ئه‌و مرۆڤانه‌ى بۆ هه‌تايه له‌نێو دڵ و سه‌ر زمانى نه‌ته‌وه‌كه‌يان ده‌مێننه‌وه، ئه‌وانه‌ن گيانى خۆيان ده‌كه‌نه قوربانى بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌يان، ژيان لاى ئه‌وان مانه‌وه‌ى نهتهوهكهيانه به ئازادى، پاراستنى خاكه به‌خوێن بۆ ئه‌وه‌ى دوژمنان نه‌توانن خاكى وڵات داگير بكه‌ن.
شه‌هيد بوونى سێ برا، كوژانه‌وه‌ى رۆشنايى چاوه‌كانى دايكێكه، تاريكبوونى دڵى هاوسهرهكانيانه، بێ‌ناز بوونى مناڵه‌كانه، بۆن سوێى هه‌تايى جه‌رگى باوكێكه، ئه‌وانه وڵاتيان به خوێن و گيانى خۆيان رۆشه‌ن كرده‌وه، ئه‌وانه بوون به‌مۆم بۆ رۆشنايى هه‌موو ماڵێك، ئه‌وان رێگه‌يان نه‌دا جه‌رگى دايك و باوكان بسوتێ، ئه‌وان سه‌ربه‌رزى نهتهوهيهكيان به‌پاله‌وانى خۆيان هێشته‌وه، ئه‌وان سێ پاله‌وانى سۆران بوون مێژووى نهتهوهيهكين به پاله‌وانى نوسييهوه.
ئه‌وان پاله‌وانى نه‌ته‌وه‌يه‌ك بوون، ده‌يانزانى کوردایەتی قیبلەی ئازادیيه، ئه‌وان به دنيايان وت: نيشتمان پارێزى و خۆشه‌ويستنى نه‌ته‌وه‌يى چاو نەترسى و گيان فيدايى ده‌وێ، بهدنيايان وت: ئێمە زامێکی ئێجگار قووڵین، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت له‌به‌ره به‌يان به‌بێ ترس له‌مه‌رگ بانگى ئازادى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌ده‌ين و ژێر ده‌ستى قبوڵ ناكه‌ين.
سێ گيان فيداكهى كوردستان و خاكى نيشتمانم، ئێوه به سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانتان وت: ئاوڕێ لەو روبارە سوورانە بدەنەوە، ئاوڕێ لە تاڤگەی خوێنمان بده‌نه‌وه، ئاوڕێ لە ئەوینی بێ گەردی وەک هەتاو بده‌نه‌وه، ئاوڕێك لهژيانى پێشمه‌رگه بده‌نه‌وه، به‌هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت گيان فيدايه، بەرگەی سەرماو گەرما دەگرن.
ئه‌وان ناچن له‌مينبه‌رى مزگه‌وته‌كان هاوار بكه‌ن و به‌ناوى خودا مرۆڤ بكوژان، ئه‌وان
لە گەرووی کێوەکاندا، لەبەر کەوی بناردا، لە زەرد و ماهی چیاکان‌دا
لە شەقام و لە کۆڵان و لەبەر دەرگای هەر ماڵێکدا…دەوەستن
به‌هێمنى و راستگۆيانه ده‌ڵێن: سوێند به‌و خودايهى له‌دوژمنه‌كانمان بێبهرييه، ئێوه ئارام بخه‌ون و ئێمه گيانى خۆمان بۆ پاراستنى ئێوه ده‌كه‌ينه قوربانى، چاو داخه‌ن و ئارام بخه‌ون وڵات پارێزراوه.
وه‌رن، ئه‌ى ئه‌وانه هه‌ميشه باسى مافى مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باسى مافى مناڵ و ژنان ده‌كه‌ن
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ئازارى نه‌ته‌وه‌يه‌ك نابێنن، كه زه‌مانێكه وڵاته‌كه‌ى له‌ت له‌ت كراوه
ئەمڕۆ دایکی جگەر سوتاوی شارەکەم، وەکو مۆم توایەوە، زامەکانم سارێژ نابێت؛
لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی، سێ نه‌مردا
جەرگ دەسووتێ، دڵەکان دەمرن، کانیاوەکان ووشک دەبن، سێ رۆحی پاک و بێگەرد، بە دڵێکەوە هاوار دەکەن، نەفرەت دەکەن لەجەنگ، سێ ئەستێرەی پریشنگدار، دەرۆنهوه بەرەو سۆران، سەرکردەکان ئيتر بەسە، لەکۆشکەکەتان دابەزن، برۆن بەرەو سۆران، سێ جه‌سته‌ى پيرۆز لهخاكى سۆران بۆ ئه‌به‌د ده‌مێننه‌وه، سێ پاله‌وانى سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك لهخاكى پيرۆزى نيشتمان ده‌نێژرێن.
نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌زانن.. ئه‌وانيش ده‌يانزانى، سەرکردەکان هەندێ جار دەست لەنێو دەستی یەکترن و هەندێ جاریش نەیارو دوژمنی سەرسەختی یەکترن، هەندێ جار بەشان و باڵی یەکتر دەلاوێنن، هەندێ جاریش ئێسک و پروسکی یەکتر دەشکێنن.
ناخۆشيه‌كانى وڵاتى من بێ كۆتاين، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م لەهەمووی ناخۆشتر ئەوەيه، کە سه‌ركرده‌و به‌رپرسه‌كان چۆن رێز لەشەهید دەگرن، كاتێك دایکێک بە هەژاری منداڵەکانی پەروەردە بکات و گيانى خۆيان بكه‌نه قوربانى، نازانم سه‌ركرده‌كان و به‌رپرسه‌كان چۆن شەرم ناکەن كه ده‌بێنن قوربانيه‌كان ته‌نها دايك و باوكانى هه‌ژارن، ته‌نها ئه‌و منداڵانه بێنازو سۆز ده‌بن كه هه‌ژارى ژيانى تاڵكردون و ئێستاش بێباوكى، ته‌نها ئه‌و ژنانه بێوه‌ژن ده‌مێننه‌وه، كه ژيانى هه‌ژارى هيچ بهزهييهكى پێياندا نه‌هاتۆته‌وه، ئەو سەرکردانەی کە شەرم لە هیچ شتێك ناکەن، ئه‌وان ئه‌و پياوانهن کە گرنگی بە عەقڵیان نادەن، ئەو سهركردانەى هەرگیز ناگرین، ئەو سه‌ركردانه‌ن کە گرنگی بەويژدانيان نادەن، تەنها گرنگی بە گیرفانیان دەدەن.
نازانم ئه‌ى سێ شه‌هيده مه‌زنه‌كه‌ى وڵاتم چه‌ند سه‌ركرده ئاماده‌ى ناشتنى ته‌رمى پيرۆزى ئێوه بوون، نازانم چه‌ند سه‌رۆك و سه‌ركرده بۆتان گريان و بيريان له‌جه‌رگ سوتانى دايكى مه‌زنتان كرده‌وه، به‌ڵام لەوڵاتانی رۆژئاوا بە تایبەتی کەنەدا رێز لە شەهید دەگیرێت، سەرۆک وەزیر، وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە دەبێت، بە گوڵ ڕازاندنه‌وه ئامادەی مەراسیم دەبن.
چه‌ند بهسوێيه كاتێك پاله‌وانى وه‌ك ئێوه به‌خاك ده‌سپێرن، سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان له‌كوێن، ئه‌گه‌ر ئێوه كه‌سێكى 100 ساڵتان بمرێ پرسه‌ى سه‌رتاسه‌رى راده‌گه‌ينن، به‌ڵام ئه‌و پرسهيهى سۆران پێويستى بهراگهياندنى پرسه‌ى سه‌رتاسه‌رى بوو.
ئێوه به‌جه‌سته رۆيشتن، به‌ڵام به نه‌مرى له‌دڵ و مێژووى نه‌ته‌وه‌يه‌ك ده‌مێننه‌وه، ئێوه نيشانه‌ى سه‌ربه‌رزى و خۆراگرى و گيانى فيدايى و خاك پارێزى نه‌ته‌وه‌يه‌كن، هه‌موومان شانازيتان پێوه ده‌كه‌ين و رۆحتان شاد بێت.
وێنەکان بە خاک سپاردنی سێ برای جوانەمەرگ و بە خاک سپاردنی شەهید لە ووڵاتی کەنەدا بە ووڵاتی ( babey country ) ناسراوە شەرم بکەن سەرکردەکان.!
دەریا رەواندزی