خیانه‌تكردن كێشه‌یه‌كی نێوان ژن ومێرده و دیارده‌یه‌كی نوێ نییه به‌ڵكو مێژووی ئه‌و داستانه پر له ئه‌شق و ئه‌ندێشانه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كاندا و له قۆناغه‌كانی مێژوودا هه‌بوون راستی هه‌بوونی مه‌سه‌له‌ی خیانه‌تكردنی نێوان ژن و مێرد ئه‌سه‌لمێنێت كاتێك پاڵه‌وانێ گه‌لێك له‌و داستان و چیرۆكانه خاوه‌ن خیزان بوون و له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان سۆزدارییان كردووه ، له‌ئێستادا به‌هۆی فراوانبوونی كۆمه‌ڵگه‌كان و گۆرانكارییه‌كانی ژیان و هاتنی ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی جارێكی دیكه هێناوه‌ته به‌ر ڕۆشنایی .
گه‌ر له‌مه‌سه‌له‌ی خیانه‌تكردن بدوێین كۆمه‌ڵێك ڕاوبۆچوون و هۆكاری جیاواز ئه‌بیستین ، به‌ڵام سه‌رجه‌میان ئهمانگهیهننهوه سه‌ر یه‌ك پرسیار ئه‌ویش ( بۆچی ژن ، پیاو خیانه‌ت ئه‌كه‌ن ؟ ) ، له‌ڕاستیدا جۆره‌كانی خیانه‌ت زۆرن و مرۆڤ بۆ خۆیان به‌ناوی هاوڕێیه‌تی ، یان هاوكاریی ، دۆستایه‌تییه و نزیكبونی ناوئهنێن ، هه‌رئه‌و هاوڕێیه‌تی و پێكه‌وه كاركردن و به‌رده‌وامییه هه‌ندێجار ئه‌بێته هۆی دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی و هاوسۆزی .
زۆربه‌ی ڕاكان هاوكۆكن له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌نییه كه پێیان وایه بۆ تێركردنی غه‌ریزه زایهندییهكانی هه‌ریه‌ك له‌ژن و پیاوه ، گه‌رچی له‌ڕاستییه‌وه دووره و زۆرینه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌ته‌نها مه‌به‌ستی سۆزێكی شاراوه ، یان هاوڕێیه‌تییه‌كی گیانییه ، به‌ڵام ئاكامی ههربهخیانهت ناوئه‌برێت ، هه‌رئه‌و په‌یوه‌ندییه نادروستانه گه‌لیك خێزانی پهرتهوازهكردووه و بۆته هۆی توشبوون به چاره‌نوسێكی ڕه‌ش به‌تایبه‌ت بۆ ژن .
ژن به‌دوای چیدا وێڵه ؟
ژن وپیاو دوو بونه‌وه‌ری ته‌واو لیكجیاوازن له بیركردنه‌وه و ڕێژه‌ی هه‌ستوسۆز و شرۆفهكردنیان بۆ خۆشه‌ویستی و ژیان به‌گشتی و هاوسه‌رگیری به‌تایبه‌ت ، ژن به‌حوكمی ئه‌وه‌ی زیاتر خاوه‌ن هه‌ستێكی ناسك و سۆزێكی زیاترن له‌پیاو ده‌رئه‌نجام ڕۆمانسییانه له‌ژیان ئه‌ڕوانن و پێیان وایه ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌و خه‌ونه وهنهوشهییانهیان بۆ دهستهبهرئهكا له‌شه‌وانی ته‌نهاییدا بینیویانه و خواستویانه ( ئه‌م رایه هه‌موو ژنێك ناگرێته‌وه ) ، دوای دامركاندنه‌وه‌ی گڕوتینی مانگه ههنگوینییهكانی ژیان ، قۆناغی ( دۆبامیین ) كۆتایی دێت و ژیان داوای ماندووبون وكاركردن و شه‌ونخونی ئه‌كات ، هه‌ریه‌ك له‌ژن ومێرد سه‌رقاڵی كار و كێشه‌كانی ژیان ئه‌بن ، لێكدوورئهكهونهوه ، ده‌رئه‌نجام خۆشه‌ویستی و شه‌وانی ڕۆمانسییه‌ت كه‌م یان نامێنێت ، لێره‌دا ژن ئه‌كه‌وێته نێو بۆشاییه‌ك له عاتیفه ، مانه‌وه‌ی له شوێنی كار و تۆخكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوكارێك ئه‌بێته هۆی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ، گه‌رچی به‌مه‌به‌ستی خیانه‌تكردن نییه ، بێئاگایانه په‌یوه‌ندی قسه‌كردن و لێكنزیكبوونه‌وه تادێت زیاد ئه‌كا ، كه‌وابوو ژن ئه‌كه‌وێته نێو هه‌ڵه‌ی ( خیانه‌تی عاتیفی ) سۆزدارییه‌وه .
ئیدمانبوون بوون به پیاو
زانستی پزیشكی ( علم الطب ) سه‌لماندوێتی كه پیاوان به‌ته‌نها سه‌رنجڕاكێش نین به‌لای ژنه‌وه به‌ڵكو هۆگریان ئه‌بن تاڕاده‌ی ئیدمان بوون ، گه‌رچی به‌ستنی په‌یوه‌ندی پیاو له‌گه‌ل ژن مه‌به‌ستێكی جیاوازی هه‌یه و ئه‌ویش زۆربه‌ی به‌مه‌به‌ستی سێكسكردنه
ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی پیاو ئه‌یبه‌خشێته ژنی هاوڕێی جیاوازه له‌وی ئه‌یبه‌خشێته هاوسه‌ره‌كه‌ی .
زانای (ئهنثروپولوژیا – خاتو هیلین .ئی . فیشر ) ئه‌ڵێت كاریگه‌ری خۆشه‌وستی هاوشێوه‌ی كاریگه‌ری ماده سڕكه‌ره‌كانه . له‌كاتی به‌كارهێنانی ماده‌یه‌كی سڕكهردا مێشك ماوه‌ی ( دوبامین ) ئه‌ڕێژیت ، هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی هه‌ستكردن به‌خۆشه‌ویستیدا هه‌مان ماده ئه‌ڕژێت ، تاوه‌كو ڕیژه‌ی ده‌ردانی دوبامین زیاتر بێت ، ماده‌ی ( التستسترون ) زیاد ئه‌بێت كه ماده‌یه‌كه تایبه‌ت به ئاره‌زووه سێكسییه‌كان .
M. Gary Neuman
نووسه‌ری كتێبی ( الخیانه العاطفیه ) خیانه‌تی سۆزداری ئه‌ڵێت : ئێمه ئه‌توانین خیانه‌تی جنسی له هاوسه‌ره‌كانمان نه‌كه‌ین ، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و ووزه‌یه ئه‌به‌خشینه كه‌سێك كه له‌ژیانی هاوسه‌رێتیدا سه‌رفی ناكه‌ین .
كه‌وابوو ژن خاوه‌نی ووزه‌یه‌كی سۆزداری زۆره و پێویستی به‌به‌تاڵكردنه‌وه هه‌یه
گه‌ر ئه‌و ووزه سۆزدارییه ببه‌خشێته كه‌سی دووه‌م ئه‌وا ژیانی هاوسه‌رگیری دووچاری كاریسهی خیانه‌تكردن ئه‌بێته‌وه وئاكامی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه ، خێزانێك مانه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته پڕله‌سۆز و خۆشه‌وستییه .
كه‌ژاڵ ئیسماعیل / به‌رپرسی دۆسییه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژنامه‌ی ( كوردستان ) .