پاش ده‌یان ساڵ له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی هونه‌رمه‌ند جه‌مال تهتیحیان له ساڵی 1997 ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌کات و له ووڵاتی سوید نیشته‌جێ ده‌بیت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند پێشینه‌یه‌کی دوور‌و درێژی ده‌بێت له بواری هونه‌ری به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌ت بۆی ناڕه‌خسێت به‌پێی پێویست ده‌ربکه‌وێت.
دوای دابڕانێکی زۆر بڕیاری دووباره ده‌ست لهملکردنهوهی هونه‌ر ده‌کات و یه‌که‌م به‌رهه‌می خۆی به ناوی ( به‌رگی ئاڵ) بڵاو ده‌کاته‌وه. به‌رگی ئاڵ له هۆنراوه‌ی شاعیری ناودار ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و ئاواز و ووتنی جه‌مال فه‌تحیان و موزیکی هونه‌رمه‌ندی مۆسیقاژه‌ن چیا مه‌ده‌نیه. دیاره به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه یه‌که‌م کار و دوایین کاری هونه‌ری جه‌مال فه‌تحیان نابێت و به‌نیازه به‌مزوانه چه‌ندین به‌رهه‌می دیکه‌ی کلیپ بڵاوبکاته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه هونه‌رمه‌ند جه‌مال فه‌تحیان له دایکبووی شاری بانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.