مەنسوور جیهانی ـ به‌ڵگه‌فیلمی “ناستی” سه‌باره‌ت به “ئیلییه ناستی” یه‌کێک له یاریزانه گه‌وره‌کانی مێژووی تێنیسی جیهان له به‌شی “نمایشی تایبه‌ت” له حه‌فتا و حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کان” له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا نمایش کرا.
به‌ڵگه‌فیلمی “ناستی” Nasty له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی “تۆدۆر گیۆرگیو” Tudor Giurgiu، “تۆدۆر د. پۆپێسکۆ” Tudor D. Popescu و “کریستیان پاسکاریۆ” Cristian Pascariu، سه‌باره‌ت به “ئیلییه ناستاسی” Ilie Nastase و به ئاماده‌بوونی ئه‌م یاریزانه ئه‌فسانه‌ییه‌ی تێنیسی ڕۆمانیا، “مه‌نسوور به‌هرامی” Mansour Bahrami یاریزانی ناوداری تێنیسی ئێران و جیهان و دانیشتووی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، “بۆریس بێکێر” Boris Becker یاریزانی به‌رچاوی تێنیسی دنیا، “تیێری فرێمۆ” Thierry Frémaux به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کان” و هه‌روه‌ها ستافی ئه‌م فیلمه وه‌رزشییه له به‌شی “نمایشی تایبه‌ت” له حه‌فتا و حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کان” Cannes له هۆلێ “ئه‌نیس واردا” Agnès Varda له شاری به‌نده‌ری کان له باشووری وڵاتی فه‌ڕه‌نسا پێشکه‌ش کرا.
ئیلییه ناستاسی” یه‌کێک له ئه‌فسانه گه‌وره‌کانی تێنیسی جیهانه
“مه‌نسوور به‌هرامی” یاریزانی ناوداری تێنیسی جیهان له وتووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ “مەنسوور جیهانی” په‌یامنێری سه‌ربه‌خۆ و نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ما گوتی: “ئیلییه ناستاسی” Ilie Nastase یه‌کێکه له ئه‌فسانه گه‌وره‌کانی تێنیسی جیهان که ئه‌و شانازییه‌م هه‌یه زیاتر له 50 ساڵه به‌ڕێزیان ده‌ناسم، یه‌که‌مین جار له ساڵی 1968 هات بۆ تاران و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێران یاریی کرد؛ من له‌و کاته‌دا تۆپم بۆ کۆده‌کرده‌وه و له ڕاستیدا شێوازیی یاری ئه‌و له‌سه‌ر ستایلی منیش کاریگه‌ریی دانا، هه‌ر به‌م هۆیه‌یه که زۆر چێژ له یاریی ئه‌و وه‌رگرم و له وه‌رزشی تێنیس، بووه یه‌کێک له نموونه‌کانی من.
نزیکه‌ی 20 ساڵ له‌گه‌ڵ “ئیلییه ناستاسی” یاریی تێنیسمان ده‌کرد
ئه‌م یاریزانه تێنیسه پیشهگهڕه له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: نزیکه‌ی 20 ساڵ له‌گه‌ڵ “ئیلییه ناستاسی” یاریی تێنیسمان ده‌کرد و له ساڵدا، نزیکه‌ی 15 تا 20 جار پێکه‌وه یاریمان ده‌کرد و شایه‌د 300، 400 جار له‌گه‌ڵ یه‌کتریی یاریمان کردووه و مرۆڤێکی زۆر به هه‌سته و له ڕاستیدا گرینگی به هه‌مووان ده‌دات و دڵێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه و ئێستاش که ئه‌وم له حه‌فتا و حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کان” بینی، ته‌مه‌نی چۆته سه‌رێی به‌ڵام دیسان هه‌ر ئه‌و ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌ی جارانی بۆ من هه‌بوو و من زۆر به‌خته‌وه‌رم که یه‌کێکه له هه‌ڤاڵه‌کانم.
بیره‌وه‌ریی زۆر باش و زۆرم له‌گه‌ڵ “ئیلییه ناستاسی” هه‌یه
ئه‌و کاته‌ی که “ئیلییه ناستاسی” له هۆلێ “ئه‌نیس واردا” هاته ده‌رێی، دوو جار به “مه‌نسوور به‌هرامی” گوت: بڕاڤۆ مه‌نسوور، ئه‌م یاریزانه تێنیسه ناوداره سه‌باره‌ت به‌م په‌یوه‌ندییه نزیکه له‌گه‌ل ئه‌م ئه‌فسانه تێنیسهی جیهان ڕایگه‌یاند: به درێژایی ئه‌م ١٠ ساڵه‌ی ڕابردوو، زۆر که‌م یه‌کتریمان بینیوه، به‌ڵام 40 ساڵ هاڤاڵ بوون و براده‌ری زۆر گرینگه که به‌م ئاسانییه ناتوانرێت له یاد بکرێت. بیره‌وه‌ریی زۆر باش و زۆرمان له‌گه‌ڵ یه‌کترییدا هه‌یه.
له یاریگای “ڕۆلان گاروس”ی پاریس دوای ساڵانێک ناستیم بینی
به‌هرامی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: من ئه‌و کاته‌ی که له ئێران سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم کرد، ئاواره بووم و شوێنێکم نه‌بوو که تیایدا بخه‌وم، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ی که شۆڕش کرا؛ من نه‌مده‌توانی یاریی تێنیس بکه‌م و له ئێران مامه‌وه و دوای چه‌ند ساڵ چوومه ئه‌ورووپا. چه‌ند ساڵ بوو که ئه‌وم نه‌بینیبوو و له یاریگای “ڕۆلان گاروس” Roland Garros له پاریس، له دووره‌وه ئه‌وم بینی و ئه‌و کاته‌ی که نزیک بووه‌وه؛ له‌به‌ریی هه‌ستام و سڵاوم لێکرد و پێم وت که “ئیلییه ناستاسی” منت له یاد ماوه؟ گوتی: مه‌نسوور، چه‌ند ساڵه که دڵته‌نگت بووم و بیرم ده‌کرده‌وه که له ڕووداوه‌کانی شۆڕشدا کوژرابێتی یا نههامهتییهکت به‌سه‌ر هاتبێت. ئه‌وه‌شی کوت که ئه‌گه‌ر کارێک ده‌توانم بۆت بکه‌م به من بڵێی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من ده‌توانم یارمه‌تیت بده‌م.
ئه‌و شه‌وه، من شوێنێکم بۆ خه‌وتن و شتێکیشم بۆ خواردن نه‌بوو
گوتیشی: چونکه له‌و کاته‌دا، “ئیلییه ناستاسی” یه‌کێک بوو له قاره‌مانه ناوداره‌کانی تێنیسی جیهان. له ڕاستیدا ئه‌و شه‌وه، من شوێنێکم بۆ خه‌وتن و شتێکیشم بۆ خواردن نه‌بوو؛ به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌نیا به منی گوت: مه‌نسوور ئه‌گه‌ر کارێکم بۆ ده‌کرێت من له خزمه‌تدام، هه‌ر ئه‌وه بۆ من به‌س بوو. من به‌وم گوت: ناستاسی هه‌موو شتێک بێوێنه‌یه، هه‌موو شتێک زۆر باشه، زۆر سپاس له‌م خۆشه‌ویستییه، به‌ڵام زۆر باشه که دیسانه‌وه یه‌کتریی ده‌بینین.
سێکانسی سه‌ره‌تایی به‌ڵگه‌فیلمی “ناستی” به قسه‌کانی من ده‌ست پێده‌کات
“مه‌نسوور به‌هرامی” له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه تایبه‌ته‌دا جه‌ختی کرده‌وه: له ڕاستیدا ئه‌و شه‌وه شوێنێکم بۆ خه‌وتن نه‌بوو، به‌ڵام نهودهویست که بچم بۆ ماڵی “ئیلییه ناستاسی” و ده‌بوایه به شێوه‌یه‌کی دیکه له‌م گرفته خۆم ده‌رباز بکردایه. سه‌ره‌تای به‌ڵگه‌فیلمی “ناستی”یش به قسه‌کانی من ده‌ست پێده‌کات که ئاماژه‌م به هه‌مووی ئه‌م خاڵانه کردووه. به‌ڵگه‌فیلمێکی باشیان سه‌باره‌ت به‌و ساز کردووه. له بینینی ئه‌م فیلمه و دیداریی دووباره له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌خته‌وه‌رم.
فێستیڤاڵی فیلمی “کان” به ناونیشانی گرینگ‌ترین ڕووداویی سینه‌مایی جیهان
حەفتا و حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کان” به ناونیشانی گرینگ‌ترین ڕووداویی سینه‌مایی جیهان، به سه‌رۆکایه‌تی خاتوو “ئایریس کنۆبلۆخ” Iris Knobloch، به به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی تیێری فرێمۆ” Thierry Frémaux و بە نمایشی 22 فیلمی سینەمایی لە بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی”، 18 فیلمی سینەمای لە بەشی پێشبڕکێی “جۆرێک ڕوانین” Un Certain Regard، 10 فیلمی سینەمایی لە بەشی “دەرەوەی پێشبڕکێی”، 14 فیلم لە بەشی “نمایشی تایبەت”، 18 کورتە فیلم لە بەشی پێشبڕکێی “لاسینف” La Cinef (سینە فۆنداسیۆن) The Cinéfondation، 11 فیلم لە بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”، 7 فیلمی سینەمایی له به‌شی “نمایشی کان”، 32 فیلم لە بەشی “کلاسیکی کان”، 12 فیلم لە بەشی “سینەمای که‌ناراو” و … لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە شاری کان لە وڵاتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو.
وینه‌کان: مه‌نسوور جیهانی
بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.festival-cannes.com/en/f/nasty-more-than-just-tennis/
Discussion about this post