مناڵانی قوتابخانه‌ی نامۆ ئاشنان به سایتی چرا تیڤی. سه‌ردانی ده‌که‌ن و ئه‌م بابه‌تانه‌ی لێیان نزیکه ده‌یخوێننه‌وه و سه‌یری ده‌که‌ن.
ئه‌م گروپه زۆر چاڵاکن و تا ئێستا چه‌ند چه‌ند کۆنسێرتێکیان ئه‌نجام داوه و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌کانمان کۆنسێرتیان ئه‌نجام داوه، له‌مانه هونه‌رمه‌ند شیڤان په‌روه‌ر، تارا جاف، په‌یمان عومه‌ر، تارا ڕه‌سوول، حه‌سه‌ن گه‌رمیانی و زۆری تریش. گروپی نامۆ له شاری لایدن – هۆڵه‌ندایه. به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی مناڵان چرا تیڤی ئه‌م چه‌ند دیمه‌نه‌ی چاوگه‌شه‌کانی قوتابخانه‌ی نامۆتان پێشکه‌ش ده‌کات. پیرۆزبایی له گشت مناڵانی کورد و جیهان ده‌که‌ین و سوپاسی هونه‌رمه‌ندانی ئاینده ده‌که‌ین بۆ ئه‌م دیاریه به نرخه‌یان.
video