ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب :ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌چكه سوڵتانی عوسمانلی خوێنرێژی ره‌گه‌زپه‌رست پێش فه‌رمانی داگیركردنی جه‌رابلوس له رۆژی سێشه‌ممه بانگهێشتی مه‌سعود بارزانی كرد بۆ توركیا‌و پێكه‌وه كۆبوونه‌وه‌و به چروپری باسی بارودۆخی توركیا‌و كوردستان و ناوچه‌كه‌یان كرد‌و پاشان بارزانی له گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی ” داد‌و گه‌شه‌پێدان” و سه‌رۆك وه‌زیران عه‌لی یه‌لدرم و هه‌ندی به‌رپرسی باڵای توركیا كۆبوونه‌وه‌ی كرد‌و باسی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا‌و كوردستان كرا‌و كه‌س نازانی بارزانی پرسی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆێی كوردستانی له گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی توركیا تاوتوێ كرد وه‌ك میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان باسیان لێی ئه‌كه‌ن و شایانی باسه به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 24/8/2016 هێشتا بارزانی له‌وێ بوو سوپای توركیا به تانك و فرۆكه سنووریان به‌زاندو شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسیان داگیر كرد.
شه‌ڕڤانان له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌شێكی زۆری شاری (مه‌نبج) یان ئازادكرد، به‌ڵام سوپای توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی و هاوكاری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ی ئه‌دا، بۆئه‌وه‌ی شاره‌كه ئازاد نه‌كرێته‌وه، چونكه به ئازادكردنه‌وه‌ی (مه‌نبج ) شه‌ڕڤانان به ئاسانی ئه‌گه‌نه سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
له پاش سه‌ركه‌وتنی شه‌رڤانان و پاككردنه‌وه‌ی شاری مه‌نبج مه‌به‌ستی توركیا یارمه‌تیدانی ده‌وڵتی ئیسلامی ( داعشه) و، پیلانێكی ئاشكرایه له دژی رۆژئاوای كوردستانه‌و، ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه به خوێنی شه‌هیدان به‌ده‌س هاتووه‌و، دوژمنانی كورد، ئه‌یانه‌وێت سیستمی خۆبه‌رێوه‌بردن لە رۆژئاوی كوردستان شكست بێنێت و، ئامانجى تورکیا ئه‌وه‌یه که کانتۆنه‌کان یه‌کنه‌گرنه‌وه.
له‌و رۆژه‌ی خه‌ڵكی سوریا دژ به رژێمی خوێناوی دیكتاتۆری ملهور به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د راپه‌ری توركیا به هاندان و پاره‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی و وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌وڵی ئه‌دا بچێته خاكی سوریاوه‌و، به‌ڵام ئه‌ترسا چونكه بارودۆخه‌كه موركی نیشتمانی پێوه دیار بوو، كه‌سانی عیلمانی رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو، له پاش چه‌ند مانگێك ئیسلامییه‌كان بوون به خاوه‌نی راپه‌رین و، دابه‌شبوون به سه‌ر چه‌ند گروپێكی توندره‌و تیرۆریستی وه‌ك: ده‌وله‌تی ئیسلامی له سوریا‌و عێراق، جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌و ئهلجبهه ئهلشامییهو، جارێكی‌تر توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ كه‌وته‌كار بۆ چوونه ناو خاكی سوریا‌و، هاوكات ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) سه‌ریهه‌ڵداو بۆ به فه‌ریادره‌س بۆ رژێمی توركیای تیرۆریست.
له سه‌ره‌تای هاتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بۆ ناوچه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه یارمه‌تی ئه‌دران له: پێشوازی كردنیان، ته‌رخانكردنی شوێنی خه‌وتن و حه‌وانه‌و، مه‌شق پێكردن له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌و، ناردنیان بۆ شهر له عێراق و سوریا‌و، ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا بۆ تیماركردنی برینداره‌كانیان واڵا بوو، له ساڵی 2014 به هاوكاری و پشتگیری پارێزگاری ترسنۆك ئه‌سیل نوجه‌یفی و پاشماوه‌كانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراق (شاری مووسڵ‌یان) داگیركرد‌و، وه‌ك شانۆگه‌رییه‌ك قونسلخانه‌ی توركیا له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعش داگیركراو، چه‌ند كارمه‌ندێك وه‌ك بارمته لایان مانه‌وه.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) توانی بیره نه‌وتییه‌كانی عێراق له ده‌ورو به‌ری مووسڵ و پاڵاوگه‌ی بێجی و بیره‌كانی نزیكی كه‌ركوك كه‌نترۆڵ بكات و، نه‌وت به نرخێكی هه‌رزان ره‌وانه‌ی توركیا بكات و، به‌و هۆیه‌و، نه‌وتی هه‌رزان فرۆشی كوردستان ئابووری توركیا نه‌شونه‌مای كرد‌و، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هار بوو په‌لاماری دێهات و شاره كوردییهكانیداو، ده‌ستی خوێناوییه به كۆمه‌ڵكوژی كورد له شه‌رناخ، نه‌سێبین، گه‌ڤه‌ر، ئامه‌د، وان، ماردین، جزیره‌و سڵۆبی و ناوچه‌كانی تر.
له 3/8/2014 ده‌وله‌تی ئیسلامی ( داعش) هه‌لی بۆ ره‌خساو، هه‌ندێ به‌رپرسی پێشمه‌رگه كه‌مته‌رخه‌م بوون و خیانه‌تیان كرد‌و، به‌رگرییان له خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه نهكردو، توانیان شارۆچكه‌ی شه‌نگاڵ داكیر بكه‌ن و، خه‌ڵكه‌كه‌ی (قه‌تل و عام) و زینده‌به‌چاڵیان بكه‌ن و، سه‌دان كه‌س و هه‌زاران ئافره‌ت به‌دیل ببه‌ن و، له داهاتوودا له ژێر ئاڵای ره‌شی داعش و ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر هه‌راجیان كردن و فرۆشران.
پێشمه‌رگه دلێرو قاره‌مانه‌كانی كوردستان شێرئاسا راپه‌رێن و، سه‌نگه‌ریان لێی گرتن و، له‌و كاته‌وه تا ئێستا شه‌ری پێشمه‌رگه دژ به داعش درێژه‌ی هه‌یه‌و، سه‌روه‌ری زۆریان تۆماركرد‌و و كومه‌ڵێك شه‌هید و بریندار هه‌یه‌و، به درێژایی زیاتر له هه‌زار كێلۆمه‌تر پێشمه‌رگه خوێنی به‌خشیوه‌و ئه‌به‌خشێت بۆ له‌ناوبردنی داعش و، له زۆر شوێن راونراون و ناوچه‌كان پاككراونه‌ته‌وه‌و، هێشتا هه‌ندێ شوێنی تر ماوه شكست به داعش بێنن.
ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له‌ناو كاروباری رۆژئاوا له مێژه‌وه ده‌ستیپێكردووه، له شانۆگه‌رییه‌كه‌ی داعش له داگیركردنی قونسلخانه‌ی توركیا له مووسڵ، خه‌نده‌ق لێدان له‌لایه‌ن توركیا و هه‌رێمی كوردستان و، سنوردانان بۆ هاتووچۆی شهرفانان یان هێرشكردنه سه‌ر مۆڵگاكانی توركیا له سنووره‌كان، داخستنی ده‌روازه‌ی سێمالكا، پێشوازیكردن له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ بۆ نموونه: عه‌بدولباست سه‌یدا، ئه‌حمه‌د عاسی ئه‌لجه‌ربا ئه‌لشه‌مه‌ری و خالد ئه‌لخۆجه ئهلتوركمانی و، هه‌رسێكیان دژ به په‌یه‌ده‌و شه‌رڤانان بوون.
تورکیا و چه‌ته‌کانى هاوپه‌یمانى هێرشیان کرده سه‌ر جه‌رابلوس و به رێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ داعش، له ماوه‌یه‌کى که‌مدا ئه‌و شاره‌یان داگیر کرد‌و، هێرشكردن بۆ سه‌ر جه‌رابلوس ده‌مێكه نه‌خشه‌و پلانی بۆ دانراوه‌و له به‌رچاوان بوو، چونكه توركیا له سه‌ره‌تای راپه‌رینی سوریا ئه‌یویست هه‌موو شتێك به گشتی و، راپه‌رینی خه‌ڵك به تایبه‌تی بخاته ژێر ركێفی خوێ و، داگیركردنی جه‌رابلوس بۆ ئه‌وه‌یه كۆبانێ له گه‌ڵ عه‌فرین یهكنهكرنهوهو، كورد نه‌توانێت بگاته ده‌ریایی ناوه‌راست.
پێشتر دیكتاتۆر سه‌دام حوسه‌ێن له گرتنی كوێت ناوی شه‌ره‌كه‌ی عێراق له گه‌ڵ سی وڵات‌دا به ئوم ئهلمهعارك ( دایكی شه‌ره‌كان) ناوناو، له كۆتاییدا دۆراوو، كوێتیش له چنگی رزگاری بوو، ئه‌مرۆ به‌چكه سوڵتانهكهی عوسمانلی ناوی پرۆسه‌ی داگیركردنی جه‌رابلوس نا به ( قه‌ڵغانی فورات) و، دیاره دیكتاتۆر‌و خوێنرێژو خوێنمژ وه‌ك یه‌ك بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌و، به دووای وشه‌ی زه‌ق بۆ كرده‌وه نادروسته‌كانیان ئه‌دۆزنه‌وه‌و، له كۆتاییدا تووشی ریسوای و شه‌رمه‌زاری ئه‌بنه‌وه.
كورد زیاتر له { 40 } ملیۆن كه‌سه‌و دابه‌شكراون به سه‌ر سوریا‌و توركیا‌و ئێران و عێراق و، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنیان به سه‌ر داعش تۆمار كردووه‌و، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا گره‌وی له سه‌ر كردوون و، واشنتۆن ئاواته‌خوازه ده‌وڵه‌تێكیان له سه‌ر خاكی سوریا هه‌بێت، به‌ڵام رژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆگانی تیرۆریست به‌وه خۆشحاڵ نییه‌و، له ناخه‌وه دژایه‌تی ئه‌كات.
هه‌موو ئاراسته‌كان جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه توركیا له رێی رووداو‌و و ئاشتبوونه‌وه‌ی ههمهجۆر له گه‌ڵ رۆسیاو ئهمریكاو وڵاتانی تر توانی یه‌كێك له ئامانجه‌كانی جێبه‌جێ بكات و، پێش سال و نیوێك راگه‌یه‌نرا كه ئهمریكاو توركیا‌و عه‌ره‌بستانی سعودی مه‌شق به 5 هه‌زار كه‌سی شه‌ركه‌ر ئه‌كه‌ن له تاقمی ئۆپه‌زسیۆنی سوریا به هیوای ناردیان بۆ شهر له دژ هێزه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی سوریا‌و، وا ئه‌مرۆ به هۆی داگیركردنی جه‌رابلوس 5 هه‌زار له‌وانه‌ی مه‌شقیان پێ كرابوو ره‌وانه‌ی خاكی سوریا كران و، بەپێی رێککەوتنی نێوان ئۆردوگان سەرۆکی تورکیا‌و بارزانی، هێزێکی پێشمەرگەی رۆژئاوا بە ئاڵای کوردستانەوە چوونەتە نێو خاکی تورکیاوەوەو له جەرابلوس نیشته‌جی بوون و، هه‌ندێ لایه‌ن پێیان خۆشه‌و پێشوازی لێئه‌كه‌ن و، لایه‌نی تر ئه‌وه‌ی پێ باش نییه‌و، لایه‌نی سێیه‌م بێده‌نگن و، لایه‌نی چواره‌م دوودڵن به‌ڵام لایه‌نی پێنجه‌م هوشیاری ئه‌دات و ترس دایگرتووه له كۆكردنه‌وه‌ی رق و كینه‌و و شه‌ری ره‌گه‌زی و تایفه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بی.
دیاره هەر هێزێک پێشمەرگەی رۆژئاوا، یان پێشمەرگەی سەر بە هەرێمی باشووری کوردستان لە گەڵ سووپای تورکیا بچێتە ناو خاكی سوریا ئەوە ستراتیژی تورکیا لە سوریا جێ بەجێ ئه‌كات و، ئەو هه‌نگاوه مینێکی تورکیایە بۆ دورستکردنی شەڕی نێوان کورد‌و کورد‌و، ئه‌وه‌ش سه‌نگ و پێگه‌ی كورد لاواز ئه‌كات و، هی دوژمن به‌هێزتر.
هێرشی توركیا‌و داگیركردنی جه‌رابلوس بۆ نه‌مانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) نییه‌و، بۆ لێدانی یه‌په‌گه‌یه له رۆژئاوای كوردستان و، هه‌ر بۆ نموونه‌و، بەپێی هەواڵی میدیاكانی نزیك لەپەیەدە سوپای توركیا بۆردومانی سەنگەرەكانی هێزەكانی یەپەگەو یەپەژەی كردوە لە كانتۆنی جەزیرە.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ره‌سمی توركیا رایگه‌یاندووه كه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و مه‌سعود بارزانیدا پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و پ.ك.ك تاوتوێ كراوه‌و، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هه‌ردولا كۆكبوون له سه‌ر دانانی داعش و پ.ك.ك PKK له یه‌ك ترازووداو، ئه‌ردۆگان و بارزانی ئه‌و دوو لایه‌نه‌یان به تیرۆریست ناوبردووه.
دەستێوەردانی تورکیا لە جەرابلوس، پێشێلکردنی سەروەریی سوریایە و داگیرکردنی خاکەکەیەتی و هەوڵدانە بۆ تۆڵەکردنەوەی دۆڕاندنەکانی داعش لە منبیج و راگەیاندنی شەڕە لە دژی پرۆسه‌ی دیموکراتی و پرۆژەی فیدراڵی، ئەمەش واتا راگەیاندنی شەڕ دژی هەموو پێکهاتەکانی سوریایه.
رەجەب تەییپ ئەردۆگان لە بارەی ناردنی هێزە سەربازیەکانی سوپای تورکیا بەرەو جەرابلوس قسەی کرد و ئاشکرای کرد کە ئامانجی ئەوان نەک داعشه بەڵکو هێزەكانی کورد‌و دیموکراتیخوازەکانی سوریایە و هەڕەشەی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد‌و، له ئێستادا پلانگێرییهک دژى کورد به‌ڕێوه ئه‌چێت، له‌و پلانگێرییهش تورکیا ڕۆڵى سه‌ره‌کى تێدا ئه‌گێرێت و، به ئاشکراش له کاتێکدا کورد له‌باکور ئه‌کوژێت، هه‌روه‌ها مهنبجو جه‌رابلوس بۆردومان ئهکاتو له‌باشوریش به‌فڕۆکه خه‌ڵک ئه‌کوژێت.
دژایه‌تیكردنی کورد هه‌موو دۆژمنان یهكئهخاتو، به‌رده‌وام کارله‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌که‌ن کوردى پارچه‌کانی كوردستان بده‌ن به كژی یه‌کترداو، له‌و هه‌وڵه‌شدا سه‌رکه‌وتووبوون، بۆ نموونه کاتێک تورکیا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئه‌به‌ستێت، به‌ڵام کوردى باکور به‌تیرۆرست ته‌ماشا ئهکاتو خه‌ڵکى باکورو ڕۆژئاوا ئه‌كوژێت.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەسەر ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ سەر جەرابلوس هاتە دەنگ و، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە كە ئەو كارەی توركیا پێشێلكردنی سەرەوەری خاكی سوریایەو، جەختیكردوەتەوە كە توركیا لەجیاتی ئەوەیسەروەری خاكی سوریا ببەزێنێت باشترە دەروازە سنوریەكانی بەرووی رێكخراوی داعشدا دابخات كە چەند ساڵێكە بەروویاندا كراوەیەو، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی توركیا له خاكی جه‌رابلوسدا ئه‌یكات ده‌ستوه‌ردانێكی دوژمنكارانه‌یه‌و، هه‌موو بوونێكی سه‌ربازی توركیا له‌سه‌ر خاكی سوریا‌و كوردستان رهتئهكهینهوهو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نین كه له راستیدا پشتیگریی و پشتیوانی له داعش و گروپه تیرۆریسته‌كان ئه‌كه‌ن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وردەکاریی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا ڕاگەیاند و ئەوەی ئاشکرا کرد کە بارودۆخی ناوچەکە هەستیارە و گۆڕانکاریی گەورە بەڕێوەیەو، به‌ڵام تا ئێستا هیچ دیار نییه‌و، هاوڵاتیان ئه‌پرسن و ئه‌ڵێن: ئه‌بێ ئه‌و گۆرانكارییه چی بێت؟ ئایا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمانه یان له به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه؟ هه‌رچی بێت گرنگ نییه‌و، ته‌نها دلخۆشكهرهیه و، كورد به ته‌مای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌و، توركیای تیرۆریست دژ به‌و مافه ره‌وایه‌ی كوردانه.
كارێكی سروشتییه جیاوازی له نێوان حزبه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر به پرس و كێشه‌كانی وڵات هه‌بێت، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌ر هه‌موویان یهكئهگرنهوهو دژایه‌تی ئه‌كه‌ن و، ترسیان له بوونی چه‌ندین ملیۆن كورده كه چاوه‌روانی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ته‌و، به پاساوی یه‌كێتی خاكی توركیا هه‌ر هه‌موویان واز له جیاوازی نێوانیان ئه‌هێنن.
زیاتر له چوار ساڵه توركیا هه‌وڵ ئه‌دات نه‌چێته ناو زه‌لكاوی سوریاوه‌و، پێی باش بووه چاوه‌روان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ئازاد بن له هه‌راو شه‌ری ناوخۆیان، به‌ڵام ئه‌مرۆ كه زانیان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌و په‌ری ئازایه‌تییه‌وه داعش له‌ناو ئه‌به‌ن و، شوێن و شاره‌كان پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌و، به‌ره‌و عه‌فرین ئه‌كشێن و، جه‌رابلوس شوێنێكی گرنگه‌و، رۆژهه‌ڵاتی سوریا به رۆژئاوا ئه‌به‌ستێته‌وه‌و، خاڵێكی ئیستراتیجییهو، له‌وانه‌یه كانتونهكان پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه‌و، كورد بگاته شاری حه‌ڵه‌ب كه چه‌ند گه‌ره‌كێكی به‌ده‌ستی كوردهوهیهو، له پاش سه‌ركه‌وتنی یه‌كینه‌كان به سه‌ر دوژمن‌دا له شاری حه‌سه‌كه، توركیا ناچار بوو جه‌رابلوس بگرێت و، خه‌ونه‌كه‌ی بێته‌دی و، بخزێته ناو زه‌لكاوی سوریاوه.
هێرشكردنی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، هێرشكردنه بۆ سەر هەموو گەلی كورد‌و، له پاش پاككردنه‌وه‌ی شاری ( مه‌نبج) و، ده‌ركردنی داعش ده‌ستبه‌جێ توركیا كه‌وته خۆ ئاماده‌كردن و،دەستی بەئۆپەراسیۆنێكی فراوان كرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارۆچكەی جەرابلوس، كە ماوەی چەند ساڵێكە لەدەست چەكدارانی داعشدا بوو، ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوو ئامانج بوو، یه‌كه‌م ئاسایشی سنووره‌كان بخرێنه ژێر گرهنتیو ركێفی سوپای توركیا‌و دوه‌میش، په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه له‌وێ نه‌مێنن.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌و خۆشحاڵییه كورد له هه‌موو لایه‌ك توركیا ریسوا‌و شه‌رمه‌زار ئه‌كه‌ن و، ره‌خنه له مه‌سعود بارزانی ئه‌گرن و، هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و خۆشحاڵییه
شاندێکى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تى کانتۆنه‌کانى رۆژئاواى کوردستانیان کرد و پشتیوانى خۆیان بۆ شۆڕشى رۆژئاوا نیشاندا‌و، ئاماژه‌شیان به‌وه کرد، که له‌شکرکێشى تورکیا بۆ ئه‌وه‌یه رێگه له یه‌کگرتنه‌وه‌ى کانتۆنه‌کانى رۆژئاوا بگرێت.
که‌ریم مه‌هده‌وى، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى رۆژنیوز، وتى: ئێمه وه‌کو حزبى دیموکرات دۆستى ته‌ڤگه‌رى ئازادیخوازى گه‌لى رۆژئاواى کوردستانین، ئێمه چه‌ندین جارى دیکه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وان سه‌ردان و چاوپێکه‌وتنمان هه‌بووه.
وتیشى: ئامانجى تورکیا ئه‌وه‌یه که کانتۆنه‌کان یه‌کنه‌گرنه‌وه‌و، هێرشى تورکیا له‌سه‌ر جه‌رابلوس داگیرکارییهو، ئێمه هه‌موو ئه‌و هێرشانه شه‌رمه‌زار ئه‌که‌ین که له دژى رۆژئاواى کوردستان پێک دێت.
جارێكی تر عه‌لی قه‌ره‌داغی سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانان و، سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی سه‌باره‌ت به چوونی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی سوریا خۆی تێ هه‌ڵقورتان و، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی كه‌وته هه‌له‌كه سه‌ماو پشتگیری توركیا‌و، ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌م نییه‌و،
عەلی قەرەداغی ماوەیەکە بەهەموو شێوەیەک پشتگیری له سیاسەتی رژێمی توركیای خوێنرێژ ئه‌کات ، لە دووا هەڵوێسته‌كانی و لەشکرکێشی سووپای تورکیا بۆ سەر شاری جەرابلوس کە ناوچەیەکی ستراتیژیە بۆ کورد‌و ئهکەوێتە نێوان هەردوو کانتۆنی کوبانێ و عه‌فرین و شارەکانی رۆژئاوای کوردستان پێکەوە ئهبەستێت، بە هەنگاوێکی راستەقینە ناوزەد كرد.
27/8/2016