نوێنهر ئەحمەد لەدایک بووى ساڵى 1981 وە لەساڵى 2000 بەدواوە دەستم کردووە بەکارى هونەرى وەخاوەنى سیدیەک و چەند کلیپێکى خۆمم وە بەشدارى کۆمەڵێک کارى هونەریم کردووە وەک سەردانى شارەکانى کوردوستان و لەچالاکى خێرخوازیدا بەشداریم کردووە وەلەچەند دایەنگا و باخچەى ساوایانێکدا کارى هونەریم پێشکەش کردووە ، هەروەها پێشانگایەکم هەبووە لەشارى ڕانیە بۆ پەروەردە کردنى بەتایبەت چینى گەنج ، زۆر کارى ترم هەبووە لەبوارى هونەریدا بەڵام بەداخەوە دورونزیک شتەکان ئۆتۆماتیکى نەچون بەڕێوە و ناو بە ناو بوون ،
هەروەها من نزیکەى 10 ساڵە لەبوارى هونەردا کار ئەکەم هەم وەک و مۆسیقییەک هەم وەکو گۆرانى بێژ وە هەرچەندە کارەکانم دابڕانى تیا بووە لەبەر نەبوونى ئیمکان کەتوانیومە تەنها سیدییەک بەرهەم بێنم لەگەلڕ چەند گۆرانییەک بەجیا ، وەخاوەنى (5) کلیپى خۆمم وەلە ئێستادا سیدیم ئامادەیە کە پارچە مۆسیقاى تایبەت بە گیتارە ، نزیکەى ساڵێکە ئەم فێرگەیەم داناوە بەناوى فێرگەى باران وەلەماوەى ئەو تەمەنەى خۆیدا سودى زۆرى گەیاندووە بە ئارەزو مەندانى ئامێرى گیتار ، بەڵام بەداخەوە لەڕوى نەبونى ماددەوە چەند جارێک شوێنەکەم گواستۆتەوە بۆ شوێنێکى تر لەبەر ئەوەى کە بوارى ماددیم باش نەبووە لەبەر کرآ هەندێک جاریش وەستاوە بەڵام ئێستا شوێنەکەم شوێَنێکى باش و گونجاوە بۆ ئەوەى کەبەردەوام بم لە هەمان کاتدا سودەکانى ئەم فێرگەیە ئەوەیە کە شێوەیەکى ئەکادیمییەو تایبەتمەندییەکەى بۆ فێرخواز ئەوەیە کە کاتەکانى بە پێى کاتى خۆیەتى وە شێوازى وتنەوەکە شێوازێکى گەنجانەیە تانها لەسەر سیستمى کلاسیک ناڕوات بەڵکو بەشێک لە خوێندنى سیستمەکە کلاسیکە بەڵام بەشێَکى بەستراوە بە ئارەزووى فێرخوازەوە ، وە لەم شوێنە کەس نییە فێر نەبێت مەگەر کەسێک هەر هیچ ئارەزویەکى بۆ مۆسیقا نەبێت چونکە پێش هەموو شتێک حەزو ئارەزو بەرهەم هێنەرى بەهرەى کەسەکەیە ئەوکاتە ئەبێتە بەهرەمەندو دواى ئەوەش ئەبێتە مۆسیقى واتە بەهرەکەى خۆى بەکار هێناوە و چووەتە ناو بوارى مۆسیقاوە ، وەلە ڕووى ئیمکانیشەوە ئیمکانێکى مەحدودە بۆ شوێنەکە چونکە هەندێک جار تەنانەت خۆیشى بەخێو نەکردووە و زۆرترین فێرخواز هەبووە ، بەڵام گەشەى ئەم شوێنەى بەستراوە بە کاتەوە چونکە کەسى لە پشتەوە نییە من خۆم هیچ لایەنێک لە پشتمەوە نییە یان هیچ لایەنێک نەبووە هاوکاری بکات لەهەمان کاتدا زۆر شوێن هەیە کە ڕێکخراوێکى گەورەیشە یان سەنتەرێکە بەڵام بەقەدەر من چالاکى نییە بەڵام
دایمە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وگۆڤارەکان وڕۆژنامەکان باسی دەکەن .
گەنج لەم شوێنە پەروەردەبووە بەجۆرێک کەتوانایەکی زۆری پەیداکردووەلەماوەیەکی زۆرکەم دا چونکەخۆی ئارەزوەکەی هەبووە توانیویەتی لای من زیاتر پەرەبەخۆی بدات ، ئەم فێرگەیە بۆمن زۆرگرنگە چونکە من زۆر بەناڕەحەتی فێری مۆسیقابوم چونکە مامۆستام زۆرکەم هەبووە لەسەرە تاوە مامۆستایەکم هەبووە ئیتر دوای ئەوە خۆم خۆم فێرکردووە
پ/ مەرجی ئەوفێرخوازانە چیە کەلێرە وەردەگیرێن ؟
و/ مەرجی سەرەکی تەنها حەزو ئارەزوە بۆ ئامێرەکەو بۆمۆسیقا
تابتوانێت بەسەرکەوتوانە ئەوبەشە سەرەتاییانەی کەهەیە وەک فێربوونی نۆتەو ڕیتم وشێوازی دانیشتن ، ئەگەر فێرخواز ئەومەرجانەی تیابێت زۆر زوتر فێرئەبێت .
پ/ بەپێی ئەوسیستمەی کەلێرە کاری لەسەر ئەکەن فێرخواز ئەتوانێ لەماوەی چەنێکدا خولەکە تەواوبکات ؟
و/ لێرە خولەکە بەردەوامە واتە سآ مانگ سآ مانگە و فۆڕمى تایبەتمان هەیە کە فێرخوازان پڕى دەکەنەوە ، کاتێک فێرخواز تەمرینێک وەردەگرێت ئەگەر توانى بەباشى عەزفى بکات ئەوا دوبارە تەمرینێکى نوآ و جیاوازتر لەو وەردەگرێ .
پ/ وەک دەزانین ئەم فێرگەیە تانها بۆ فێربوونى ئامێرى گیتارە بەڵام ئایا بیرت لەوە کردۆتەوە کەبتوانیت وانەی تایبەت بەئامێرەکانی تریش بڵێیتەوە لەم فێرگەیەدا ؟
و/لە ڕاستیا من خۆم زۆربەی ئامێرەکان ئەزانم بەڵام وەک و وانە وتنەوە و توانا وئیختیێاێ لەم ئامێرەدا هەمە بۆیە حەز ئەکەم شوێنەکەم تایبەت بێت بەئامێری گیتار.
پ/تائێستا کێ پشتگیری کردویت؟
و/لەڕاستیامن کەس پشتگیری نەکردوم وەلەبەرئەوەشە تائێستائیجازەم دەرنەهێناوە بەڵام بەتەماهەم لەدومانگی داهاتوائیجازە دەربهێنم بۆئەوەی بزانم تاچەند شوێنەکەم توانای هەیە من لەزستان وهاوین وانە دەڵێمەوە وخوێندکارم هەیەچونکە من کاتەکانم ئازادەوبەپێى فێرخواز خۆیەتی ئێرەش لە9ی بەیانی تا4ی ئێوارە کراوەیە بەڕوى فێرخوازان .
پ/ وەک دەزانین کە بەنیازى ئەنجامدانى کۆنسێرتێک بویت هۆکارى ڕاگرتنى کۆنسێرتەکە چى بوو ؟
و/ لە ڕاستیدا من سەرقاڵم و کارم زۆرە ئەوەتا ئێستا خەریکى دروست کردنى گروپێکم لەم فێرگەیە بەناوى گروپى زەریاب ،وەیەکەم گۆرانى و پارچە مۆسیقاى خۆشمان تۆمار ئەکەین ئینجا بانگەشەى گروپەکە ئەکەین بەڕەسمى وە مۆڵەتى بۆ دەرئەهێنین ، وە هۆکارێکى ترى ئەنجام نەدانى کۆنسێرتەکە ئەگەڕێتەوە بۆ نەبوونى ئیدارەیەکى باش لەم وڵاتەدا کەبتوانآ خزمەت بەگەنج بکات و خەم خۆرى گەنج و توانا کانى بێت چونکە ئێستا هەموو شتەکان بونەتە سیاسەت و هونەریش وەلانراوە ، چەند کەناڵێک هەیە کە ئیشیان بۆ چەند هونەرمەندێک کردووە و ئەو هونەرمەندانەش تایبەتن بەو کەناڵە و هەر ئەو دەموچاوانەش دوبارە ئەبنەوە لەسەر شاشەى کەناڵەکە و گۆڕانکارییان تێدا بەدى ناکرێت یان گۆڕانکارییەکى کەمى تیا بەدى دەکرآ ئیتر بیر لەوە ناکەنەوە کە هونەرمەندى تر یان گەنجى تریش هەن کە زۆر بەتوانان بەڵام لەسەر شاشەى تەلەفیزیۆنەکان دەرناکەون پێم وابێت ئەمەش بەستراوە بەلایەنە سیاسیەکەیەوە .
من لە مانگى نۆوە هەوڵم داوە کەکۆنسێرتێک بکەم بەهاوکارى هونەرمەند دیارى قەرەداغى کە بەڕێوەبەرى بەشى مۆسیقایە لە سلێمانى کەئەوە زۆر گرنگ بوو کە بەڕێزى بو بە بەڕێوەبەرى ئەو بەشە چونکە بەڕاستى لەهەستى گۆرانى بێژ و مۆسیقى تێدەگات لەبەر ئەوەى ئەویش هەمان ئازارى منى هەبووە ، ئەو پێى باش بو لە ناوەڕاستى مانگى یانزەدا کۆنسێرتەکە ئەنجام بدەم منیش نوسراوێکم پێشکەش کرد بە پێى ئەو دەرخستنەى کە دانرا بوو بۆ کۆنسێرتەکە ، وە من زۆر سوپاسى کاک دیارى ئەکەم کە زۆر هەوڵى داوە و ماندو بووە بەڵام بەداخەوە کە کێشەى ئیدارییان هەبوو لەو کاتەى کە ئەبوایە ئەو ئیشەم بکردایە سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران گۆڕا هەروەها وەزیرى وەزارەتى ڕۆشنبیرى گۆڕا ، بەداخەوە کە ئەو کاتە نەمتوانى ئەنجامى بدەم بەڵام ئێستا بەنیازم لە ناوەڕاستى مانگى یەک بەدواوە ئەو کۆنسێرتە ئەنجام بدەم ، بەڵام نایەکسانییەکى زۆر هەیە لە نێوان هونەرمەندان بەڵام هیوادارم ئەو نایەکسانییە چاوى پێدا بخشێنرێتەوە ، وە چاویان لەگەنجى تریش هەبێت بۆ ئەوەى بزانن کە کآ ئیش ئەکات و کآ ئیش ناکات لەگەلڕ ئەوەشدا من هەرگیز کۆلڕ نادەم و هەر بەردەوام دەبم لە کارى هونەرى .
دواوتە/
ڕێزو خۆشەویستیم هەیە بۆ ئەو کەسانەى کە لە بوارى هونەردا کار دەکەن و خۆشەویستیم بۆ ئەو کەسانەش کە گوێگرى گۆرانییەکان و موزیکەکانى منن ، وە داواى لێبوردن لەهەمویان دەکەم چونکە نەم توانیوە کارى نوێیان پێشکەش بکەم ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ نەبونى ئیمکانێکى باش .
ئامادهکردنی:بڕیار بهختیار
www.korak.tv