مەنووچێهر جیهانی ـ ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار له سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران و له پێناو مه‌به‌ست و ئامانجه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌م رووداوه فه‌رهه‌نگی و سینه‌ماییه، له بڵاوکه‌ره‌وه‌کان و کڕیاره‌کانی بیانی له چه‌ندین وڵاته‌وه بانگهێشت کراوه بۆ ئه‌وه‌ی که له فیستیڤاڵه‌که‌دا به‌شداریی بکه‌ن.
“شه‌هلا رۆسته‌م خانی” به‌رپرسی به‌شی کڕیاره‌کان و بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له وتووێژ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی فیستیڤاڵ سه‌باره‌ت به به‌شداریی بڵاوکه‌ره‌وه بیانییه‌کان گوتی: به‌پێی بۆچوونی ده‌بیری سی و دووهه‌مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، یه‌کێک له روانگه‌کانی فیستیڤاڵ دابین کردنی کتێبخانه‌ی ڤیدیۆیی پێکهاتوو له ئه‌رشیڤی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانه. له‌و ڕووه‌وه که به‌رهه‌مه‌کانی ئێمه به‌رچاوه و جێگای سه‌رنجدانه، به‌رنامه‌داڕشتنی دروست و راگه‌یاندنی له کاتی خۆیدا و هه‌روه‌ها زیادکردنی به‌شی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی فیلمه سینه‌ماییه‌کانی منداڵان به فیستیڤاڵ ده‌بێته هۆی هاندانی چالاکانی ئه‌م بواره و هاوکارانی بواری بڵاوکردنه‌وه و هه‌روه‌ها هۆگرانی کڕینی به‌رهه‌م گه‌لی سینه‌مایی منداڵانی ئێران که له ته‌نیشت ئه‌وه‌دا هه‌ل و ئیمکانی بڕه‌وپێدانی ئابووریی سینه‌مای منداڵیش پێک ده‌هێنێت.
به‌رپرسی به‌شی کڕیاره‌کان و بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی سی و دووهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا رایگه‌یاند: له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌که‌دا، هه‌موو هه‌وڵی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که به له‌به‌ر چاو گرتنی بارودۆخه‌که له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که هۆگرییان به سینه‌مای منداڵانی ئێران هه‌یه و یا له بواری کڕین یان په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌یدا ده‌ستیان هه‌یه و شاره‌زان، دانوستاندن بکه‌ین و له‌وان بۆ ئاماده‌بوون له فیستیڤاڵ بانگهێشتن بکه‌ین. به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌م به‌شه گرینگه که ئه‌مساڵ یه‌که‌مین ساڵێکه که کڕیاره‌کان له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌شداری ده‌که‌ن، به ژماره‌یه‌کی که‌م و دیاریکراو له به‌شکۆکان ده‌ستمان پێکردووه و هه‌وڵ له‌سه‌ر ئه‌وه بووه که وێڕای لێکدانه‌وه‌ی کڕیاره‌کانی ناوچه‌که، که‌سانی دیار و لێهاتووش له نێو ئه‌واندا هه‌ڵبژێرین.
“شه‌هلا رۆسته‌م خانی” له کۆتاییدا به ئاماژه‌دان به ئاماده‌بوونی بڵاوکه‌ره‌وه‌کان له وڵاتانی جۆراوجۆره‌وه له فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ وه‌بیری هێنایه‌وه: به‌و به‌دواداچوونانه‌ی که کراوه و ناردنی بانگهێشتننامهکان و دانوستاندنی ئه‌نجام دراو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌م به‌شه له وڵاتانی جیهان، به‌خته‌وه‌رانه تا ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌شکۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له وڵاتانی ئه‌رمه‌نستان، لوبنان، تورکیا، ئیتاڵیا، پۆڵه‌ندا و چه‌ندین وڵاتی دیکه بۆ به‌شداریی کردن له فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ ئاماده‌یی خۆیان راگه‌یاند. ئه‌مساڵ به گشتی رێژه‌ی 10 بڵاوکه‌ره‌وه و کڕیاری بیانی له فیستیڤاڵدا به‌شداری ده‌که‌ن.
سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە ده‌بیری و بەرپرسیاریی “عەلیڕەزا تابێش” له به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.