فه‌رید مه‌خموری :ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌کی به‌هاری ساڵی 1992 بوو، له شه‌قامه دڵگیره‌که‌ی (باتا) له شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی جوانه‌مه‌رگ (ڕێگر حه‌یده‌ر) به‌ده‌م پیاسه کردنه‌وه، گفتوگۆمان ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی میوزیک و هونه‌ر ده‌کرد!. ئه‌وسا، ڕێگر تازه‌گی گۆرانی (هێنده مه‌ست و سه‌رخۆشم به‌م چاوانه)ی بڵاو کردبۆوه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری له‌نێو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دروست کردبوو!.
بۆ زانین: ئه‌م گۆرانییه له بنه‌ڕه‌تدا ئاواز و هۆنراوه‌که‌ی هی شاد ڕه‌وان، ئازاد قادر کۆییه و،بۆ یه‌که‌مجار گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆش و ناسراوی شاری هه‌ولێر، محه‌مه‌د عه‌زیز گوتویه‌تی)!… له پڕ، گۆرانیبێژی ناودار، ئه‌رده‌ڵان به‌کر به‌ره‌و ڕوومان هات و، پاش سڵاو .. ڕێگر-ی جوانه‌مه‌رگ به یه‌کتری ناساندین!. دوای ئه‌وه‌ی زانیم ئه‌و که‌سه، ئه‌رده‌ڵان به‌کر-ی گۆرانیبێژه، شاگه‌شکه بووم و، خۆشحاڵیی زۆری خۆمم ده‌ربڕی!. هه‌رواش بوو: بۆ گه‌نجێکی وه‌کو من و یه‌کێک له هه‌واداره‌کانی ده‌نگی ئه‌رده‌ڵان، ئه‌و حاڵه‌ته بۆمن وه‌ک په‌ڕجۆ وابوو!. ئه‌وسا، ئه‌رده‌ڵان دوو ساڵێک ده‌بوو گۆرانیی ( دونیا دونیا وه‌فای نیه)ی بڵاو کردبۆوه‌و، به‌م گۆرانییه ئاگری له‌دڵی کچ و کوڕانی عاشقی شاری هه‌ولێر کردبۆوه!. ئێستاش له‌بیرمه، له‌و یه‌کتر بینینه‌دا ئه‌رده‌ڵانی جوانه‌مه‌رگ ئاماژه‌ی به ناوی سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌مان کرد، که ناوه‌که‌ی له ناوی من نزیکه و ئێستا له‌ژیاندا نه‌ماوه!. گوتی: ئایا تۆ برای ئه‌و که‌سه‌ی؟. منیش پێکه‌نیم و گوتم: هیچی یه‌کتر نین، ته‌نیا خه‌ڵکی شارێکین!. ئه‌وه سه‌ره‌تای یه‌کتر ناسینم بوو له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێک، که هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ هونه‌ر و داهێنان و هه‌ڵوێستی جوان!. به‌داخه‌وه، هه‌ر سێ چوار مانگێک دوای ئه‌و یه‌کتر ناسینه، به‌هۆی بارودۆخی ناهه‌مواری ئه‌وسای وڵات، ئه‌و مرۆڤه جوانه وه‌کو هه‌زارانی تر توێشووی سه‌فه‌ری له‌کۆڵنا و، دواڕۆژی خۆی سپارده مه‌نفا و ته‌نیایی و مه‌رگی بێکه‌سیی!. دوای هه‌ڤده ساڵ و ئه‌مجاره‌یان له‌دوورترین کیشوه‌ری دونیا، له ئوسترالیا، چاره‌نووس وایکرد دووباره و بۆ دوایین جار چاوم به‌دیده‌نی ئه‌و مرۆڤه رۆح سپییه بگه‌شێته‌وه!. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئه‌و، نه گه‌نجه دڵگه‌رم و، نه مرۆڤه له‌ش ساغ و پڕ ئێنهرژیهکهی جاران بوو!، به‌ڵکو، به‌داخه‌وه نه‌خۆشیی بڕستی لێ بڕی بوو و، به‌م ده‌رده‌وه باری ساغڵه‌می ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕووی له‌خراپی ده‌کرد!. ئه‌رده‌ڵانی جوانبێژ و به هه‌ڵوێست، بۆ ئاهه‌نگێکی کوردی هاتبووه ئوسترالیا، که وابزانم له 15.8.2009 ئه‌نجام درا!. ئه‌و، ئه‌وه‌نده دڵخۆش بوو به‌م سه‌فه‌ره و، ئه‌وه‌نده دیمه‌نه ئاڵ و واڵاکانی ئه‌و وڵاته جوانه سه‌رسامیان کردبوو، به‌ڵێنی دابوو بۆ له‌مه‌ودوا زوو زوو سه‌ردانی ئوسترالیا بکاته‌وه‌و دۆست و خۆشه‌ویستانی به‌سه‌ر بکاته‌وه!. به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگ ڕێگای نه‌دا ئه‌و ئاواته و ده‌یانی تری بێنێته‌دی و، به ڕه‌شه‌با نه‌گریسه‌که‌ی چرای دڵی ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌و خاکییه‌ی کوژانده‌وه!. ڕاسته ئه‌رده‌ڵان به ته‌نیایی جانتای سه‌فه‌ری یه‌کجاره‌کی له‌کۆڵنا و، ئیتر هه‌رگیز زه‌نگێکم بۆ نایه له‌سه‌ری نووسرابێ ( ئه‌رده‌ڵان به‌کر)!. به‌ڵام زۆر دڵنیام زه‌نگی ڕۆحه سپیه‌که‌ی و، چرپه‌ی ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی بۆ هه‌تایه له‌گوێمدا ده‌زرنگێنه‌وه و، له‌گه‌ڵ گۆهداری کردن له سترانی: ( دونیا دونیا و، بێزارییه و، کچی گاور و، دێمه‌وه)دا، چاو و دڵم بۆی نوقمی گریان ده‌بن و، شه‌ویش خه‌ونی نه‌خشینی پێوه ده‌بینم!. ئه‌و به چل و دوو ساڵ ته‌مه‌نه‌وه، زه‌ریایه‌ک له جوانیی و، باغێک له گوڵمێخه‌کی گه‌وره‌یی بۆخۆی به‌جێهێشت!. له‌و سه‌رده‌مه چه‌ق به‌ستووه‌ی هونه‌ری کوردی‌دا، که پێشبڕکێیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێیان زیاتر خۆی ڕووت بکاته‌وه و، کێیان زووتر کڵیپ له‌نێو هێڵیکۆپتهردا ئه‌نجام بدا، له‌و سه‌رده‌مه‌ی که ڕۆژانه ده‌یان هه‌زار دۆلاری ئه‌و خه‌ڵکه به‌ش خوراوه‌ی خۆمان ده‌درێته خه‌ڵکانێک که هیچ نازانن جگه له تێکدانی زه‌وقی گوێگری کورد نه‌بێت. که‌م هونه‌رمه‌ند هه‌یه وه‌ک ئه‌رده‌ڵانی پێ بکرێت، که هه‌م ده‌ستپێک و هه‌م دوماهیهکهی جوان بێت!. له سێیه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی مه‌رگی ناواده‌ی ئه‌و هوما باڵ نه‌خشینه‌ی هونه‌ری کوردی‌دا، هه‌زار چه‌پکه گوڵی سوور-ی عاشقانه بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌ی و، لێره‌وه، له‌پشت شه‌پۆڵه بێ ژماره‌کانی زه‌ریا سه‌رشێته‌که‌ی پاسه‌فیک، سه‌ری ڕێز داده‌نوێنم بۆ گڵکۆ پیرۆزه‌که‌ی و، دڵنیام تاهه‌تایه له‌ئاسمانی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی‌دا ناوه جوانه‌که‌ی وه‌ک پاساری، به‌رز به‌زر له شه‌قه‌ی باڵده‌دا!.
Facebook/f.makhmuri