گومانی تێدا نیه ئه‌وه‌ی حه‌زبكات خێزانی هه‌بێت و دروستی بكات ، حه‌زیش به‌وه ئه‌كات كه خێزانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت و به‌خته‌وه‌ربێت هه‌تا سه‌ر. له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه تێك چوون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان و شێواوی ده‌روونی زۆر بووه ، پێویسته له‌سه‌ر ژن و مێردی دڵسۆز زیاتر كاربكه‌ن بۆ پارێزگاری كردن له ژیانی هاوسه‌ریان وه بۆ هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌موو توانا و شاره‌زایی و لێهاتویی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ ، وه لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێ خاڵی گرنگ ئه‌كه‌ین بۆ هێنانه‌دی به‌خته‌وه‌ری هه‌تایی خێزان :
* هاوبه‌شی كردن له هه‌ست و خه‌ونی یه‌كتری:
كاتێك كه كه‌سێك كۆچ ئه‌كات بۆ وڵاتێكی بێگانه و زمانی خه‌ڵكی ئه‌وێ نازانێت, په‌نا ئه‌بات بۆ زمانی ئیشاره‌ت (لغه الإشارة) بۆئه‌وه‌ی لێ ی تێبگه‌ن, به‌ڵام كاتێك كه بڕیار ئه‌دات له‌و وڵاته‌دا نیشته‌جێ ببێت خۆی فێری زمانه‌كه‌یان ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لێیان تێبگات و بتوانێت بژیت له‌گه‌ڵیاندا ، ژیانی خێزانیش هه‌ربه‌هه‌مان شێوه‌یه ، بێ گومان پێویسته له‌سه‌ر ژن و مێرد له یه‌كتری تێبگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خێزانیان به‌رده‌وام بێت , وه به‌رده‌وام كات دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك بدوێن و له هه‌ست و خه‌م و خه‌ونی یه‌كتری ئاگادار بن و به‌شداری بكه‌ن, وه ڕێبكهون له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ژیانیان و ڕابگۆڕنهوه, به‌م جۆره ئه‌گه‌ن به‌وه‌ی له‌یه‌كتری تێبگه‌ن و زمانی هاوبه‌شیان هه‌بێت.
* هه‌وڵنه‌دان بۆ زاڵكردنی قسه‌ی خۆت له گفتوگۆ و ده‌مه‌ته‌قێ دا:
ئه‌گه‌ر خه‌می ژن و مێرد ته‌نها بوو به‌وه‌ی كه قسه‌ی كامیان له‌پێشه, وه هه‌ریه‌ك هه‌وڵی شكاندنه‌وه‌ی ئه‌وی تری دا به قسه و تێبینی گاڵته‌جاڕ و زاڵ كردنی قسه‌ی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وی تردا, بێگومان په‌یوه‌ندی نێوانیان ناخۆش ده‌بێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ئه‌ڕوات, بۆیه پێوسته هه‌ریه‌ك له ژن و مێرد له كاتی گفتوگۆدا هه‌وڵ بده‌ن بگه‌نه ئه‌نجامێك كه هه‌ردوولایان پێ ی ڕازی بن, وه هه‌وڵدان بۆ ووتنی قسه‌ی حه‌ق و ڕاست ئه‌گه‌ر چی له مه‌سڵه‌حه‌تی خۆشت نه‌بوو, وه گوێ گرتن بۆ ڕای به‌رامبه‌ر و بڕیاردان به هاوبه‌شی, به‌م جۆره هه‌ردوو لایان هه‌ست ئه‌كه‌ن كه ئهندامێكن له تاقمێكدا, نه‌ك پشت گوێ خرابن و ته‌نها یه‌كێك به‌خۆپه‌رستی بڕیار بدات.
* ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی و سۆز ڕۆژانه:
خۆشه‌ویستی و سۆز ئه‌و زهیتهن كه خێرایی تایه‌كانی ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانی خێزانی زیاد و خۆش ئه‌كه‌ن, نواندنی هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وتی جوان له‌پاڵ قسه‌ی باش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گاڵته‌یه‌كی خۆشیش بێت یارمه‌تی ده‌رن بۆ هه‌ڵگیرساندنی سۆزی ژن و مێردایه‌تی و نزیكردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری, ووتنی ووشه‌ی (خۆشم ئه‌ویت) به‌ڕاستی و به‌سۆزه‌وه جێگه‌ی سه‌ده‌ها دیاری ئه‌گرێته‌وه, هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی سۆز و خۆشه‌ویستی واده‌كات كه كاری نێوان ژن و مێرد سود و خۆشی تایبه‌تی هه‌بێت و هه‌روه‌ك پێویستیه‌كانی تری ژیان سه‌یر بكرێت, جگه له‌وه‌ی به ده‌ربڕینی ئه‌م كارانه هه‌ریه‌كێك له‌م دوو هاوسه‌ره هه‌ست ئه‌كه‌ن كه كه‌سێك هه‌یه دڵی بۆ كردۆته‌وه و دڵسۆزیه‌تی و خۆشی ئه‌وێت.
* جێبه‌جێكردنی په‌یمان (به‌لێن) :
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان په‌یمانێكی دا به‌وی تریان و پاشان خۆی لێ دزیه‌وه, ئه‌م جێبه‌جێ نه‌كردن.ه وه‌ك كه‌م و كوڕی و گرنگی پێنه‌دان و ئیهمال كردن وایه, وه زۆرێك له خێزانه‌كان لاواز بوون به‌هۆی نه‌مانی متمانه‌ی ژن و مێرد به‌یه‌كتری, چونكه متمانه وه‌ك به‌ردێكی بناغه‌ی بینای خێزانی وایه, به‌نه‌بوونی كێشه و ناخۆشیه‌كانی ژیان زۆرده‌بێت, جێبه‌جێكردن وهیوهست بوون به په‌یمانه‌وه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی دروست بوون و ڕواندنی متمانه له ناخی ژن و مێرد دا.
* وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی یادگاری خۆش:
لێكۆڵینه‌وه‌كان له بواری ژیانی خێزانی دا ده‌ریان خستوه كه ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی زیاتر یادگاریه خۆشه‌كانی ڕۆژانی ڕابردویان وه‌بیر خۆیان ئه‌هێنه‌وه زیاتر به‌خته‌وه‌رن له ژیانیاندا له چاو ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه به‌هیچ جۆرێك بیر له ڕۆژه خۆشه ڕابردوهكانیان ناكه‌نه‌وه, كه‌واته بیر هێنانه‌وه‌ی ڕۆژانی ده‌سگیرانی و پاشان سه‌ره‌تای ژیانی خێزانی و ئه‌و گه‌ڕان و سه‌ردانانه‌ی كه له‌و كاته‌دا ئه‌نجام دراوه یارمه‌تی ده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ژن و مێرد له دڵی خۆشیاندا بێت هه‌ستێكی خۆشیان بۆ دروست بێت, وه وا له ژن و مێرد ئه‌كات هه‌ست بكه‌ن كه ڕابردویهكیان هه‌یه كه پێك هاتوه له خۆشی و ناخۆشی و به‌هێزیان ئه‌كات بۆ داهاتوو و فێری خۆڕاگری ئه‌بن به‌رامبه‌ر به سه‌ختیه‌كانی ژیان.
* په‌یوه‌ندی نێوان دوو هاوسه‌ر پێش هه‌موو شتێكه:
كاتێك كه به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ی ژن و مێرد پڕ ئه‌بێت به كاروباری ماڵ و منداڵ, وه به‌زۆری ئاخیر شت بیری په‌یوه‌ندی نێوان خۆیان ئه‌كه‌وێته‌وه, وه ژن به‌جۆرێك سه‌یر بكات كه سه‌عی كردن یان ئیشی بازاڕی به گرنگ تر دابنێت له‌وه‌ی ئه‌و كاته بۆ مێرده‌كه‌ی سه‌رف بكات, وه مێردیش به‌سه‌ربردنی كاته‌كه‌ی له دوكان و سه‌یركردنی شتێك‌دا پێی له‌پێش تر بێت تا خێزانه‌كه‌ی, وا ئه‌گه‌یه‌نێت كه په‌یوه‌ندی ژن ومێردایه‌تی نێوان ئه‌م خێزانه هیچ نرخ و به‌هایه‌كی نی یه و به‌شێوه‌یه‌كی سوك سه‌یر كراوه, بۆیه پێویسته هه‌ریه‌كێك له‌م دوو هاوسه‌ره كاتێك ته‌رخان بكه‌ن بۆ یه‌كتری ئه‌گه‌ر نیو كاتژمێریش بێت, بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌كتری بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه بده‌ن هیچ شتێك بێزاریان بكات و لێیان تێك بدات.
له کۆتایدا هیوادارم ئه‌م زانیاریانه سوودمه‌ند بێت بۆ گشت خێزانێک سه‌رکه‌وتن و ژیانێکی خۆش بۆ گشت لایه‌ک .
ن : سامان که‌مال هه‌ولێری