عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان -سوید : هه‌روه‌ك ئه‌زانین له‌سه‌ره‌تای هاتنه دونیامانه‌وه زۆر بێئاگاین له‌به‌رده‌وامبوون و خه‌می سه‌ره‌کیمان نانخواردن، یاریکردن و نزیکبوونه له‌وانه‌ی که خۆشمان ئه‌وێن و خۆشیان ئه‌وێن. ئه‌مه‌ش له ته‌واوی قۆناغه‌کانی تری ژیانماندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت، به‌ڵام له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری به‌ره‌و سه‌ر هه‌تا به‌ساڵا چوونمان زۆربه‌مان سێ ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌بێت له ژیانیدا که ئه‌وانیش (ته‌ندروستی، کار، په‌یوه‌ندی)ه. ئه‌م سێ بواره له ژیانی هه‌ر تاکێکماندا گرنگی زۆری هه‌یه جا له هه‌ر شوێنێکی دونیا بێت. ژیانیش به‌بێ یه‌کێك له‌و بوارانه ناساغیهك له ژیان و ته‌ندروستی تاکه‌که‌دا دروست ئه‌کات. ئه‌وه‌ش ئه‌کرێت که ئه‌و سێ بواره پاش و پێش بکرێت ئه‌گه‌رچی له‌لای زۆربه‌ی زۆرمان ته‌ندروستی باش بهسهرهکیترینیان دائه‌نرێت.
مه‌به‌ست له ته‌ندروستیش ته‌ندروستی فیزیکی و ده‌روونییه، که هه‌ردووکیان له زۆر باردا گرێدراون به‌یه‌که‌وه. لایه‌نی ته‌ندروستی فیزیکی ده‌کرێت به‌هێزبکرێت به‌هۆی جوڵه‌و وه‌رزش و خواردن و خواردنه‌وه‌و پشو.
به‌ڵام لایه‌نی ده‌روونی زۆر گرنگتره ئه‌گه‌رچی زۆربه‌مان هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆماندا کاربکه‌ین یان ڕاهێنانی پێبکه‌ین. ئه‌ویش له‌به‌ر نه‌زانین یان گوێپێنه‌دان یان بێئاگابوونمانه له‌و به‌شه نه‌بینراوه که ده‌روونه. ده‌روونمان کۆنترۆڵی له‌شمانی به‌ده‌سته‌و ئه‌گه‌ر ده‌روونمان نه‌خۆش بوو له‌شیشمان به‌دوایدا نه‌خۆش ئه‌که‌وێت (شکسپیر). بۆیه ده‌بێت گرنگی زیاتر بده‌ین به بواری ده‌روونیمان و به‌هێزکردنی به‌هۆی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کانی وه‌ك ( خۆخاوکردنه‌وه، متمانه به‌خۆبوون، مێدیتاشون، ئارامگرتن، گۆڕینی بیرکردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ بۆ پۆزیتیڤ، خۆ خه‌واندن، یۆگا، شیگۆنگ، تایشی، پێکه‌نین). وه‌رزشه‌وانێك هه‌رچه‌نده باشیش وه‌رزش بکات و زۆر لایه‌نی فیزیکی به‌هێزبێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و متمانه‌ی به‌خۆی خراپبێت هه‌رگیز سه‌رکه‌وتونابێت. هه‌ربۆیه زۆربه‌ی پاڵه‌وانه‌کانی جیهان له وه‌رزشه جۆراو جۆرهکانیاندا شانبه‌شانی وه‌رزشی فیزیکی ڕاهێنه‌ری تایبه‌تیان هه‌یه بۆ بڕوابه‌خۆبوون و پڕۆگرامکردنی ئامانجه‌کانیان بۆ گه‌یشتن پێیان و بۆ ده‌روون به‌هێزیان.
بواره گرنگه‌که‌ی تری ژیان کارکردنه که زۆرمان پێمان وایه ژیان بێکارکردن بێمانایه. له‌لای زۆرێك کارکردن بێجگه له‌وه‌ی که هۆکارێکی گه‌وره‌یه بۆ ده‌ستکه‌وتێك و به‌ڕێوه‌بردنی ژیان لای ئه‌وان کارکردن ڕیگایه‌که بۆ جوڵه‌کردن، فێربوونی شتی نوێ و زانیاری وه‌رگرتن، داهێنان، په‌یوه‌ندی و تاد. که ئاکامی ئه‌مانه‌ش هه‌ستکردنه به به‌رپرسیاریه‌تی و بوونی ڕۆڵێکه له کۆمه‌ڵگا، به‌ها بۆ خۆ په‌یداکردن، دڵخۆشی، هه‌ست به‌خۆکردن و وه‌رگرتنی وزه‌و ته‌ندرووستیه. له‌م به‌شه‌دا به پێویستی ئه‌زانم که بڵێم ئه‌م لایه‌نه (خوێندن یان سه‌رقاڵبوون به هه‌ر کارێکیترهوه وه‌ك ئه‌ندامبوون له کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا که چالاکیان هه‌بێت) له خۆ ئه‌گرێت.
دواین بواری گرنگمان له سێ ئامانجه‌کانی ژیانمان بواری په‌یوه‌ندیه. زۆربه‌مان په‌یوه‌ندی به بوارێکی زۆرگرگ ئه‌زانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی که ده‌توانن بێ په‌یوه‌نیکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا بژین. لێره‌دا مه‌رج نیه مه‌به‌ست له په‌یوه‌ندی ته‌نها په‌یوه‌ندی خێزانی و ژن و مێرد یان خۆشه‌ویستی کچ و کوڕێك بێت، به‌ڵکو له‌وانه‌یه زۆرمان ئه‌وه‌مان به‌لاوه گرنگتربێت که که‌سێك هه‌بێت زه‌نگێك بۆ ته‌له‌فونه‌که‌ی لێبدات و هه‌واڵی بپرسێت و دڵنیای بکاته‌وه که که‌سێك هه‌یه گوێ به‌و ئه‌دات و وجودی بداتێ. ئه‌وکاته که‌سه‌که خۆی به‌ته‌نها نازانێت و ده‌زانێت که ئه‌و گرنگه بۆ کهسێکیترو پاشانیش له کۆمه‌ڵگادا.
بۆ ئێمه گرنگه که سه‌یرێکی ئه‌م سێ بواره بکه‌ین که له‌ژیانماندا ئۆتۆماتیکی بوونی هه‌یه.
با پرسیار له خۆمان بکه‌ین که ئایا ئێمه چی ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سێ ئامانجه گه‌وره‌یه له ئاستێکی بهئاگایانهدا کاری پێبکه‌ین و هاوسه‌نگیان بکه‌ین. وه نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت که ئێمه هه‌میشه ئه‌توانین به‌هۆی ڕاهێنانی ده‌روونیه‌وه له باری خاوبوونه‌وه‌دا بیربکه‌ینه‌وه و خۆمان له ئێستادا ببینین و هه‌ر له‌و باره‌دا کاربکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه ئامانجه‌ی ژیانماندا که له‌وێدا که‌مته‌رخه‌مین.
به‌م شێوه‌یه تۆ خۆت به‌هێزتر ئه‌که‌یت و کامڵتر ئه‌بیت وه‌ك مرۆڤێك.
سەرکهوتوبن
www.warzshidaruni.com