بوونی به‌رنامه‌ی مندالان له ته‌له‌فزیۆنه‌کان له مێژه‌و به گرنگترین به‌شی که‌ناله‌کان ناسراوه له پاڵ به‌رنامه‌کانی تردا ،به‌ڵام ئایا به کام جۆره له به‌رنامه ده‌گوترێت که به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان به‌رهه‌م هێنرابێت تا جه‌ند ئامانجیان په‌روه‌رده‌کردن یان به شێوازێک رێکخستنی کاتهکانینه بۆ فێرکردنی ره‌فتاری دروست؟ وه تا جه‌ند به‌رنامه‌کانی که‌ناڵه‌کان توانیویانه له ڕێگه‌ی کاتی پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌کانیان زانیاری سوودمه‌ند به‌گه‌یه‌ننه ئه‌و جیله‌ی که ده‌بنه مۆی رۆشنی کۆمه‌ڵگه‌له داهاتوودا؟ یان تاجه‌ند توانیومانه منداڵه‌کانمان له هه‌واڵ و ڕووداوه‌کانی ناخۆ و ده‌ورووبه‌ر ئاگادار بکه‌ینه‌وه له‌ڕێگه‌ی هه‌ستیارترین به‌شی ماس میدیا که ئه‌ویش ته‌له‌فزیۆنه؟ جونکه ته‌له‌فزیۆن وه‌ک ده‌رزی مۆرفین وه‌هایه که مرۆڤ به‌نج ده‌کات به به‌رنامه‌کانی بۆ گه‌وره‌کان جا بۆ منداڵان زیاترکاریگهرتره هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی کار بۆ به‌شی مندالاندهکهن زۆر به به‌ئاگاییه‌وه بیرۆکه‌ی به‌رنامه‌کان تاوتوێ ده‌که‌ن پێش بریاردان له‌سه‌ر به‌رهه‌می بهێنانی بیرۆکه .
چۆره‌کانی به‌رنامه‌ی منداڵان به‌پێی ته‌مه‌نه‌کانیان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ئامانجی به‌رنامه‌که ئاڕاسته‌ی ببنهرهکانی ده‌کات ، هه‌روه‌ک چۆن به‌رنامه‌کانی گه‌وره‌ش به‌پێی تهمهنهکاینان پۆلێن ده‌کرن و جۆره‌کانیان ده‌گۆڕێت .به‌ڵام به‌رهه‌م هێنانی به‌رنامه‌ی منداڵان بۆ تهنهمهکانی ژێر شه‌ش سال زیاتر وێنه‌ی جوڵاوه ئاژه‌لێک یان گۆلێک ده‌بێته کاراکته‌ری سه‌رکی به‌رنامه‌که له ڕیگه‌ی ئه‌و کاراکته‌ره‌وه هه‌ر به‌رنامه‌ی باس له کردارێکی باش ده‌کات یان ژیانی ناوباخێک یان دراستانێک یان باخجه‌ی ئاژه‌ڵان ده‌کات ، زۆربه‌ی ئه‌م به‌رنامانه بێده‌نگن قسه‌کردنی تێدانیه بگره زیاتر کرداره له‌ڕیگه‌ی جووڵه‌وه بیر‌و بۆجوونهکانت به منداڵان ده‌گه‌یه‌نیت هه‌ندێکیشیان ده‌نگی خراوه‌ته سه‌ر یان ئه‌و ده‌نگه به‌شداری ده‌کات له‌گه‌ڵ کاراکته‌ره‌کان پرسیاریان لێ ده‌کات ئه‌وانیش به زمانی منداڵانی ئه‌و ته‌مه‌نه جواب ده‌ده‌نه‌وه وه‌ها ده‌کات له بینه‌ره‌کان که هه‌ست بکه‌ن ئوانیش به‌شدارن له فیلمه که یان به‌رنامه‌که .
زۆر به‌ی ئه‌م به‌رنامانه له شیوه‌ی فیلم کارتۆندان وه به‌هۆی بێش که‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیاوه له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆربه‌ی به‌رنامه‌کان به شێوه‌ی فیلمی ئه‌نیمه‌یشن به‌رهه‌م ده‌هێنرێت . وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌کان ڕۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌یه له ڕاکێشانی سه‌ره‌نجی ئه‌م بینه‌ره بجووکانه وه‌ها لێ ده‌کات که به‌به‌رده‌وامی سه‌یری بهرنامهکهبکهن جونکه منداڵان ئه‌گه‌ر بابه‌ت و ره‌نگ و پێشکه‌شکار هه‌ستی نهجوڵینێت توانای نابێت که تا کۆتایی به‌رنامه‌که بمێنێته‌وه هه‌ر بۆیه به‌کار هێنانی ڕه‌نگه‌کان جیرۆکی به‌رنامه‌کان شوق دارتردهکات لای منداڵانی ئه‌م ته‌مه‌نه دیاریکراوه هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه بیر و هۆشیان بۆ لای ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌که ڕابکێشن ، وه‌گرنگی ئه‌و ده‌نگانه‌ی قسه‌ده‌که‌ن شێوه‌ی گفتۆگۆکانیان هاوشێوه‌ی زمانی منداڵانی ته‌مه‌نی سفر بۆ شه‌ش ساڵانه بینه‌ره‌کانی به‌ئاسانی له زمانه‌وانی گفتوگۆکانی به‌رنامه که تێده‌گه‌ن. وه تازه‌ترین به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه‌کانی ئه‌م ته‌مه‌نه ئه‌نیمه‌یشنه مه‌به‌ست وێنه‌ی جووڵاوه هاوکات جه‌ند منداڵێکیشی تێکه‌ڵ کراوه بۆ زیاتر به‌هێزکردنی به‌رنامه‌که و تێکه‌ڵ کردنی دینای خه‌یاڵ له‌گه‌ڵ دنیای واقیع وه ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌کان باس له شوێنێکی خه‌یاڵی ده‌کات که به‌هۆیه‌وه منداڵانی ئه‌م ته‌مه‌نه له ڕێگه‌ی ئامانجی به‌رنامه‌که خه‌یاڵیان به‌رفراوان ده‌بێت خولیای گه‌ران به‌شوێن شته وونبووه‌کاندا له ژیان زیاترده‌بێت، هه‌ر ڕۆژه‌ی فێری ووشه‌یه‌کی تازه یان ئاشنا یان ده‌کات به لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ژیان پڕ ده‌بن له زانیاری به‌سوود که که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن له دوارۆژدا.
بۆوه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سهروهم له کۆی تێروانینم بۆ به‌رنامه‌کانی به‌شی منداڵان له ته‌له‌فزیۆنه‌کانی کوردستان تا ئێستا کار له‌سه‌ر ئهوبنهمایانه نه‌کراوه و که‌سانی شاره‌زا جی ده‌ستیان دیارنیه به به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه‌ی منداڵنهوه،هه‌ندێ به‌رنامه‌کراوه به‌ڵام له ئاستی داخوازی منداڵاندا نیه زیاتر پركردنه‌وه‌ی کاتی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یه ،جونکه که به‌رنامه‌یه‌ک نه‌توانی ئامانجی هه‌بێت پێشاندانی نابێته هۆکاری ئه‌رێنی بۆ بینه‌ره‌کانی ،تا ئێستا به‌رنامه‌کان نه‌یان توانیوه هه‌مه‌جۆربن مانای کارکردن له گه‌ڵ منداڵدا که‌واته منداڵان ئهکتیڤکه نه‌ک له به‌رنامه‌که‌شدا به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ پێ بڵێیت که تۆی گه‌وره هه‌موو شتێک ئه‌زانی و ئه‌و ده‌نێ گۆێ بگرێت گرنگ نیه تاجه‌ند ئه‌و منداله به‌رنامه‌که‌ی به‌دڵه یان نا گرنگ پڕکردنه‌وه‌ی کات بێت.ئێمه توانا‌مان هه‌یه که ئه‌و به‌رنامانه به‌رهه‌م بهێنین که منداڵان پر زانیاری گشتی و په‌روه‌رده‌ییان ده‌کات به‌ڵام بۆتا ئێستا نه‌کراوه ئه‌و پرسیاره بۆتۆی خوێنه‌ر به جێ ده‌هێڵم .
گه‌شاوه جاف
له‌نده‌ن/2010