به‌ندی عه‌لی .. 2011
به‌ختی چاوڕه‌شی ئه‌م شاره ، قه‌ترانی ئه‌شکی لێ ئه‌تکێ
ساڵ نیه گوڵدانی دڵی ، بهزیخی زوخاوێ نه‌شکێ
باوه‌شی پڕ سۆزی واڵای ، خه‌م و ناڵه‌ی غه‌ریبانه
که‌چی هه‌ر تیری ئه‌غیاره ، سنگی ئه‌کات به‌نیشانه
کانییه‌کی سازگاری ڕوونه ، بۆ هه‌موو ڕێبوارێکی ڕێ
وه‌لێ هه‌ر ده‌ستی ڕێبواره ، به‌ردی به‌دکاریی تێ ئه‌گرێ
ئه‌وه‌نده‌ی خۆر به‌خشنده‌یه‌و ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وریش خۆنه‌ویست
به‌ڵام حه‌رفێکی ئینسافی .. لهلهبزی ئهشرافێ نه‌بیست
سروه‌ی شه‌ماڵێکی نه‌رمه ، روحی مناڵ ئه‌لاوێنێ
مه‌خابن هه‌ر کوڕی میره ، هه‌نگی روحی ئه‌سوتێنێ
دره‌ختێکه هه‌میشه سه‌وز ، پڕ هێلانه‌ی میهره‌بانی
وه‌لێ هه‌ر چۆله‌که‌ی هاره‌و ئه‌یوه‌رێنێ .. گه‌ڵاکانی
به‌حوکمی قودره‌تی قادر ، ته‌بعی ئه‌م شاره هه‌ر وایه
چاوی سووری هیچ والیه‌ک ، به‌به‌ژنی به‌رزی هه‌ڵنایه
ئه‌ی موسافیر ئه‌گه‌ر پێتنا بهخاکێکاو .. زریکانی
بزانه میوانی شه‌وی ، مه‌زارستانی سه‌یوانی
له‌به‌ختی چاوڕهشت ئه‌فسوس ، ته‌کێی عیشقی جاویدانی
ئه‌ی دڵی بیماری هه‌موو خهمزادهکان .. سلێمانی