کان ، هه‌موومان ئاماده‌ی ، پیا چوونه‌وه‌ی لۆژیکیانه بین ، به کۆ باسی پڕ هه‌قیقه‌تی ، شۆڕشه‌کانی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا ، چ به‌وانه‌دا که باس کران ، تا ده‌گاته جوانیی ، یاخوود عه‌یب = خه‌وشه‌کانی ئیماره‌تی سۆران ، یاخوود بابان 1649 – 1851 ، که ئه‌می دووه‌میان ، ئیماره‌تی بابان ی ، خوڵقاو له‌سه‌ر ده‌ستی ، میر ئه‌حمه‌د فه‌قێی ، یه‌که‌م سه‌رۆكی ئه‌م هۆزه و ، دوواتر چۆنێتی به‌خشینی ، نازناوی به‌به ، بابان ، له لایه‌ن سه‌رۆك سوپای توورکه‌وه ، به ئیبراهیم پاشای ، فریاد ڕه‌سی سوپای شکاوی ، عوسمانلی به‌رده‌م هێزی ڕۆم ، وه تیووبه = عه‌ینه شیکاری ، ماجه‌ڕای گفتوو گۆی ، دوو ڕۆژ خایه‌نی نێوانیان ، که چه‌شنی ده‌یان باسی ، سه‌رنج و گرنگی پێ نه‌دراوی ، تری مێژووییمان ، تا ئێستا ته‌نها نزیکی ، پێنج خوله‌ك که‌متر ، له‌و گفتوو گۆیه‌مان ، ده‌ماو ده‌م به‌رگوێ که‌وتووه ، ئاخر هه‌ر هاوشان به‌و ، چه‌مکه مێژوویانه ، – که هیوادارم له به‌شه‌کانی تردا ، تیشکی ڕوون تری متمانه‌دار و ، زانستییانه‌ی به‌ڵگه‌دار تریان ، بخه‌مه سه‌ر – ، تاکوو ئه‌م سه‌عاته‌ی تێیدا ده‌نووسین ، پسپۆڕێکی مێژوو‌مان ، به چوار ووشه‌ش بێت ، به دووادا چوونی سه‌ریایی ، له‌و دووا بینینه ، حه‌وت شه‌و و ڕۆژییه‌ی ، نێوان هه‌ردوو حه‌زره‌تی نالی و ، جه‌لی زاده‌ی ، ڕێی فه‌ریزه‌ی حه‌جی بۆ نه‌کردووین ، تاکوو له ده‌لاقه‌ی ، ئه‌و هه‌موو گفتوو گۆیانه‌یانه‌وه ، وه‌ك سه‌ره داوێك ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی وونی نالی ، به کاریان بهێنین ، یاخوود تووێژینه‌وه‌ی ، وورد تری جیۆلۆژیانه و ، جیوپۆڵیتیکیانه‌ی به‌رفراوان تر ، له چۆنێتی درووست کردنی ، شاری سلێمانی 1781 و ، وورده‌کاریی هۆکاره زۆر و ، باس نه‌کراوه‌کانی ، چۆنێتیی له ناو چوونیان ، نه‌ك به هۆی هێرشی ، سوپای گوایا پته‌وی عوسمانلی له 1851 دا ، که جێی داخه ، باسی ئه‌م هێرشه‌ش ، زیاتر چوون چیرۆکی ، گوێ ئاگردان ، بۆته ووێردێکی گشتگیرانه و عه‌فه‌وییانه ، له کاتێکدا هۆکاری مێژوویی ، زانستیانه و به‌ڵگه هاوچه‌رخه‌کان ، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن ، که دیسان ناکۆکیه ناوخۆییه‌کان ، هاوشان به ده‌ستی ته‌ماع ، له پشت دانی ده‌ره‌کیی ، والی باغی داد = به‌غداد ، بۆ برایه‌كیان له لایه‌ك و ، پشتگیریی بابولعالی ئه‌ستانه‌ش ، بۆ براکه‌ی تر له لایه‌کی تره‌وه ، بۆ هه‌مان مه‌یلی ، چوونه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ، ده‌بنه ئاگری ژێر کای ، زیاتر جۆش دان به دووژمنایه‌تی ، له نێوان دوو برا پادشای ناو براو و ، دژ به یه‌که‌که‌ی ناو خوودی بابان و ، چیتر هه‌ر له‌گه‌ڵ ، پیاده بوونی هاریکاریی ، والی ناو براودا ، ئه‌و ده‌م سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌ستانه ، ده‌ستی دووا غافڵه هێرشی خۆی ، هاوشان به ڕۆڵی ، نامرۆڤانه و پڕ خیانه‌تکاریی ، سووپا زۆرینه کورده‌که‌ی ، سوارانی حه‌میدیه ، له بابان ده‌وه‌شێنێت ، هه‌ڵبه‌ته ده‌رهه‌ق به‌م یانزه ئه‌زموونه و ، تا ده‌گاته ئه‌زموونی دامه‌زراندنی ، حکومه‌ت و پاڕله‌مانی ئه‌مڕۆی هه‌رێم ، گه‌لێك باس و خواسی ، گرنگ و پێشتر باس نه‌کراوی ، مێژوویی هه‌ن ، له به‌ر ئه‌زمه‌ی = بوحرانی کات ، یاخوود له به‌ر خاتری ، دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان ، به جێ‌مان هێشتوون بۆ ، زنجیره چڕ و پڕه‌کانی داهاتوو ، له‌و باسانه‌ش ، بابه‌تی بۆ یه‌که‌مجار هاتنی ، یه‌که‌م هۆزی ، په‌ناهنده‌ی عاره‌ب ، بۆ سه‌ر سنووری خاکمان و ، بۆ یه‌که‌مجاریش چۆنێتی ناسینی عاره‌ب ، له 500 ی دوای میلادی ، عه‌سری ئیمپڕاتۆریه‌تی ئه‌رده‌شێری دوو ، که بریتی بوون ، له 365 تاك و خێزانی ، هۆزی مونزیریه‌کانی ، نزیك بیابانه‌کانی یه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ و ، وه‌رگرتنیان وه‌ك په‌ناهنده‌ی ، سیاسیی دووژمندار و ، دامه‌زراندنی پیاوه‌کانیان ، وه‌ك جاش پاسه‌وانی سنوور ، له لایه‌ن سه‌رهه‌نگ خۆشناڤ = خۆشناوی ، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرك ، له شاری به‌سره‌ی ئه‌و کاته ، که دوای ڕه‌گه‌زنامه پێدانیان و ، 300 ساڵ خزمه‌ت کردنیان ، چۆن دواجار ئه‌م عاره‌به ، لێ قه‌وماوه یه‌مه‌نیانه ، قۆناغ به قۆناغی ، پیلانی ژه‌هراویی هه‌مه چه‌شن ، له میوانه‌وه ده‌بنه ، خاوه‌ن ماڵی سێ به‌شی ، عێراقی ئه‌مڕۆ ، ت :- قه‌زای مونزیریه ، ئێستا نزیکی بیست/ کم ، له به‌سره‌وه دووره و ، له 500 ی دوای میلاددا ، دوای چه‌ند غافڵه هێرشێکی ، هۆزه یه‌مه‌نی و ، دووژمنه کۆنه‌کانیان بۆ سه‌ریان ، به تایبه‌ت هۆزی ، غه‌ساسینه‌ی ئامۆزایان ، که ئه‌وانیش له هه‌ره ، باشووری سوریای ئه‌مڕۆدا ، جاش سنووری ئیمپڕاتۆریه‌تی ڕۆمه‌کان بوون ، ئیتر ناچار ، سه‌رهه‌نگ خۆشناوی ، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگ ، هێنانینه ناو سنوور و ، ئه‌م قه‌زای مونزیریه‌ی ئه‌مڕۆی ، وه‌ك ئۆردووگایه‌کی کراوه و ، بوونیاد نراو به ، فه‌رمانگا پێویستییه‌کان ، هاوشان به دوو مامۆستای ، ته‌رجه‌مانی زه‌رده‌شتیی و مه‌سیحی و ، حاکمێکی یه‌هوودی ، ئه‌ندازیاری بیناسازیی و ، لیژنه‌یه‌کی شاره‌وانیی ، ئۆردووگاکه‌ی به‌خشیی به ، – مونزیر بن ما‌ء السما‌ء – ی سه‌رۆکی هۆزه‌که ، هه‌ر له‌و باسه کۆکتێلانه ، که له نووسینه‌کانی داهاتوودا ، ده‌یان هه‌ڵه ڕاستکردنه‌وه‌یان پێویست بێت ، باسی عه‌سری سۆمه‌ریه‌کان و ، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ، – کورا گوتیوم = نیشتیمانی کاردا ی کورده ، که ساڵانی پێشتر ، پشت به ده‌ست نووسه ، تازه دۆزراوه‌که‌ی ، فرانسوا بیسکۆ ئاسکافا:- ( شۆڕشی کاردای کورد ، ئیمپڕاتۆریه‌تێکی ئه‌به‌دیی جیهانگر ) پاریس – 1903 م ، به نیوه چڵ له‌سه‌رم نووسیوه ، وه هۆکاری ئاشکرای ، دیسان خیانه‌تکاریی و ، به‌رجه‌سته‌ی فیکریی ، بۆ دیمه‌نی هه‌ره سامناکی ، چۆنێتی به کۆنتراکت = قۆنته‌رات گرتنی ، پڕۆژه‌ی گڕ تێبه‌ردان و خاپوور کردنی ، مرۆڤ وئاژه‌ڵ و ، زه‌وی و ڕووبار و ، دارستانه‌کانی ، ئه‌و نیشتیمانه هه‌میشه یاخیی و ، دڵگیره‌ی کورد ، به ڕابه‌ری 7000 جه‌نگاوه‌ری ، هه‌ڵبژارده و به کرێگیراوی ، نێوان عه‌شره‌ته کورده‌کان ، که تێیدا نه‌خشه‌ی – سه‌ر بۆ ئێوه و ماڵ بۆ ئێمه – ، هاو شێوه‌ی ئه‌نفاله‌کانی دوێنێی به‌عس ، په‌یڕه و کراوه ، یاخوود ئیزافه = زێده سه‌ربار ، به‌و یانزه خیانه‌تکاریه‌ی ، کاری کرده‌ی ده‌ستی خوودی کورد ، ئه‌وه شه‌ڕی بازیان ی ، شۆڕشی مه‌لیك مه‌حمودی نه‌مر 1919 ، به‌ڵام به خیانه‌تێکی تری ، تا ئه‌مڕۆش شاردراوه‌ی ، پلانی فیرقه‌ی هه‌ژده‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ فرێزه‌ر و ، هێزی لیفی به‌شێك له ئاشووریه‌کان ، مه‌به‌ست له واده‌ی بریندار بوونی مه‌لیكه ، له پاڵ به‌رده قاره‌ماندا ، که مه‌رجه بێ خاتر وخۆتر گرتنی بنه‌ماڵه‌یی و ، عه‌شراتگه‌رایی ، باس له هه‌ڵوێستی خۆ فرۆشیی ، ئه‌و کورده ناسراوه بکرێت ، که له دوور خستنه‌وه‌ی ، ئه‌سپه فریاد ڕه‌سه‌که‌ی مه‌لیك به‌ر پرسیاره ، چوونکه ئاکامی ئه‌م خیانه‌ته ، به به‌دیل گرتنی شێخ و ، فه‌وتانی زۆرێك له هاوڕێکانی و ، شۆڕشه‌که کۆتایی هات ، ژه‌نه‌ڕاڵ فرێزه‌ر له یاده‌وه‌ریه‌کانیدا ده‌نووسێت :- پایه‌داریی ئه‌و مه‌لیکه له‌وه‌دا بوو ، که به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك ، له سه‌رکرده یاخییه جیهانییه‌کان ، بۆ هه‌میشه خۆی له هه‌ره پێشی ، چه‌کداره‌کانیه‌وه هه‌ڵمه‌تی ده‌هێنا ، به ڕاستی هاوکاری هه‌ره گرنگمان ، له لایه‌ن ئه‌و – ….. ! – کورد نا‌وه بوو – مه‌به‌ستی له خائینی ناوبراوه – ، که پێشتر ڕامان سپاردبوو ، له ئه‌گه‌ری گلانی ، مه‌لیك له‌سه‌ر زین دا ، خێرا ئه‌سپی خۆ قووتار کردنه‌که‌ی ، لێ دوور بخاته‌وه ، ئه‌و کورده دڵسۆزه‌ی ، ئالی ڕۆیاڵ و ، تاجی موعه‌زه‌ممان ، خه‌ڵاتی مادیی خۆی پێ به‌خشرا ، داخه‌که‌م دواجار بیستمه‌وه ، که ناوبراوی دڵسۆزمان ، له لایه‌ن هه‌وادارانی ، مه‌لیکی مه‌نفا کراوی ، هیندستانه‌وه له سلێمانی ، به تاوانی جاسووسی کردن ، بۆ ئێمه‌ی ئینگلیز ، له سێداره درابوو ،
—————————————————
– هیجره‌ت و پرسی ده‌وڵه‌ت و ، گریانی شاعیرێك – ————————-
شاعیری فه‌ره‌نسی – ڕامبۆ – ده‌ڵێت :- بۆ یه‌که‌مجار له ژیانمدا ، که زۆر به خه‌ستی ، له ناخه‌وه گریابم ، ئه‌و کاته بوو ، پیره‌مێردێکی ڕووخسار نوورانیی ، له سه‌ر سنووری ووڵاتی جه‌زائیر ، به‌و زمانی ئاره‌بیه‌ی که‌مێك تێیدا به‌ڵه‌دم ، لێی پرسیم :- کوڕم خه‌ڵکی کام ده‌وڵه‌تیت ؟ ، ئه‌وه یه‌که‌مجارم بوو ، پیاوێك به ووشه‌ی – کوڕم – با‌نگم بکات ، چونکه به‌ده‌ر له درۆکانی دایکم ، چیتر نازانم داخۆ ، باوکی هه‌قیقیم کێیه ؟! ، من وه‌ك کائینێکی ، بێ که‌س و گومڕا ، هه‌ر خانه‌یه‌کی شێواوی زیهن و ، کرووسی شپرزه‌ی فیکرم ، له شوێنێكی نا سه‌قامگیری ، ئه‌م که‌ونه‌دا بوو ، وه‌ك فه‌ره‌نسیه‌ك ، تاقه یه‌ك که‌سی ، دڵسۆزم شك نه‌ده‌برد ، که هاو فیکر و هاو ئازارم بێت ، بۆیه ناچار و ، بێ وه‌ڵام ، ده‌ستم دایه ئه‌و گریانه به کوڵه ، پیره‌مێردی نوورانیی ، تا واده‌ی دووا هه‌نسكم ، بێ ده‌نگ سه‌ری کاسمی ، خستبووه سه‌ر سنگی و ، له‌گه‌ڵ نزایه‌کی هێمندا ، ده‌ستی ده‌هێنا به سه‌رمدا ، من له ناو ئه‌و جیهانه ، سه‌بووریی به‌خشه‌دا ، بیرم چوو به‌لای ، که‌سانێکی بێ ده‌وڵه‌تدا ، له خۆمم ده‌پرسی :- چ ژانێکی بێ سنووره ، که مرۆڤ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ر به‌خۆ شك نه‌بات ، تا له واده‌ی هه‌ست کردن ، به‌م غوربه‌ته ، پڕ له شپرزه‌ییه‌دا ، تێر له‌سه‌ر سنگی بگری ؟!
———————————————–
ئه‌نشتاین ی په‌نابه‌ر ده‌یگووت :- ئه‌و درۆ سپیه‌ی هه‌میشه وه‌ك دڵنه‌وایی ، خۆمی پێ ده‌خڵه‌تێنم ، ئه‌وه‌یه گوایا بنه‌ڕه‌تی ، نه‌ژاد زاده‌ییم ئاڵمانیه ، له کاتێکدا من له‌و ووڵاته‌دا ، له قه‌ره‌جێك زیاتر ، هیچی تر نه‌بووم ، لێره‌ش له ئه‌مێریکای داڵده ده‌رمدا ، له نێوان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێره و ، مه‌یلی پێناسه یه‌هوودیه‌که‌مدا ، به جۆرێك بووم به دوو له‌ته‌وه ، ئیتر ئه‌و ئه‌ژدیهایه‌ی ، به‌م زووانه سه‌رم ده‌خوات ، هه‌ر ئه‌م غوربه‌ته دڕنده‌یه‌یه ، که به هه‌موو زانسته‌که‌م ، ناتوانم به‌ره‌نگاری ، قه‌پاڵی یه‌ك که‌ڵبه‌ی تیژی ببمه‌وه ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێناسه‌ی ، ئه‌نشتاینێك بوو بێت بۆ غوربه‌ت ، که هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی سێ ووڵات و ، خاوه‌ن باڵا تریین زانستی سه‌رده‌م و ، هه‌میشه چوار لا ، پڕ هاوڕێ و ، لووتکه‌ی ڕێز بوو بێت ، ئه‌ی داخۆ خۆ پێناسه کردنی ، چه‌ند ملیۆنێك ڕه‌وه‌ندی کورد ، کوردی بێ ده‌وڵه‌ت ، بێ ئاڵای به‌رده‌م ی‌و . ئێن ، جیوگرافیا پێنج له‌ت ، فیکر ده‌یان پارچه و ، قۆچی قووربانیی گۆڕانکارییه ، ئێجگار خێراکان و ، خۆ گوونجاندنێکی زۆره ملێ ، ده‌بێ چۆن بێت ؟! ، ئای چه‌نده به‌خته‌وه‌ره ، ئه‌و مرۆڤه نه‌خوێنده‌واره‌ی ، که زاده‌ی کۆمه‌ڵگایه‌که ، به زۆره ملێ ، به – نامی – ناو ده‌برێت ، به‌ڵام نامی یه‌کی ده‌وڵه‌ت دار ، چه‌نده کزۆڵه و ، بێ ناز و ، ناخ به ئازاریشه ، ئه‌و مرۆڤه‌ی ، که به باڵا ترین دیپلۆمه‌وه ، له ئاست پرسیاری – خه‌ڵکی کام ده‌وڵه‌تیت ؟! – ، نه‌زانێت په‌نجه بۆ کوێی نه‌خشه‌کان درێژ بکات ؟ ، هه‌موو ئه‌م قڵیشه زامانه‌ی ، مێژووی تاکی کورد و ، پێناسه‌ش هه‌توانێکی ، خوێ ئاسا به سوێ ی ، ئه‌زه‌لیی و ئه‌به‌دیی ، سه‌ر بوورده‌ی 3000 ساڵ نه‌زیفی مێژووم ، تابووره شه‌به‌حێکی مڵۆزمی ڕۆژ و ، پرسیار گه‌لێکی ، یه‌خه گیری شه‌وانی شووم ، ساڵه‌هایه ئه‌م قه‌ده‌ره ، له دووڕیانی هه‌موو کورته داڵغه‌یه‌کدا ، حزوورێکی ده‌موده‌ست و ، ته‌نگه نه‌فه‌س سازیان ، له سینه‌مدا هه‌یه ، – خه‌ڵکی کام ده‌وڵه‌تیت ؟! – ، دوو به‌رداشی سه‌ر لێو ، له خه‌وی ترسناك و ، داچڵه‌کینی ڕه‌نگ هه‌ڵبزرکاو ، هه‌ردووکیان له پانتایی ، فه‌زایه‌کی چه‌په‌كی ، پڕ له ئینتیما جوانه‌کان ، به‌ڵام ئینتیمایه‌کی خووساوه‌ی ، به‌ر لێزمه‌ی دۆلاری بانکه‌کان ، هه‌مان قه‌ڵاندۆشکانی مه‌ته‌ڵ ئاسا و ، هه‌مان گه‌مه‌ی ، گه‌ییشتین ؟! نه‌گه‌ییشتنی ، سه‌ر قاڵدرمه چه‌ووره‌کانی مێژوو ، مرۆڤی بێ ده‌وڵه‌ت ، واتا جیهانێکی نیمچه به‌تاڵ ، لێوێکی داشۆراو ، له زۆرینه‌ی بزه سرووشتیه‌کان ، ئاخر ئه‌گه‌ر شرۆڤه‌یه‌کی لۆژیکیانه ، بۆ په‌یڕه‌وی ، ڕێکخراوی – ی‌و . ئێن – بکرێت ، واتا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، نه‌ك ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ، که‌واته مافی ئاڵای منیشه ، تا له ڕیز به‌ندی ، هه‌موو ئه‌وانی تردا بشه‌کێته‌وه ، دیاره – سیمۆن دی ڤوار – جوانی ووتوه :- ( ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت ، له ڕێگای درۆی ، مرۆڤه زیره‌که‌کانه‌وه ڕاستیی ده‌ڵێن ) ، چ نوخبه‌یه‌کی سیاسیی ، ڕاستگۆ و درۆ زانن ، ئه‌وان بێ ئه‌وه‌ی ، ڕێگا به هه‌ڵکردنی ئاڵاشم بده‌ن ، که‌چی له خه‌یمه و سه‌موون و ، بایبڵ به‌خشینه‌وه‌ی ، سه‌ر سنووری کۆڕه‌وه‌کان ، بێ به‌شم ناکه‌ن ، ئافره‌تێکی هه‌ژده ، نۆزده ساڵانی ڕاواندایی ، به ئه‌فسه‌رێکی زل و ، تێکسمڕاوی ده‌گووت :- پێم سه‌یره ، به‌م شێوازه دڕنده‌یه ، ئازارم ده‌ده‌ن ، له کاتێکدائه‌م منداڵه‌ی سکم و ، ئه‌وه‌ی به‌ر مه‌مکیشم ، به‌رهه‌می پڕ سۆز و باوکانه‌ی ، زیاد له 100 بۆ 150 سه‌ربازی ، قاره‌مانی ووڵاته‌که‌مه ، که ئێوه‌ن ؟! ،
– کارولاس لینیوس – ی ، گه‌وره زانای سایکیی و ، پزیشکی تێ گه‌ییشتوو له ، ئازاری په‌ناهنده و ، باکڕاوندی کلتوورییان و ، هۆکاری شه‌رم و ، ترس و مه‌یل و خه‌میان ، به ووته‌یه‌کی جوانتر ، ده‌ڵێت :- مرۆڤ خۆی له ناو خۆیدا ، بوونه‌وه‌رێکی نامۆیه ، به خوودی خۆی ، جا نه‌خوازه‌ڵا ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌که ، په‌ناهنده‌ش بێت ، ئه‌وا ده‌یان جار ، نامۆ تر و به ئازار تر ده‌ژی ، خۆ ئه‌گه‌ر په‌ناهنده‌یه‌کی ، بێ ده‌وڵه‌تیش بێت ، ئه‌وا مه‌گه‌ر بیست پزیشکی ، وه‌ك من بتوانن ، بیست ڕۆژ به‌خته‌وه‌ریی بۆ فه‌راهه‌م بکه‌ن ، هه‌ر کارولاس ده‌ڵێت :- ئه‌م جۆره په‌ناهنده ، بێ ده‌وڵه‌ته‌ی سێیه‌م ، ئه‌گه‌ر تاکوو سێ بۆ چوار ساڵ ، بتوانێت پارچه په‌رش و ، بڵاوه‌کانی خۆی کۆ بکاته‌وه و ، تووشی وون بوونی ، یه‌کجاره‌کی نه‌بێت ، ئه‌وا به ئیراده ترین ، مرۆڤی لێ ده‌رده‌چێت ، ڕه‌نگه له زه‌مه‌نی کارولاس دا ، یه‌ك په‌ناهنده‌ی کورد ، له ئه‌وروپاش دا نه‌بووبێت ، که‌چی ده‌ڵێی ، له‌مڕۆمان ده‌دوێت ، ڕه‌وه‌ندی کوردی ، بێ ده‌وڵه‌تی هه‌نده‌ران ، چ به پێی به دوودا چوونی مه‌یدانیی خۆمان ، یاخوود له ڕێگای ، هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆرێك له پسپۆڕانی ، سیاسیی و سیسیۆلۆژی و هتد. ، بێ که‌س ترین ، بێ پشت و په‌نا ترین ، په‌ڕته‌وازه ترین ، یه‌کنه‌گرتوو ترین ، هاوکات شه‌رمن ، خۆشباوه‌ڕ ترین و دڵساف ترین ، ڕه‌وه‌ندی ناو سه‌رجه‌می ، په‌نا به‌رانی جیهانه ، – پییه‌ر ترودۆ – ی پارێزه‌ر و ، ئه‌دیب و سه‌رۆك وه‌زیرانی لێبرالیزمی کۆنی کانه‌دا ، که به خۆشه‌ویستی هه‌مووان ده‌ناسرا ، ده‌ڵێت :- هه‌ر په‌ناهنده‌یه‌کی تاقه باڵ و ، بێ که‌س و پشت و په‌نا ، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ شك نه‌با ، توانیبێتی دیپلۆمێکی باڵا ، یا زانستێکی ته‌کنیکیی ، ته‌کنۆلۆژیی ، سیسیۆلۆژیی و مه‌عریفی ، یا مه‌نسه‌بێکی سیاسیی ، دیپلۆماسیی ، کاڵچله‌ریی ، پیشه‌یی ، هتد ، له‌م چه‌رمه‌سه‌ریه‌ی غوربه‌تدا ، چنگ بخات ، ئه‌وا له چاوی مند‌ا ، ئه‌و که‌سه بێ ده‌وڵه‌ته ، هێند گه‌وره و سه‌روه‌ره ، ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی ، پێشتر به‌ر له ، هۆڵه‌ند یا فه‌ره‌نسا ، به ده‌یان ساڵ ، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ، خۆی شك بردبێت ، منیش چه‌ند دێڕێك ، زێده سه‌ر بار‌و ، هه‌مان گووزارشت :- ئای له بڵندیی ته‌وێڵ و ، سه‌بووری به‌خشی ، دیداری کوردێك ، چاوی ئومێد‌و ، ووره زاده‌ی گه‌شیان ، چوون مه‌رهه‌می ، سه‌ر زامی بێ ده‌وڵه‌تییمان ، هێند حوکمی گلێنه‌کانی ، زه‌رقای یه‌مامه ، دوور بین و ، له به‌خشینه‌وه‌ی زانست و ، حیکمه‌تیش ، له‌فز و له‌پێکی ، هێند مته‌وازیع = خۆ ساکار پێناس ی ، شیرین و زێڕین ، چوون خانۆی دمدم ، یا مه‌حوی لووتکه و ، قانیعی ئاشه‌وان ، چ وه‌ك پیره‌مێرد ، بێرنارد شۆ که‌ی ، چوار ئێرله‌ند و ، مه‌ستووره خانمی ئه‌رده‌ڵان ، وه‌کو نه‌هریی و ، زێڕینیای ئامێدیی و ، گشت کووچه‌کانی مێژوو و ، وویژدانی جیوگرافیاکان به‌ڵه‌د ، پڕ میهر و داهێنان ، جوامێری و ستاتیك ، سه‌رلێو له ئه‌دای وه‌رچه‌رخان و ، خاسییه‌ت به ئیراده و ، دژه دۆگما بوون ، ئه‌و زیهن ڕۆشنانه‌ی ، له به‌ر قاپیی هه‌ر ڕه‌فزێکی ، کڵۆم دراودا ، ده‌موده‌ست کلیلی ، ئاڵته‌رناتیڤێکت پێ ده‌ناسێنن ، ڕه‌فتار سه‌نگین و ، خوود و کۆمه‌ڵ ناس ، دوێنێ و سبه‌ی بین ، چ له پاڵ دێڕ و ، له‌سه‌ر وه‌ته‌ردا ، چ به سۆڵفێچ و ، فڵچه‌ی نێو ڕه‌نگدا ، چ له بالێی ، چوون مه‌لێکی سه‌ر بڕاوی شانۆ و ، سه‌ما درامای ، عه‌سرێکی تا بڵێی کۆمیدیی ، جووت پێڵوو ته‌ڕدا ، له دوای چڕین و ، به‌رجه‌سته‌ی سروودی ، :- ( زانست و ته‌کنه‌لۆژیا و ئابووریی ) ، که سروودێکی ، ناو په‌یڕه‌وی نوێ ی ، نه‌وه‌ی گه‌نجانه ، ئیتر هه‌ر جاره و ، په‌یامی چیایه‌کی ، ڕووخسار نوورانیی ، سه‌ر سنوورێکمان ، ده‌هێننه‌وه بیر ،
_________________________
دوای چاره‌که چه‌رخێك سووراغ و ، مووتاڵای
نێو کتێبه قه‌به‌کان ، دیسان چیا که‌مخوێنده‌وار و ، پشت چه‌ماوه ، ڕه‌نگ بزڕکاوه‌که‌ی سه‌ر سنوور ، هه‌مان پێناسه‌ی هۆکار و ، ووته ساکاره‌که‌ی جارانی دایه‌وه به گوێم‌دا ، ڕۆڵه‌کانم :- من چاك ده‌زانم ، ئازاری هه‌ره به سوێتان ئه‌وه‌یه ، که نا‌زانن خه‌ڵکی کام ده‌وڵه‌تن ؟ ، که نا‌زانن زاده‌ی کام جیوگرافیای سه‌ر نه‌خشه‌کانن ؟ ، که نا‌زانن خاوه‌نی کام ڕه‌گه‌زنامه‌ی زگماکیی و ، به زمانی داییك نووسراون ؟! ، که‌واته له‌م بازاڕی مه‌زاده دا ، ته‌نها و ته‌نها چوون جه‌سته‌یه‌کی شه‌که‌ت و ، ئێجگار نامۆ به قۆزاخه‌ی سه‌رتان ، فریای حوونجه‌ی ترووکانی ، ئه‌و په‌پووله باڵ پڕ له ئینتیما ڕه‌نگینه بکه‌ونه‌وه ، که له زه‌مه‌نی فه‌زای خۆ ناسینی دوێنێتان دا ، ناوتان لێ نابوو فڕین ، پیره چیای جه‌سته پڕ برین ، چیای زیهن چوار له‌ت و ، سه‌ر لێ شێوێندراو ده‌یگووت :- به‌ڵێ زۆر چاكیش ، له تووڕه‌ییه‌کانی ئێوه تێ ده‌گه‌م ، چوونکه ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی ئینتیماکان ، له به‌ر باخه‌ڵی وویژدانه‌وه ، بازیان داوه و ، چوونه‌ته ناو ئه‌کاونتی بانکه‌کانه‌وه ، ده‌زانم له بری کێرڤه فیکریه‌کان ، سه‌یری قوورسایی ، گیرفانه‌کان ده‌کرێت ، ته‌نانه‌ت ده‌شزانم ، که پیرۆز ترین ژووانگه ئه‌وه‌یه ، له به‌رده‌م جامخانه‌ی زه‌ڕنگه‌ره‌کاندا بڕه‌خسێت ، نا دڵنیا بن هه‌موو ئه‌و نهێنیه ئاشکرایانه به‌ڵه‌دم ، که چۆن زۆر جار ، له مینبه‌ریشه‌وه ، ڕێکلام بۆ حیزب ده‌کرێت ، چۆن له بێشه‌ی شێره‌کاندا ، چه‌قه‌ڵ ده‌بێته ، ڕدێن سپی دارستان ، له پرسه‌ی مه‌ڕدا ، قووڕی سه‌ری هه‌ندێك گورگ ، له هی سه‌ری بزنه‌کان خه‌ست تره ، یاخوود چۆن له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی ، هه‌ندێك ڕێکخراوی نوێ‌دا ، خاوه‌ن موڵكی هۆڵه‌که ، ده‌بێته لێپرسراوی ڕێکخراوه‌که ، هه‌ر له‌م بناره‌ی خۆمدا ، سه‌دان جار دیوومه ، جل کوردیه‌کان هه‌موویان پێشمه‌رگه و ، چه‌ك له شانه‌کانیش هه‌ر هه‌موویان ، شۆڕشگێڕ نه‌بوون ، هه‌ر له ناو ئه‌شکه‌وته‌کانی ، دامێنی خۆمدا ، زۆر ئایدیۆلۆژیا هه‌بوون ، دوای نیمچه چه‌رخێك ، ده‌نگ دانه‌وه ، دواجار نیمچه ساڵێك ، ڕه‌نگ دانه‌وه‌یان نه‌بوو ، ڕاسته که‌مخوێنده‌وارم ، به‌ڵام هه‌ر له شاڵاوه تۆفانه‌که‌ی ، عه‌سری نوحه‌وه ، تا دووا شاڵاوی ئه‌نفاله‌کان ، ناوی یه‌ك به یه‌کی ، عاشقان و ناحه‌زانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌م ده‌رخه ، نه‌وه‌ی نوێش ده‌بێت ، چاك له‌و واقیعه حاڵیی ببێت ، که بڵندیی من چوون چیایه‌ك ، با لووتکه‌شم هه‌ور دڕ بێت ، هێشتا له هه‌زاردا یه‌ك ، هێنده‌ی ئه‌و جیوگرافیایه‌ی ، له‌سه‌ری دانیشتووم ، جێی بایه‌خ نیه ، به‌رزه فڕ ترین هه‌ڵۆی ، سه‌ر ئه‌م ئاسمانه شینه‌ی دوێنێشم ، که ئه‌مڕۆ ڕه‌نگه قووڕ قووشمیه‌که‌ی ، چوون دیوارێکی کۆنکرێتی بانك و ، ئه‌ستێره‌کانیشی له مشتێك دۆلاری ئاسن ده‌چن ، سه‌راپایان دوای هیلاکه‌تی فڕین ، نه‌خشه‌یه‌کی به ئاڵا نیشان کراویان ، بۆ نیشتنه‌وه پێویسته ، ئێوه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ، له سوراغی ئه‌و ئاڵا و نه‌خشه و ، جیوگرافیا وێڵ کراوه‌ی ، ته‌نها بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌تان بن .. ، ئه‌مانه ڕێنمایی ، پیره چیا‌كه‌ی سه‌ر سنوور بوو ، چیایه‌کی ئاغر و مه‌لوول ، به ناوی حه‌مرێن ، چیایه‌ك به زۆره ملێ ، هه‌وڵی زاکیره شێواندنی ده‌ده‌ن و ، بۆیان ناکرێت ، چیایه‌کی قژ و ڕدێن ئاڵۆز و ژاکێنراو ، ساڵانێكی زۆره ، له چاوه‌ڕوانی ته‌ووژمه ئاوێکی ، گۆدۆ ئاسای ، ژێر پرده‌که‌ی خاسه‌دا ، خاسه‌ی که‌رکوکێکی ، چوون مێزی ، پۆکه‌ر و ڕۆڵێت ، جه‌سته‌ی چه‌ور و ، سه‌ر و پۆته‌ڵاکی ، ته‌پ و تۆزاویی و ، پشتی ڕه‌ش داگیرساوی ، خۆی ده‌خورێنێت ، ئه‌و به تی‌شێرتێکی ، دڕا‌و و پڕ پینه‌ی ، ژماره سه‌د و چل له‌سه‌ر نووسراو ، سه‌د و چلێکی ، ڕه‌نگ کاڵ بووه‌وه‌ی ، شیتاڵ شیتاڵ ، چڵك خواردوو ، له هه‌ر ده‌رفه‌تێکدا بۆی بلوێت ، ئه‌م په‌یامانه ده‌نێرێت ،
—————————————-
دووا تێبینی :- له نێوان ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین و کۆڕه‌ودا ، ده‌سته‌یه‌ك له کوردانی ، ناسراو و دیپلۆماتی هه‌نده‌ران ، له ناو ئۆفیسی ی‌و . ئێن . دا ، ته‌نها چه‌ند هه‌نگاوێکیان مابوو ، بۆ گه‌یشتنه ئه‌و ژووره‌ی ، که ده‌بوو دووا بڕیار ، له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ، دام و ده‌زگای گومرگ و ، فیزه و پاسپۆرت ، له ده‌روازه‌ی چیای حه‌مرێن و ، ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردوستانی ، تێدا واژۆ = ئیمزا بکه‌ن ، هه‌ر ئه‌و کاته‌ی ، که ته‌واوی فۆرمه‌کان ، ئاماده‌ی واژۆ کردن بوون ، بڕیاره‌که ڕاگیرا و ، به‌و کورده دڵسۆزانه‌ی ، ناو حه‌ره‌می – ی‌و . ئێن – گووترا ، هه‌ر ئێستا تیڤی ، حکوومه‌تی به‌عسی به‌غداد ، ئه‌وه‌ی بڵاو کرده‌وه ، که کورد ڕێگای مفاوه‌زات و ، مانه‌وه‌یان له چوار چێوه‌ی عێراقدا هه‌ڵبژاردووه ، هه‌قیقه‌تیش هه‌روا بوو .