بم خه‌ره سه‌ر …
باڵی هه‌ناسه‌یه‌کت و ..
له میحرابی ژوانێکت دا ..
دام به‌زێنه..
ئه‌وه ژیان و ئه‌وه عومرم..
وه‌ره به ده‌ستی موباره‌کی خۆت..
سینه‌م شه‌ق که‌و..
ئه‌و دڵهشم لێ بفــڕێنه.
تۆ له سه‌ر ده‌ستی شیعرێکم ..
منت برده به‌ر تۆفانی،،،
قژی خاوت..
له سه‌ر ده‌ستی هه‌ناسه‌ت بوو..
بووم به خۆت و بووم به ناوت.
وه‌ره گوڵم…
بم خه‌ره سه‌ر..
رێگای دووریت..
با فێر بم چۆن دووری ببڕم..
به زمانی ئاو پێم بڵێ..
فێرم بکه چۆن بتوانم ..
به‌رگه‌ی ووشکی بیابانی ..
ئه‌م دووریه و ده‌ریا بگرم.!
فێرم که چون …
ئه‌گه‌ر له پڕ تۆ وون بوویت لێم …
له‌سه‌ر ته‌ختی…
کامه مه‌راق و چاوه‌ڕوانی…
له پــڕ بمرم.
کاروان ناڵه