له‌ماوه‌ی دوو مانگ، زیاتر چه‌ندان په‌یوه‌ندی له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه، نه‌توانرا ده‌رفه‌تێك بدۆزێته‌وه بۆ سازدانی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی، پێشتر بریار بوو دیداره‌كه له كوردستان ساز بكه‌ین، ئه‌ویش دوای ئه‌وه هات كه به‌شداری له ڤیستیڤالی كان كرد، نیازی سه‌ردانی خاكی كوردستانی هه‌بوو، لێ سه‌رگه‌ردانی و گه‌ڕان به‌دوای دروست كردنی ژیانی تازه‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌موو به‌رنامه‌كانی تێكدایهو ئێستا به ژێر باری فشارێكی ده‌رونی سه‌ختدا تێده‌په‌رێ. سینه‌ماكاری گه‌وره‌ی كورد و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی جیهانی به‌همه‌نی قوبادیی بۆ تاهه‌تایی ئیرانی جێهێشت و ئومێدی ژیان و گوزه‌ران بۆ ئه‌و خاكه ئازاده‌ی كوردستان ده‌خوازێ كه خه‌لكه‌كه‌ی به‌كوردی قسه‌ی تیادا ده‌كه‌ن، كاتی سازدانی ئه‌م دیمانه‌یه له ئه‌مریكا قسه‌ی بۆمان كرد، له‌رێگه‌ی ژماره تلفۆنی هاورێیهكیهوه توانیمان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل بگرین.
قوبادی له‌و دیداره تایبه‌ته‌ی رۆژنامه‌ی ئاسۆ له‌باره‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی سینه‌مای كوردی به‌و شێوه‌یه دوا”ئه‌م سال به لای منه‌وه سالێكی زۆر تایبه‌تی بوو له ساله‌كانی دیكه، چونكه دوو فیلمی كوردی دوو ده‌رهێنه‌ری كوردی له ڤیستیڤالی كان به‌شدار بوو، ههردوكیش وێنه‌گرو ستهفهكهمان كورد بوو، واتا حكومه‌تی ئیران و عیراق دوو نوێنه‌ریان هه‌بوو له كان، كه هه‌ردوو نوێنه‌ره‌كان خۆیان و ستافه‌كه‌یان كورد بوون، ئه‌وش خۆی له‌خۆیدا شتێكی زۆر به‌رزه، ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌كانی به‌شی هونه‌ری و رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی چاویان نه‌كه‌نه‌وه‌و ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته نه‌بن، به ئاسایی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌مرێت، واتا هه‌ر ئه‌م پشتیوانیه كه ئێستا ده‌كرێت بۆ سینه‌مای كوردی، تۆزێك نه‌فه‌س ده‌درێت، پێویسته ئه‌و نه‌فه‌سه زیاتر بكه‌ن و گیانێكی تازه‌تری بده‌نێ”.
قوبادی ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كاته‌وه:”سینه‌مای كوردی پێویسته سیستماتیك بكرێت، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی تاكه‌كه‌سیه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌رپرسه له‌وه‌ی سیسته‌مێك دابنێت و سینه‌مای كوردی له‌چوار چێوه‌ی یاسا دابرێژێت، سینه‌مای كوردی نابێت به‌س به‌ناوی ڤیستیڤالهكان بروات و بچێ ناو ده‌ربخات، ده‌بێ به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ست بكه‌ن به‌وه‌ی كه هه‌ندێ مرۆڤی بازرگان و فه‌رهه‌نگی هانبده‌ن بێن به‌لای سینه‌ماو سینه‌ما له شاره‌كانا دروست بكه‌ن، له‌شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و هه‌لبجه‌و هه‌ر شارێك…. چونكه به‌دروست كردنی سینه‌ماو بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فیلمانه خۆی پاره‌ی خۆی ده‌ردێنێ.
ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كورد پێی وایه”سینه‌ما پیشه‌سازی و بازرگانیه، ئه‌م ئابوریه كاتێك دێته به‌رهه‌م كه سینه‌ما به‌یاسایی كرا، ده‌لێ”تا ئێستا چه‌ند سال به‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم تێپه‌ریوه، به‌لام به‌داخه‌وه سیسته‌مێك دروست نه‌كراوه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كاتێك سینه‌ما له‌چوار چێوه‌ی یاسایه‌ك داده‌رێژرێت پێویستی به‌چی ده‌بێت، قوبادی ده‌لێ”بۆ به‌یاسایی كردنی پێویسته هه‌ندێ به‌رنامه په‌یره‌و بكه‌ن، ستافی كامیرامان و ده‌نگ دابنێن، ئه‌وه‌ش پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌ندێ مامۆستا داوه‌ت بكات بۆ كوردستان و ۆرك شۆپ بكات و قوتابخانه دابنێ، یان ئه‌وتا خه‌لك له كوردستان بنێرنه ده‌ره‌وه، ولاتانی وه‌ك ئیران و توركیا‌و ئه‌وروپا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وره ببینن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌كه‌وینه دواوه‌و دره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ بیان نێرن، ئینجا چه‌ند سالێكی ده‌وێ تا پێگه‌یشتنیان، ئه‌بێ كار بكه‌ن تاكو چیتر له‌سینه‌مای جیهانی نه‌كه‌وینه دواوه.
پرسیمان له ئێستادا هیچ كارێكی سینه‌مایی نوێت به‌ده‌سته‌وه‌یه؟ پرۆژه‌ی ئاینده‌تان چییه بۆ سینه‌ما؟
قوبادی به بهئاهێكهوه، هاته وڵام و گوتی”ئێرانم جێهێشتوه‌و نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه ئێران، ئێستاش به‌شوێنی مالی خۆم ده‌گه‌رێم و ده‌ش زانم نیوه‌ی ژیانم له كوردستان عیراق به‌سه‌ر ده‌به‌م و ئه‌گه‌ری زۆریشی له هه‌ولیره، به‌ڵام هه‌ندێك پرۆژه‌م له مه‌كسیك هه‌یو چه‌ند ساله سهرقالیمهو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئیران نهم توانیوه خۆم ئازاد بكه‌م و به‌و پرۆژانه بگه‌م، پرۆژه‌یه‌كم هه‌یه له ئه‌لمانیا یه‌كه‌م پرۆژه‌م له ئهلمانیایهو هیوام وایه له‌م سال ده‌ستی پێ بكه‌م و هه‌روه‌ها چه‌ند پرۆژیه‌كی ترم هه‌یه ده‌مه‌وێت یه‌ك تا دوووانیان له كوردستاندا جێبه‌جێ بكه‌م ئه‌گه‌ر گۆرانكاریه‌ك له ئیران درووست بكرێت و گۆرانكاری له حكوومه‌ته‌كه‌دا بكرێت و فه‌زایه‌كی زیاتر بۆ دهرهێنهریكی كورد ببێت، دووباره ده‌گه‌رێمه‌وه ئێران بۆ ده‌رهێنانی فلیم.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێشه‌ی رۆكسانا سابری به‌شێك نییه له‌هۆكاری نه‌گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ئیران به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی گرتنه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی دروست كرد، به‌همه‌نی قوبادی گوتی”به‌شێكی له‌سه‌ر رۆكسانایهو به‌شێكی دیكه‌شی له‌سالانی رابردوودا كێشه‌م بۆ دروست دهكراو ئه‌و مافه‌ی به شیعه‌یه‌ك ده‌درا به من نه‌ده‌دراو ئه‌و شاشه‌ی به ده‌رهێنه‌رێكی ئیرانی ده‌درا به من نه‌ده‌درا، به‌ڵام ده‌رباره‌ی رۆكساناش كێشه‌كه‌ی بۆ من زیاتر كرد و به تایبه‌تی ئه‌و فلیمه‌ی به‌م دواییه دروستم كرد تۆزێ دژ به كۆنترۆلی حكومه‌تی ئیرانی بوو، كه ده‌لێن له ماوه‌ی 30 سالی رابردوو هیچ فیلمێك به‌قه‌ده‌ر ئه‌مه دژی ئه‌و ره‌نج و ئازاری حكوومه‌ت به هونه‌ری ده‌دات له ئێران هیچ كه‌س نه‌ی توانیوه نیشانی بدات، منیش خۆشحالم بۆ ئه‌م بابه‌ته كه به فیلمێك ئه‌و جورئه‌ته‌م به سینه‌مای ئێرانی به‌خشی هیواشم وایه له داهاتوودا شتی وا دروست بكه‌م كه هێله سوره‌كان بدرێنن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌تر برۆن .
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی نووسینی كتێبی رۆكسانا و به‌ده‌سته‌وه بوونی كارێكی سینمایی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گوتی” ئێستا سه‌رقالی نوسینی كتێبه‌كه‌یه‌تی، دوای سێ مانگ تا چوار مانگی دیكه ته‌واو ده‌بێت و بریاریشه ئه‌م كتێبه بكرێته فلیم و هیواشم وایه به‌یه‌كه‌وه لهسهرسیناریۆی ئه‌م كتێبه كار بكه‌ین له‌گه‌ڵ رۆكسانا.
پرسیمان به‌همه‌نی قوبادی له‌بواری سینه‌ماوه چی بۆ كورد كردووه، تاچه‌ند توانیویه‌تی سینه‌مای كوردی و قه‌زیه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی له‌رێی سینه‌ماوه به جیهان بناسێنێ؟
به‌پێكه‌نینه‌وه گوتی”هیچ كارێكم بۆ كورد نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی كردوومه ره‌نگه تۆزقالێك بێت، له رووی ناساندنی سینه‌مای كوردیشه‌وه ناتوانم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، سینه‌ما كارێكی گه‌وه‌ره‌یه نه هونه‌ری شیعره‌و نه هونه‌ری موسیكهو نه تاشینهو نههونهری نه‌قاشی و نههونهری فۆتۆ گرافیه سینه‌ما هونه‌رێكی گشتیه ئه‌مه پێویسته هه‌زارانی وه‌ك به‌همه‌ن پالپشتی بكه‌ن، له‌م قۆناغه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به پالپشتی حكومه‌ت كه بتوانی سیسته‌مێك دروست بكات كۆنترۆلی سینه‌ماكاران و راپۆرتیان بخاته ناو یه‌ك هیل و سینه‌مای كوردی بناسرێنێی و هیچ ڤیستڤالێكی جیهانی نه‌بێ فلیم و سینه‌مای كوردی تیادا نه‌بێ ته‌نیا ئه‌وه بكرێت ده‌بیت فلیمه كوردیه‌كان له شاشهجیهانیهكانی سینه‌ما بلاوبكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیبینێت نه‌ك ته‌نیا له میهره‌جان و ڤیستڤاڵ كه ئه‌مه كارێكی ته‌واو نیه، هه‌بوونی باشه به‌ڵام باشتر ئه‌وه‌یه فیلمه كوردیه‌كان له شاشه سینه‌ماییه‌كانی جیهانی نمایش بكرێت من ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریه‌كی بچوكم بونیات نابێ كاریگه‌ریه‌كی وای نیه به‌ڵام هیوا دارم له سالانی داهاتوودا كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر سینه‌مای كوردی بونیات نێم.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی سیناریۆكان كه ئایا زیاتر له چیه‌وه‌یه؟ بیرۆكه‌كانی كوردین یان زیاتر جیهانین؟ بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ندێ رۆمانی گه‌وره‌ی كوردی هه‌یه كاری سینه‌مایی له‌سه‌ر بكه‌ن؟
به‌همه‌ن قوبادی گوتی”ئه‌گه‌ر من سیناریۆكانم یان پرۆژه‌كانم كه‌م بێت له ئه‌ده‌بیاتی كوردی سود وه‌رده‌گرم به‌ڵام من شه‌ش تا حه‌وت پرۆژه‌م هه‌یه‌و به‌چه‌ند سالێك رای دهپهرێنم. ئه‌زانم له رۆمانه‌كانی كوردی رۆمانی شاكار سه‌ری هه‌ڵداوه‌و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش بۆ ده‌رهێنه‌ره‌كانی وه‌ك من و گه‌نجه‌كان بره‌خسێ و بتوانرێ ئه‌و سود له رۆمانه كوردیه‌كان وهگیرێت هیوام وایه رۆژێك خه‌ون و خهیالهكانم ته‌واو بێت په‌نا بۆ ئه‌ده‌بیاتی كوردی به‌رم هه‌روه‌ها خه‌ریكیشه شیعر‌و مۆسیقای كوردی خه‌ون و خهیالهكانم به هیز تر ده‌كاته‌وه.
من كه‌سێكم زۆر سه‌فه‌ر ده‌كه‌م و زۆر له هات و چۆدام و زۆر خه‌یال ده‌كه‌م، سیناریۆكانم له‌و ده‌وروبه‌ره دێت، قودره‌تی زۆرم هه‌یه بۆ خه‌یال كردن، له منالیمهوه له شوێنێك دێم، كه تا ئه‌مرۆ 39 ساله له‌ته‌مه‌نم شتی زۆرم به‌سه‌رهاتووه، كه هه‌ر یه‌كێك له‌مانه سیناریۆیه‌كه وه‌ك داستانی رۆكسانا، ئه‌مانه هه‌مووی چیرۆكن و مرۆڤ پێویستی به‌وه نابێت بچێت له‌ملاو ئه‌ولا شت بێنێ،به‌لایه‌ك كه بۆمن هات له‌م پێنچ شه‌ش مانگه‌ی دوایی له ئیران فشارێكی زۆر گه‌وره‌ی رۆحی و ئه‌زیه‌ت و ئازارێك كه بهێلێ چاوم ببه‌ستێت و له‌م مه‌سه‌له‌یه نهگوزهرێم، ئه‌مه وه‌ك هه‌زاره‌ها چیرۆكی كه لهمنالیمهوه له‌گه‌ل خۆم هێناومه‌و چاوه‌رێم رۆژێك فرسه‌تێك ببێت كاریان له‌سه‌ر بكه‌م.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ تێكستێك له‌ناو كورددا ده‌كرێت به فیلمی سینه‌مایی، واتا ئه‌و تێكست و رۆمانانه هه‌یه به‌كه‌لكی سینه‌ما بێن؟ یاخود سینه‌مای كوردی كه‌وتۆته كوێی سینه‌مای جیهانی، و به‌همه‌ن پێی وایه كورد هێشتا زۆر هه‌ژاره له سینه‌ما و ناكرێ بلێین شتێك هه‌یه به‌ناوی سینه‌مای كوردی؟
قوبادی گوتی”ئێستا سینه‌مای كوردی خه‌ریكه ناو ده‌رده‌كات و كاریگه‌ری خۆی داناوه، كه ئه‌مسال چه‌ندین فیلممان بۆ ڤیستڤالی كان ناردبوو له‌م فلیمانه یه‌ك دوو دانه‌یان فلیمی كوردی بوو هه‌لبژیردرا ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ییه بۆ سینه‌مای كوردی ئه‌گه‌ر رۆژێك وڵاتێكمان بوو به ناوی كوردستان ئه‌وكات رای ده‌گه‌یه‌نن سینمای كوردی به‌ڵام ئێستا كوردستان له عیراقدایهو دلێن وڵاتی عیراق من ره‌گه‌زنامه‌ی ئیرانیم هه‌یه‌و ده‌لین دهرهێنهرهكی كورد هه‌روه‌ها چه‌ندین گه‌نجی ئیران و عیراقیش ئیستا پێی خۆیان ده‌خه‌نه ناو كاره‌كانی به‌همه‌نی قوبادی و چه‌ند سینه‌ماكارێكی تر و داهاتووی سینه‌مای كوردی له‌ده‌ست ئه‌مانه‌یه، ئێمه ده‌بێت كهنالیك درووست بكه‌ین ئه‌گه‌ر له‌م دونیا نه‌ماین كه‌سانێك بین ده‌ست خۆشی له‌مه بكه‌ن كه ئێمه رێگه‌ی سینه‌مامان دروست كردووه ئه‌وان له سه‌ری برۆن و ئه‌زیه‌ت به سینه‌ما نه‌كێشن و بگه‌ونه پله‌یه‌كی پرۆقیشنهلی سینه‌مایی بۆ كورد.
حكومه‌تی هه‌رێمی چه‌نده هاوكاری سینه‌مای كوردی كردووه، له‌كاتێكدا كورد ته‌نیا ئه‌و هه‌رێمه‌ی هه‌یه.. هاوكاری ئه‌وان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش پرۆژه‌ی هونه‌ری بۆ سینه‌ما چۆن بووه؟
ده‌بێ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پرۆفیشنهڵتر كار بكات ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه سینه‌مای كوردی دابمه‌زرێت ئه‌و سیسته‌مه نه‌كراوه‌و هه‌ر كه‌سێك هاتبێ نه‌ی توانیوه ئه‌م سیسته‌مه‌ی سینه‌ماییه دابنێ ده‌بێت وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌و هه‌وڵه بدات سینه‌مای كوردی دابمه‌زرێنێت به‌ڵام حكوومه‌تیش كێشه‌ی زۆره‌و به‌رپرسه‌كان به هۆی زۆری ئێشه‌وه نه‌یانتوانیوه بیر له هونه‌ر بكه‌نه‌وه، ئه‌و دوو فلیمه‌ی ئه‌مساڵ له كان بوو ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌بوایه ئه‌م فلیمانه نه‌یده‌توانی له ڤیستڤالی كان بێت، ده‌بێ سیسته‌م درووست بكرێت ئه‌گه‌ر سیسته‌م درووست بكرێت نیگه‌رانی و داڵدانمان كه‌متره ئه‌گه‌ر سیسته‌می سینه‌مایی هه‌بێت سالانه هه‌شت تا ده فلیم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌داخه‌وه ئه‌م سیسته‌مه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری دای نه‌ناوه به‌ڵام ده‌بێت وه‌زاره‌تی رۆشنبیر ئه‌م سیسته‌مه دابنێت و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌بێت وه‌زاره‌تی رۆشنبیری گۆرانێك بكات .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌همه‌ن له فیلمه‌كانی زۆر پشت به ئه‌كته‌ری تازه‌و نه‌ناسراو ده‌به‌ستێت و تیایدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، هونه‌ری ئه‌و كاره‌ی لهچیهوهیه گوتی”من له‌و كاته‌ی ده‌ستم به ده‌رهێنانی فلیم كردووه پاره‌م نه‌بووه له خه‌ڵكی ئاساییه‌وه سودم وه‌رگرتووه و ده‌ست پێكردووه، یارمه‌تیم له خوشك و براو دراوسێكانم وه‌رده‌گرت و له‌وكاته‌وه‌ش تا ئێستا فێربووم له‌گه‌ڵ خه‌لكی ئاسایی خۆشتر كار بكه‌م، به‌ڵام چۆن باوهربینم كه خه‌ڵكی ئاسایم له فلیمهكانم به‌كارهێناوه‌و بینه‌ر باوه‌ری پێ بكات؟! به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژێك سینهماییهكهم بگۆڕم له پرۆفیشنهلهكان سود وه‌رده‌گرم، له داهاتوودا یه‌ك دوودانه‌ی پرۆفیشنه‌ڵ به‌كار دێنم بۆئه‌وه‌ی له‌ناو هه‌ر فیلمێكدا ئه‌كتیڤ بكرێت.