به‌رنامه‌ی من جیاوازم یهكێكهو له‌و به‌رنامانه‌ی كه ماوه‌ێ چه‌ند ساڵێكه له شاشه‌ی كاناڵی زاگرۆس تیڤی یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت ئه‌م به‌رنامه بۆ ده‌رخستنی توانا شاراوه‌كانی تاكی كورد دامه‌زراوه و هه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه بچێت له‌و به‌رنامه‌دا توانای خۆی تاقی بكاته‌وه.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی منی دڵته‌نگ كردوه كه ناهه‌قیه‌كی یه‌كجار زۆر زۆر ئه‌كرێت به ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانایه‌كی باشیان هه‌یه له نواندنی كاره‌كانیان.ئه‌م ناههقیهش من دهیگێڕێنمهوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و به‌رنامه چونكه به‌رنامه‌یه‌كی ئاوه‌ها كه ده‌رگای ئاواڵا ده‌كات بۆ هه‌موو كوردێك له هه‌ر كوێوه بێت بۆ ئه‌و به‌رنامه ئه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرن كه ده‌بێت بیریان له‌وه بكردایه‌ته‌وه كه (س م س) ناردن كارێكی هه‌ڵه‌یه چوونكه چه‌ند كوردیكی ڕۆژهه‌ڵات چه‌ند جاریك له‌و به‌رنامه‌دا به‌شدار ده‌بن و ئه‌توانم بڵێم ئه‌و كارانه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن ده‌گمه‌نن و كه‌م كه‌سێك هه‌یه بتوانێت ئه‌نجامی بدات. بۆیه لێره‌وه ئه‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و به‌رنامه بزانن كه ناردنی (س م س) ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه به به‌شداربووه‌كان ده‌كرێت بۆ نموونه ئه‌و كوردانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات كه‌س نیه (س م س) یان بۆ بنێرێت بۆیه سه‌رناكه‌ون هه‌رچه‌نده كاره‌كانیان ده‌گمه‌نن وه‌ك باسم كرد.بۆ نموونه یه‌كێك له‌و به‌ڕێزانه كاك (ئیرج زبردهست) واتا ئیرجی ته‌ڕده‌ست كه كاره‌كانی له ته‌ڕده‌ستی ئه‌وه‌نده سهركهووتووه ئه‌توانم بڵێم له هه‌موو عێراق كه‌سیكی دیكه ناتوانێ ئه‌و كارانه‌ی ئه‌و ئه‌نجام بدات. به‌ڵام مه‌خابن منداڵێك یان گرووپێكی ڕاپ یان گرووپێكی هه‌ڵپه‌ڕكێ به هۆی ناردنی س م س سه‌رده‌كه‌ون و كاك ئیرجیش هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكات یانی هیچ. وه‌ك پێشنیارێك بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و به‌رنامه ده‌بێت س م س ناردن لاببرێت و ته‌نها و ته‌نها ده‌نگدان له لای لیجنهوه بدرێت. ئه‌وكات ده‌كرێت بڵێین سه‌ركه‌ووتنی ئه‌و كه‌سانه له به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌و بڕه پاره ده‌به‌نه‌وه و ده‌چنه كۆتایی به‌رنامه بڵێین شایه‌نیه‌تی و ئه‌رك و ماندووبوونی به زیاده نه‌چووه.
له كۆتاییدا داوا له هه‌موو كوردیك ده‌كه‌م له پارچه‌كانی دیكه‌وه ده‌چن بۆ ئه‌و به‌رنامه و نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شدار بن له‌و به‌رنامه تكایه تكایه به‌شدار مه‌بن تاكوو به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌و غه‌دره وا له به‌شداربووه‌كان ده‌كرێت نه‌یهێڵن