که‌س نیه له ئێمه ڕۆژێك له ڕۆژان دووچاری دڵگرانی وخه‌مۆکی نه‌بوبێته‌وه. خه‌مۆکیش هه‌ستێکی ناخۆشه‌و له‌کاتی ئاسایش‌دا نامانه‌وێت به‌بیر خۆمانی بهێنینه‌وه وخۆزگه ده‌خوازین ئه‌و ڕۆژانه‌ی که له خه‌مۆکیدا ژیاوین هه‌رگیز نه‌یه‌نه‌وه. کێ هه‌یه نه‌یه‌وێت دڵخۆشترو ئاسوده‌تر بژی؟ هه‌ربۆیه به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێین به‌دوای چاره‌سه‌رو ڕێنمایدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆشیه‌کانی ژیان، ئه‌و خۆشیانه‌ی که له ناو خۆماندا هه‌یه که ڕاستینو بونیان هه‌یه. دکتۆر مارتین سێلیگمان ئه‌رکێکی دا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێك که‌سدا که ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه خه‌مۆکیه‌کی خه‌ستیان هه‌بوو. ئه‌وان بۆ نمونه خهمۆکیهکهیان وایلێکردبوون که ته‌نانه‌ت نه‌یان ئه‌توانی به‌یانیان له‌سه‌ر جێگای نوستنیان بێنه ده‌ره‌وه. ئه‌و ئه‌رکه‌ی که پێیان سپێردرابوو زۆر ئاسان بوو. ئه‌وان ئه‌بوایه هه‌موو ڕۆژێك سێ به‌سه‌رهاتی باش بنووسن که خۆیان تیایدا ژیاون له‌و ڕۆژه‌دا. هه‌ر له‌وه‌ی که (ئه‌مڕۆ ئاوهه‌واکه‌ی خۆش بوو، هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستمم بینی، هه‌تا ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر پیاسه‌یه‌کی باشیان کردبێت).
ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م هه‌وڵ و تاقیکردنه‌وه‌ی دکتۆر مارتین دا به‌ژداربوون هه‌ر له 15 ڕۆژی یه‌که‌مدا باری خهمۆکیهکهیان گۆڕانێکی باشیان به‌سه‌ردا هات. زۆربه‌یان خهمۆکیهکهیان که‌میکرد و ئاسانتر بوو که به‌ره‌نگاری ببنه‌وه. وه هه‌ر له‌و تاقیکردنه‌وه‌دا ده‌رکه‌وت که له %94 به‌ژداربوان بۆ دواڕۆژیان گه‌شبینتر بوون. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که چه‌ند به ئاسانی به‌و ته‌کنیکانه‌ی که له ناو خودی خۆماندا هه‌یه ئه‌توانین ڕاهێنان به تواناکانمان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێکی خۆش و سه‌رکه‌وتومان هه‌بێت.
تۆی به‌ڕێزیش ئه‌توانیت بۆ به‌هێزبوونی ده‌روونت و دۆزینه‌وه‌ی توانا شاراوه‌کانت بۆ چه‌ند ڕۆژێك ئه‌م ته‌کنیکه تاقی بکه‌یته‌وه. ڕۆژی سێ به‌سه‌رهاتی باش که له تۆدا ڕووده‌دات بینوسه، ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێیت ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕووی نه‌دا؟ ئه‌وا خۆت ئه‌و ڕووداوه دروست بکه! مه‌ڵێ چۆن!. به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر تۆ دڵته‌نگیت یان خهمۆکییهك ئێخه‌ی پێگرتوویت ده‌توانیت به‌ره‌نگاری ببیته‌وه و هه‌ست به باشتربوون بکه‌یت. خۆ ئه‌گه‌ر هیچ دڵتهنگیهکت نیه ئه‌وا دیسانه‌وه کردنی ئه‌م ڕاهێنانه سودێکی باشی ئه‌بێت و تۆ هه‌ست به باشتر بوون و به‌هێزبوونی ده‌روونیت ئه‌که‌یت.
سه‌رکه‌وتوبن……..
عه‌بدوڵا تۆفیق
www.warzshidaruni.com
abdullahtawfik@hotmail.com