کاتێک خۆێنه‌رانی هێژاو خۆشه‌ویست ئـه‌م وتاره یا نووسینه ئهخۆێننهوه ناونیشانی ووتاره‌که‌یان لانامۆ ده‌بێت چونکه هیچ هیمایه‌کی هاوبه‌ش نابینن له نێوان ده‌سته واژه‌ی بهرنامــهی که‌رکوک 18 و ،، بیری شۆڤێنانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر کورد ، به‌ڵی بــــــــــــهڕیزان ئه‌مه ناونیشانی به‌رنامه‌یه‌ک بوو کـــــه ڕۆژی چوارشه‌مه ڕێکه‌وتی 30 ئازار له که‌ناڵی ئاسمانی العراقیهوه په‌خش کرا، منیش لـــــــه‌و کاته‌دا سه‌یری په‌خشی ئه‌م که‌ناڵه‌م ده‌کرد ، ئه‌م ناونیشانه سه‌رنجی ڕاکێشام بۆ ئه‌وه‌ی بــــــه وردی سه‌یری هه‌موو به‌رنامه‌که بکه‌م ،، العراقیه ته‌نها که‌ناڵی فه‌رمی حکومه‌تی فیدڕاڵی ئێراقه و لــــــــــه به‌غداوه په‌خش ده‌کرێت و موڵکی هه‌موو نه‌ته‌وه و پێکهاته‌کانی ئێراقه و ده‌بێ بێ جێاوازی بۆ هـــهموان کاربکات گه‌ر که‌ناڵه‌کانی تر هه‌ر یه‌که و سه‌ر به حیزب و قه‌واره‌و و لایه‌نێکن بــه‌ڵام العراقیه به پێجه‌وانه‌وه وه‌ک وتمان که‌ناڵی فه‌رمی حکومه‌تی فیدڕاڵی ئێراقه و ده‌بێ بــــــــــــــــــه هه‌موو زمانی پێکهاته‌کانی دانیشتوانی کۆمه‌لگای ئێراق واتا ( عه‌ره‌ب ،، کورد ،، تـــورکمان ،، ئاشوری و سریانی و کلدانی و سائبی ) به‌رنامه‌ی هه‌بێ و حیازیهتی خۆی بسه‌لمێنی و بۆ هیچ لایـه‌ن وحیزبێک کـــــــــــــار نه‌کات ده‌نا ڕاستگۆیی و باوه‌ڕی خۆی له ده‌ست ده‌دات.
ئــــــــــه‌وه‌ی زیاتر هه‌ستی ڕاکێشام بۆ لای ئه‌م به‌رنامه‌یه ناوی شاری که‌رکوکی گڕو بڵیسه و قودس و دڵی کوردوستان بوو ،، چاوه‌ڕێ بــــــووم که بزانم ئه‌م که‌ناڵه فه‌رمیه‌ی حکومه‌تی فیدڕاڵی ئێراق چی پیه بۆ کــــــــــــــــــــــــــهرکوک و چۆن له باره‌یه‌وه دهدۆێ چی له هه‌گبه‌دایه ، که‌چی مه‌خابن له ریپۆرتاژێکی بێ سه‌رو و به‌ره زیاتر نـــــــــــــــــــــــهبوو ، خوشکی بێژه‌ر لـــــه‌و به‌رنامه شۆڤێنانهیهی بۆی داڕیژرابوو ریپۆرتاژهکهی پێشکه‌ش کرد ، هــــــهرچهنده من چاوه‌ڕوانی ئه‌و کۆتاییه بووم ، به هیچ جۆرێک هه‌ستم بـــــــــــــــــــــــــــــــهوه نه‌کرد که باس له شارێکی وه‌ک که‌رکوک ده‌کات که ڕاده‌ی دانیشوانه‌که‌ی زیاتر لــــــــه 65% کورده و به درێژایی مێژووی دروست بوونی ئه‌م ئێراقه نه‌ته‌وه‌ی کورد خۆێنی لــــــــــــــــــــــــــــه پێناودا ڕشتوه و شۆڕش و بـــهرخودانی بۆ کردوه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنی که‌رکوک شارێکی کوردیه‌و له مێژودا بـــــــه سه‌دان به‌ڵگه‌وه سه‌لمێنراوه ، له ئێستاش دا و له دوای پڕۆسه‌ی ڕزگاری ئێراق لـــــــــــــــــــــــه ڕژێمی سه‌دام کورد بــــه هه‌موو ڕێگایه‌کی ده‌ستوری و یاسایی و گفتوگۆی برایانه بــــــــــــــــه هۆی ماده‌ی 140 وه ده‌یه‌وێ بیگهڕینیتهوه سه‌ر هه‌رێمی کوردوستان له لایه‌کی تریشه‌وه گه‌لی کورد هه‌میشه سه‌لماندویه‌تی که نه‌ته‌وه‌ی تورکمان و عه‌ره‌ب و کلدان و ئاشور له‌م شاره‌دا هاوبه‌شن ، لـــــــــــــه مێژه‌وه به ئاشتیانه‌و برایانـــــــــه به‌بێ گرفت له گه‌ڵ کورد له‌م شاره‌دا ژیاون و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچـــــه دابڕاوه‌کانی تریش هیچ مه‌به‌ستێکی خراپی له پشته‌وه نیه ته‌نها ماڤێکی میژوویی یاسایی نــــــــهتهوهی کورده ، چونکه له ڕۆژی دروستبوونی ووڵات و حکومه‌تی ئێراقه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م خاکه‌ی باو باپیراندا نهحهساوهو چه‌وساوه‌وه بووه و هه‌میشه بــــــــــهش خورا و ئاواره و ده‌رکراو بوه‌و شاره‌که ته‌عریب کراوه‌و ئاسه‌واری شێوێندارهو بێبه‌ش بووه له هه‌موو ئاوه‌دانی و خزمهتکوزاریهک ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاکه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌ریایه‌کی گه‌وره‌ی سامانی نـــــــــــــهوته و گه‌وره‌ترین چاڵه نه‌وته‌کانی ئێراق و ناوچه‌که‌ی تێدایه و زیاتر له نیوه‌ی سامانی ووڵات له‌م شاره‌وه بــــــهرههم دێت ، به‌ڵام مـــــــــــهخابن زیاتر له په‌نجا ساڵه دوای دۆزینه‌وه‌ی سامانی نــــــــــهوت بۆته جێ کێشه‌و ململانی بۆ کورد‌و هه‌موو که‌مایه‌تیه‌کانی تری ئه‌م شاره و ته‌عریب و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و ئــــــــــاوارهیی دانیشوانه‌که‌ی و لێک جیاکردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها شارۆچکه‌ی وه‌ک ( خورماتوو ، داقوق ، کفری ، پردی ، چه‌مچه‌ماڵ ) و چــــــــهندهها ناوچه له شاری که‌رکوک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ڕێژه‌ی دانیشتوانی کوردی تێدا که‌م ببێته‌وه له دواڕۆژدا بۆی ببێته کێشه‌و گرفت وه‌ک لــــــــــــــــــــــه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی حه‌وتی مانگی ئازاری 2010 ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌رکه‌وت که چۆن هه‌وڵ درا بــــــــــــــــــــــــــــــــوو به‌رنامه‌ی بۆ داڕیژرا بوو که نه‌هێڵن نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێ له بــــــــــه ده‌ست هێنانی کورسیه‌کانی ئه‌م شاره بۆ په‌رله‌مانی ئێراق ئه‌مه‌یه ئاسه‌واره‌کانی تــــــــــــهعریب و ڕاگواستن ، له لایه‌کی تریشه‌وه بێسهروو به‌ره‌یی کورد له ههڵبژاردنـــــهکهدا و زۆر‌و بۆری لیست و قه‌واره‌ی حیزب ولایه‌نه کوردیه‌کان ئه‌نجامه‌که‌ی زیانێکی زۆری گه‌یاند بـــــــــــــه نه‌ته‌وه‌که‌مان به سه‌دان هه‌زاران ده‌نگی ده‌نگده‌ری کوردی ئه‌م شاره په‌رش و بڵاوبووه ، چونکه نه‌ته‌وه‌ی کورد بـــــــه چه‌نده‌ها لیست به‌شداری کرد له که‌رکوک به لیسته‌کانی { هاوپه‌یمانی کوردوستان ، گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌کان ، قه‌ڵا } لایــــهن و حیزبه سیاسیه‌کانی کورد توشی غروری سیاسی بـــــــــــــــــــــــوون ، پێش هه‌ڵبژاردن پیان وترا بوونی ئۆپۆزیسێون زۆر ئاسای و ڕه‌وایه لــــــــــــــــــــــــــه شاره‌کانی تری کوردوستان به‌ڵام با شاری که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه کێشه له سه‌ره‌کان نه‌گرێته‌وه چونکه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی هه‌ستیار و نه‌ته‌وه‌ییه‌و قورسایی و سه‌نگ و بوونی ڕێژه‌ی کوردی له‌سه‌ره به‌ڵام مه‌خابن نه‌کراو ئه‌نجامه‌که‌شی به زیانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌مان کـــــــــــــــــــهوتهوه زیاتر له 158500 ده‌نگی ده‌نگده‌ری کورد فه‌وتاوه که مه‌زه‌نده ده‌کرێ بـــــه 6 کورسی په‌رله‌مانی بۆ کورد ، جگه له‌وه‌ی سه‌رپێچی و ته‌زویرێکی له ڕاده به‌ده‌ر کراوه لـــــه ناوچه‌کانی حه‌ویجه و زاب و ناوچه عه‌ره‌ب نیشینه‌کانی تری ڕۆژئاوای که‌رکوک له‌لایه‌ن لیستی ئێراقیه‌وه که‌وای کرد له‌گه‌ڵ ده‌نگی کوردا یه‌کسان بن به 6 کورسی بۆ هه‌ر لایه‌ک ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ لــــــــــــــهم وتاره‌دا باسی لێوه بکه‌م به‌رنامه‌ی که‌رکوک 18 ی که‌ناڵی العراقیه یه که تا ئه‌م ساته‌ش ده‌مه‌وێ بزانم مه‌به‌ستیان له‌م ناونیشانه چیه ، به هه‌ر حاڵ به‌رنامه‌که به نه‌فه‌سێکی زۆر شۆڤینانهوه دارێژرا بوو وه وێنـــــــــــــــهی گیرابوو لــــــــــــــــــــــــــــــــه لایه‌ن ئاماده‌کار و ده‌رهێنه‌ره‌وه ، بـــــهرنامهکه زیاتر له نیوکاتژمێری خایاند به هیچ شێوه‌یه‌ک باسی کوردی تێدا نه‌کرا ، وه‌ک ئـــــــــــهوهی که‌رکوک کوردی تێدا نه‌ژی ته‌نها له باسکردنی پڕوژه‌ی ئاوداری که‌رکوک دانه‌بێت چاوپێکه‌وتن لـــــــــــــــــــــــــــــــهگهڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌که‌دا کرا که که‌سایه‌تیه‌کی کوردی شاری که‌رکوک بوو به‌ڵام به‌زمانی عه‌ره‌بی دوا ، که ده‌کرا به کوردی قسه بکات و له هه‌مان کاتدا ته‌رجومه بکرێ بۆ عه‌ره‌بی وه‌ک له زۆر ریپۆرتاژ له که‌ناڵه کوردیه‌کان تا له الجزیره و العربیهش ساز ده‌کرێ چـــــــــــــــــــــهن جارێکیش له لایه‌ن پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌که‌وه ده‌وترا کاکه ،، له‌به‌شی دوه‌مدا چاوپێکه‌وتن بوو له یانه‌ی سه‌وره‌ی وه‌رزشی که به هیچ شێوه‌یه‌ک مۆرکی کوردی پێوه دیار نه‌بوو ، ڵیره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه له‌و هــــــــــــــــــــــــــــــــهموو یانه وه‌رزشیه کوردیه‌کانی شاری که‌رکوک بۆ ته‌نها یانه‌ی ســــــــــــــــــــــهوره هه‌ڵبژیردرابوو ، له به‌شێکی تردا باسی له شانۆ کرد له که‌رکوک به‌ڵام باسی شانۆگه‌ریه‌کی عه‌ره‌بی بوو و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و وده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ره‌کان کرد که ئاستێکی نزم و دواکـــــــــــــهتوی پێوه دیار بوو ده‌توانم ئاستی ئه‌م شانۆگه‌ریه بگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ســــــــــهرهتاکانی ساڵانی حه‌فتا ، دیاره کاکی ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه بێ ئاگایه له ئاستی شانۆی کوردی و نازانی کاروانی شانۆی کوردی لـــــــــــــــــــهم شاره‌دا چه‌ن پێشکه‌وتو و مودیرنه و باشترین شانۆکاری ئاست به‌رز و پێشکه‌وتووی کوردی تێدایه ، دوا بڕگه‌ی بهرنامــــــــــهکهش له ڤیستڤاڵێکی باخچه‌ی ساوایان بوو کــــــــــــــــــــــــــــه منداڵانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوک به کوره‌د و عه‌ره‌ب و تورکمان و کلدو ئاشوریه‌وه به‌شدار بوون تێدا به‌ڵام چاوپێکه‌وتن هه‌ر لهگـــــــــــــــــــــهڵ به‌ڕیوه‌به‌ری باخـــــچه ساوایه عه‌ره‌بیه‌کان کرا و زیاتر وێنه‌گرتنه‌که‌ش له‌سه‌ر مناڵانی ئـه‌وان بوو به مه‌رجێک چـــــــــــهندان منداڵی کورد به جڵ و بـــــــــــــــــــــــــــــــهرگی کوردیه‌وه به‌شداریان کردبوو ، ته‌نها له دوره‌وه پیشان ئــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهدران ، ڵیره‌دا من وه‌ک نوســـــــــــــــــــــــــهری ئه‌م وتاره که‌سێکی ڕهگهزپهرسست نیم وه‌ک کوردێک هـــــــه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێکهاتێکی ئێراق ـه برای خۆم ده‌زانم و بیری
ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و شۆڤێنیانهم به‌رامبه‌ر عــــــــــــهرهب نیه نوسینی ئه‌م وتاره‌ش ته‌نها نمونه‌یه‌کی بچوکه ، مشتێکه لــه خه‌رواریک که له ئێراقدا به‌م شێوازه مامه‌ڵه له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کرێت ئاوا بیری ڕه‌گه‌ز په‌رستی و شوڤێنیانه به‌رامبه‌ر کورد پهێڕه و ده‌کرێت..!!؟
نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌رگیز شکست ناهێنی لـــــــــــــــــــــه سه‌ر داوای مافی گه‌ڕاندنه‌وی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر ، چونکه مـــــــــــــــــــــــــــافێکی میژوویی خۆیه‌تی به‌ڵگه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه که کـــــــــــهرکوک به‌شێکی دانه‌بڕاو و شارێکی خۆشه‌ویستی کوردوستانی باشوره و ڕۆژێک ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی کوردوستان ، ئــــــــــــــــــــــــــــــــــهو حیزب وڵایه‌نه ئێراقیانه‌ی تا دۆێنی ئۆپۆزسێون بوون له هه‌موو کۆنگره و دانیشتنه‌کانیان دانیان به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تردا ده‌نا بۆ سه‌ر خـــــــــــــاکی هه‌رێمی کوردوستان ئێستاکه گهێستونهته سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات کێشه‌و گرفت دروست ده‌که‌ن بۆ ئه‌م مهسهلهیـــــــــــــه و دژی بڕیاری ماده‌ی 140 ن و پشتگۆی ده‌خه‌ن هیچ جیاوازیه‌کیان نیه لــــــــــــهگهڵ ڕژێمی گۆڕ به گۆڕی سه‌دام ، بۆیه داواکارم له هه‌موو حیزب ولایه‌ن نۆێنه‌ره‌کانی
کورد کــه سبه‌ی ڕۆژ ده‌چنه به‌غداد یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌بێت بــــــــــــــــــــــــــه تایبه‌تی سه‌باره‌ت به مـهسهله نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. تا پێکه‌وه هه‌موویان داکۆکی لــــــــــــــه مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن ئه‌م جاره‌یان ئه‌رکی نۆێنه‌رانی کورد له بــــــــــــــــــــــهغدا قورس‌تر و گرانتر ده‌بێت ، ئێستاکه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010 یه‌و زۆر جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005 هـــــــــــهیه ، جیاوازیه‌که‌ش لـــــــــــهوهدایه ئێراق بــــــــهرهو حوکمی مه‌رکه‌زی ده‌چێت نه‌ک به‌ره‌و فیدڕاڵی ، ئه‌م جاره‌یان که‌سانی توند ڕه‌و و خاوه‌ن هه‌ستی عروبــــــــــهوی دژ بـــــــــــــــــه خواست و مافه‌کانی کورد زۆرترن له جاری پێشوو ، بۆ ڕێگرتن له‌مانه‌ش یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵۆێستی ده‌وێت..؟
ئاسایش عوسمان دانش
5 ی ئه‌پریلی 2010 سوید ،، بۆرۆس