به‌ته‌نیا ته‌واوی ده‌سه‌ڵات له‌بڕیارده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ران تاکو هه‌ندێکی فه‌رمه‌نبه‌رانی گه‌نده‌ڵ نین بگره منیش گه‌نده‌ڵم … ( له‌ناو دوو که‌وانه تێبینی و سه‌رنجه‌کان ده‌خوێنینه‌وه شیکاری ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و بۆچوونه ده‌که‌ین که هه‌رسێکمان گه‌نده‌ڵین ئه‌وجا ڕسته‌که ته‌واو ده‌که‌ین .
گه‌نده‌ڵ به‌واتا داته‌پین و داڕزانه که له‌ئه‌نجامدا هه‌رشتێک گه‌نده‌ڵ بوو بۆگه‌نه سودی نامینێ . گه‌نده‌ڵی ده‌ربڕینێکی گشتگیر و بێ تخوب لێکدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێ له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی دزی و درۆ هه‌روه‌ها به‌هه‌ده‌ردانی توانا و ماڵی گه‌له له‌به‌ڕێوه‌بردندا به‌تایبه‌ت گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌کارببردرێ . ئه‌م وشه له‌م سه‌رده‌مانه گه‌له‌ک به‌کاردێ به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک زۆرجاریش له‌شوێنی خۆیدا نی یه گه‌نده‌ڵ به‌گه‌نده‌ڵ ده‌ڵێ تۆ گه‌نده‌ڵی . سه‌رڕای ئه‌وه‌ی گومان له‌گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدا نی یه که‌سیش پاکانه‌ی بۆ ناکا ئه‌و ده‌رده‌ش هه‌ر باڵاگه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و حکومی هه‌رێمی کوردستان نی یه ده‌شێ له‌زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی دنیا دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بدۆزرێته‌وه له‌چه‌پ و کۆمۆنیست ، ئیسلامی سیاسی و دیکتاتۆر … تا ده‌سه‌ڵاته دیموکراته‌کانیش . گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵچی له‌سیاسه‌تدا هێزێکی نابینای تۆمه‌ت و جوێنبازیه لهگۆتنهوهیدا ده‌سکه‌لای موشهشکێنی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه هه‌روه‌ها زۆرگۆی زانا و بێ ئاگایه ! نه‌ده‌سه‌ڵات تاسه‌ر بۆکه‌سه و نه ئۆپۆزسیۆنیش تاپۆی به‌ره‌ی چه‌ند که‌سه ، هه‌ردووکیان ده‌گۆڕێن ته‌واوکه‌ری سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنن جار هه‌یه به‌په‌یمان یا به‌شه‌ڕ یان ده‌نگدان په‌یام و ئامانج ، کار و کاردانه‌وه‌یان ده‌گۆڕێ . ئه‌وانه‌ی دوێنێ له‌قۆناغی ئۆپۆزسیۆنیان له‌خه‌باتی نیشتمانپه‌روه‌ری دژی داگیرکه‌ران دابوون نوێژ له‌سه‌ر دامه‌نیان ده‌کرا ئه‌مڕۆ زۆرگهندهڵن چونکه له‌قۆناغی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ناتوانن ئه‌و هه‌موو سامانه‌ی به‌رده‌ستیان بۆخۆیان نه‌دزن ! كێ ده‌ڵێ تۆی ئۆپۆزسیۆنی ئێستا ده‌سه‌ڵات بگری لهوچاتری یان گه‌نده‌ڵتر نابی ؟ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن وه‌ک دوو جه‌مسه‌ری مهگناتیسن هه‌ردووک بۆ کورد و کوردستان پێویستن زۆریش خۆشه‌ویستن گرینگ نی یه کێ له‌مبه‌ره و کێ یتر له‌وبه‌ره گرینگ له‌یه‌کگه‌یشتن و دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاره‌سه‌ره . من له‌ئێوه‌م بۆیه منیش گه‌نده‌ڵم زۆر به‌ساده‌یی چونکه حه‌زده‌که‌م بێ ماندوبوون زۆرترین پاداشت بکرێم ، موچه‌که‌م مانگانه زیاد بکا ، گه‌ر شتێکیشم به‌ده‌ست بێ ئه‌وا ده‌یان له‌خزمه‌کانی خۆم داده‌مه‌زرێنم بهپشتهپیاوی پارێزی خۆم ، سکرتێر و ده‌رگه‌وان و باخه‌وان له‌کاتێکدا پێویستیم هه‌ر به‌دوان سیانێکه ! له‌کام به‌ره‌شدا قازانجم هه‌بێ ئه‌م به‌ر و ئه‌و به‌ر ده‌که‌م . گه‌ر ده‌ته‌وێ دڵنیابی له‌خۆت بڕۆ به‌ته‌نیا به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌یه‌ک بوه‌سته ، ڕاستگۆ له‌گه‌ڵ خۆت بدوێ هه‌رچه‌نده که‌سێکی باشیش بی مادام گۆڕه‌پانه‌که‌ت چۆڵ و جێهێشت بۆ که‌سانی خراپ ئه‌گه‌ر سبه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشت هه‌بێ گیانی ناوچه‌گه‌ری وات لێده‌کا خه‌ڵکی گونده‌که‌ی خۆت بکه‌یه دێوه‌زمه به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا ، ئه‌وا ڕوون خۆت بناسه گه‌نده‌ڵ ده‌بی چونکه خاوه‌ن بیر و په‌روه‌رده‌ی گه‌نده‌ڵی . بۆ ته‌واو کردنی ڕسته‌که‌ی ده‌سپێک لێره‌وه که‌وانه‌که داده‌خه‌ین ) … چونکه کۆی گشتی سیسته‌مه‌که خۆی گه‌نده‌ڵه سیسته‌می گه‌نده‌ڵیش به‌رهه‌می گه‌نده‌ڵی ده‌بێ . له‌م ڕیزه وشه‌ی هۆنراوه‌دا خۆت ببینه‌وه بزانه کامیانی ؟ دڵنیابه به‌هه‌ریه‌کێک له‌و ده‌ردانه تۆش تا هه‌وک و ئهستووت نوقمی زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵی .
واسته‌یه باڵ باڵینه په‌تاش حیزبگه‌ری
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیه گه‌له‌ی ده‌سته‌گه‌ری
هاوپه‌یمانی و بێ په‌یمانی په‌یمانده‌ری
لهتهزویردا بلیمه‌تی فێڵبازی داهێنه‌ری
ڕه‌وشت فرۆشی به‌رتیلخۆر و بهرتیلدهری
بێدادی بێ ویژدانی دابه‌شینی ته‌نده‌ری
خزمان خزمێنه مه‌شه‌خۆری مووچهدهری
بن دیواری زیاد له‌دوو سێ مووچهبهری
میدیاوانی چه‌واشه‌یی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری
ڕۆژنامه‌نوسی درۆنووسی و بێ خه‌به‌ری
چهنهوهشێنی ده‌م بۆگه‌نی و جوێنده‌ری
زۆره‌بڵێ ی به‌ر بڵندگۆی سه‌ر میمبه‌ری
دووڕووی درۆزنی پاشهملان لێخوێنهری
ماستاوچیه‌کی ڕییاکاری خۆڕهپێشکهری
ده‌سه‌ڵاتی یا ئۆپوزسیۆن بی فریووده‌ری
هه‌ر به‌لاش کوڕی هه‌ژار به‌کوشت ده‌ری
هه‌ڵات بۆکورسی یه ته‌پڵی شهڕلێدهری
پارهخواز و میکاڤیڵی ئاکار له‌ناوبه‌ری
ڕووخێنه‌رێکی گۆڵمهزگهری بارتێکدهری
ده‌م به‌ئاشووبی ناو گۆڕه‌پانی هانده‌ری
سه‌را له‌بیرت عه‌شایه‌ری و ئیسلامگه‌ری
ئه‌وان گه‌ندڵن ، من تۆش هه‌ر گه‌نده‌ڵی
دلشاد تاقانه