مەنسوور جیهانی ـ بەڵگەفیلمی کوردی “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” لە دەرهێنانی “فەرید ئیلهامی” سه‌باره‌ت به مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی ته‌نبوور، له به‌شی پێشبڕكیی “سینه‌مای جیهان” له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی که‌لتووری “نیپاڵ” نمایش کرا.
بەڵگەفیلمی “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” Minstrels of the Sacrel Mountoin لە دەرهێنانی هونه‌رمه‌ندی کورد “فەرید ئیلهامی” سه‌باره‌ت به مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی ته‌نبوور، له نوێترین و سێیه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكیی “سینه‌مای جیهان” له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی که‌لتووری “نیپاڵ” له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می وڵاتانی هۆڵه‌ندا، ئه‌مه‌ریکا، فیلیپین، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، هیندستان، چین و ئه‌ڵمانیا نمایش کرا.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بەڵگەفیلمه کوردییه له ئه‌ستۆی گرووپی په‌خشی “فێرست ئسکرین” به به‌رپرسیارییه‌تی خاتوو “سۆڵماز ئیعتماد”ه.
مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی که‌لتووری “نیپاڵ”، هاندانی به‌هره‌مه‌نده سینه‌ماییه‌کان له سازکردنی فیلم و په‌ره‌پێدانی فیلمه‌کان له بواری منداڵان، ژنان، که‌لتووری و مێرمنداڵانه که به‌رهه‌مه‌کانیان پڕناوه‌رۆک و سهرۆبهخش بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان بێت و تیایدا پێوه‌ره‌کانی سه‌رقاڵ کردن، سازکردنێکی باش، پڕمانابوون و لێوان‌لێو له بایخه ئه‌خلاقییه‌کانیان ڕچاو گرتبێت.
چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی که‌لتووری “نیپاڵ” به به‌شداری ٧٢ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی ٣٤ وڵاتی جیهان له به‌شه جۆراوجۆره‌کان، له‌وانه؛ به‌شی پێشبڕكیی “سینه‌مای جیهان” و به‌شی پێشبڕكیی “سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی” له چوارچێوه‌ی کورته فیلمه‌کان و فیلمه سینه‌ماییه بڵینده‌کانی چیرۆکی، بەڵگەفیلم، ئه‌نیمه‌یشن، فیلمه مافه مرۆڤییهکان، ژنان و منداڵان و هه‌روه‌ها سازکردنی کۆڕ و کۆبوونه‌وه پسپۆڕییه‌کان، کارگه‌ی فێرکاری هونه‌ری سینه‌ما و کۆڕی پرسیار و وڵامی فیلمه به‌شداربووه‌کان بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ له کۆتایی مانگی ئه‌پرێلی ٢٠٢٣ له شاری کاتماندۆی پێته‌ختی وڵاتی نیپاڵ به‌ڕێوه‌چوو.
بەڵگەفیلمی “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” سەبارەت بە مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی تەنبوور، ئه‌فسانه‌کان و هۆنیاوانانی ئایینی یارسان و کاکەییەکانە. له‌م به‌رهه‌مه‌دا، هه‌روه‌ها بەش گەلێک لە ژیانی مامۆستایان و کەڵام خوانانی ئەم ئامێرە باستانی و ڕەسەنە وێنەگیراوە کە بەداخەوە ئێستاکە لە ژیاندا نەماون. چونکە بەوپەڕی داخ و کەسەرەوە، لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا، تەواوی مامۆستایانی بێوێنە و شایستەی مەقامەکانی تەنبوور لەم دنیایە کۆچیان کردووە و “فەرید ئیلهامی” بۆ بە بەڵگەکردن و تۆمارکردن لە مێژووی مۆسیقا، لە هەموو کەڵام خوانانی بوارە جۆراوجۆرەکانی تەنبوور، لە بەرهەمهێنانی ئەم بەڵگەفیلمە کوردییه‌دا کەڵکی ئەوتۆ و پڕبایخی وەرگرتووە.
هه‌ندێک له ستافی بەڵگەفیلمی “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” بریتین له:
نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر: فەرید ئیلهامی، مۆنتاژ: مێهدی ئه‌سه‌دی، راوێژکاری ده‌رهێنه‌ر: سیاوه‌ش ئیبڕاهیم زاده، ده‌نگهه‌ڵگر: بێهنام ساڵح زه‌ڕگه‌ر، چاکردنی ڕه‌نگ و ده‌نگدانان: حامید ره‌زی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی، به سپاس له: مه‌هیار مێهرنووش، داریووش ئیبڕاهیم زاده، عه‌لی خودایی، سه‌ید پووریا شاهئیبڕاهیمی، موحسین قۆنداق ساز، خوسره‌و حه‌یده‌ری، به‌همه‌ن ئیبڕاهیمی، ئاڕش شێخی، تاها تێبیانی، موحسین عه‌زیمی، فه‌ریاد شیری بێهنام، مێهدی حه‌یده‌ری، به‌رهه‌مهێنه‌ر: فەرید ئیلهامی، ساڵی به‌رهه‌مهێنان: ٢٠٢٢.
ڕاگەیاندنی گشتیی بەڵگەفیلمی “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان”.
Discussion about this post