شیعری شاعیری گه‌وره : عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی**
له عه‌ره‌بییه‌و بۆ كوردی : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
به‌ردێك له سه‌ر شانی هه‌ڵده‌گرێ
به سه‌ر شاخی ئازاره‌كان هه‌ڵده‌كشێ
سه‌رده‌كه‌وێ
دێته‌خواره‌وه
له بازنه‌یه‌كدا ، ئاسۆش تاریكه ،
عه‌مار هاواركه‌ی به‌ند ده‌كات (1)
سیزیف به‌رده‌وامه ، دۆراوه وه‌ك لاستیكی لێهاتووه (2)
*****
پادشا له سێبه‌ر دانیشتووه چاودێری ده‌كات
لێدانی دڵ ده‌ژمێرێ
روناكی چاو
سوچه‌كانی خهونهكان
سیخوره‌كه راپۆرته‌كه‌ی ده‌خوێنێ
باسى لیستی سه‌فه‌ركردن ده‌كات
*****
به‌رده ره‌شه‌كه ماچی كرد ؟
ژماره‌ی ده‌مه‌كان نازانرێت
هاوشێوه‌كانیشی
*****
به‌ردێك له سه‌ر سنگی لاوازی
سوممیه‌یه (3)
چه‌ند قورسه !
چه‌ند بێهێزه!
گوێ ده‌گرێ
ــ ئه‌وه‌ی بێگوناحه
با به‌رد فرێبدات !
*****
گوێت له ده‌نگێكه به‌رزده‌بێته‌وه (4)
له پشت جوزهلهكانی مانه‌وه (5)
ـــ ئه‌وه‌تا ئێمه ده‌جه‌نگین
به‌رگه ده‌گرین
به‌ردباران
بارقورسى
له گه‌ل قورسى به‌رده‌كان ئاشناین
28/3/2021
** ژماره‌یه‌كی زر له نووسه‌ران و رۆشنبیران ده‌ڵێن شاعیری لێهاتوو به‌توانا عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی جێی شانازی گه‌لی عێراقه به گشتی و گه‌لی كوردستانه به تایبه‌تی وه‌ك مامۆستایه‌كی دیاری بواری په‌روه‌رده‌و نووسه‌رێكی گه‌وره‌و شاعیرێكی دره‌وشاوه‌و به توانا‌و رۆژنامه‌نووسیكی سه‌ركه‌وتوو سونبولێكی شیعره چونكه خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌كی شیعره‌و به جوانی كێشه‌و گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌خاته‌روو.خاوه‌نی چه‌ندین كتیبه و، به‌رده‌كان له ساڵی 1994 نووسراوه‌و له كتێبی ( علی اثیر الجلید) وه‌رگیراوه.
شاعیر عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی له كوردانی فه‌یلییه و له ساڵی 1942 له گه‌ركی باب الشیخ له به‌غدا له دایكبووه وكۆلیجی ( الادابی) به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له ساڵی 1964 ته‌واو كردووه‌و ماوه‌ی 25 ساڵ مامۆستای ئاماده‌یی بووه له پاریزگاری الحله و به‌غدا.
تێبینی :
- عه‌مار : كوری یاسر یه‌كێكه له ئه‌سحابه‌كان.
- سیزێف : Sisyphus كابرایه‌كی فێڵبازو بوو،له‌به‌ر گومرایی سزا درا به‌ردێك له دامێنی شاخێك بباته سه‌ره‌وه و كه گه‌یشته لوتكه به‌رده‌كه بۆ دامێنی شاخه‌كه به‌رده‌بێته‌وه‌و و به‌و شێوه‌یه سه‌ر له نوێ هه‌مان كار ده‌كات و بوو به سزایی تا ماوه. له پاش هیلاكی دراوه به زه‌وییدا وه‌ك تایه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌خوولێته‌وه.
- سوممه‌یه : كچی خه‌یات یه‌كێكه له ئه‌سحابه‌كان” ئافهرهتێكی لاواز بوو ئه‌بو جه‌هل رمێكی دا له دڵیی كوشتی و، سوممه‌یه دایكی عه‌ماره كه له سه‌ره‌وه باسكراوه.
- ده‌نگێكی روون.
- جوزه‌له یان به گه‌رمیانی دووزه‌له وه‌ك له دێرزه‌مان وتراوه : مزامیر ێال داوود.