سه‌نته‌ری رۆشنبیری رواندز یه‌كه‌مین پیشانگای تایبه‌تی بۆ خاتوو به‌یان محه‌مه‌د كرده‌وه.
به‌مه‌به‌ستی گرنگی دان به به‌هره‌و وتوانای به‌هره‌مه‌ندان ،كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی 26_6_2012 له گۆره‌پانی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره ، به ئاماده‌بونی سیروان سیرینی قایمقامی رواندزو وێنه‌ری دام و ده‌زگای حكومی و حزبی و ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی شاره‌كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری رۆشنبیری رواندز یه‌كه‌مین پیشانگای تایبه‌تی بۆ به‌یان محه‌مه‌د كرده‌وه ، كه‌تیدا كۆمه‌ڵێك تابلۆی جوانی نمایشكردبوو .
به‌یان محه‌مه‌د له‌م باره‌یه‌وه ، وتی ” ئه‌مه یه‌كه‌مین پێشانگای شيوةكاري منه ، له 21 تابلۆ پێكهاتووه كه گوزارشت له سروشتی كوردستان و جوانی ژن و خۆشه‌ویستی ده‌كرد. ئه‌مه‌ش به هاوكاری و پشتیوانی سه‌نته‌ری رۆشنبیری رواندز توانیم تابلۆیهكانم به هونه‌ردۆستان ئاشنا بكه‌م ، وه له به‌رنامه دایه ئه‌مجاره كاریكی باشتر بكه‌م جیاواز بیت ، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ من ، به‌و هیوایه‌م كاریكی جوانم پێشكه‌ش كرد بێت و جێگای ره‌زامه‌ندی ئاماده‌بووان بێت.”
ياسين برايم