“به‌همه‌ن قوبادی” ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما، خه‌ڵاتی ده‌ستکه‌وتی هونه‌ریی و نێوان که‌لتوریی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم و موزیکی “ئه‌زمیر”ی تورکیای پێشکه‌ش به ژنان و کچانی ئازا و پاڵه‌وانی نیشتمانه‌که‌ی و به تایبه‌ت دایکی “کیان پیرفه‌له‌ک” کرد.
سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم و موزیکی “ئه‌زمیر” Izmir له وڵاتی تورکیا، ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی فلامینگۆی بلووریی فه‌خری و ده‌ستکه‌وتی هونه‌ریی و نێوان که‌لتوریی خۆی پێشکه‌ش به “به‌همه‌ن قوبادی” کرد و ئه‌م ده‌رهێنه‌ره به ناوبانگه کورده به هۆی سه‌رقاڵی به کاره هونه‌رییه‌کانییه‌وه، نه‌یتوانی که له‌م ڕووداوه هونه‌رییه‌دا ئاماده بێت؛ له په‌یامێکی ڤیدیۆییدا که بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه ڕه‌وانه‌ی کردبوو؛ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێشکه‌ش به ته‌واویی ژنان و کچانی ئازا و پاڵه‌وانی نیشتمانه‌که‌ی و به تایبه‌ت خاتوو “زه‌ینه‌ب مه‌ولایی ڕاد” دایکی “کیان پیرفه‌له‌ک” کرد.
فیلمه‌کانی قوبادی له نه‌بوونی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره به‌ئه‌زموونه‌ی سینه‌مادا؛ له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم و موزیکی “ئه‌زمیر” پیشاندران و له لایه‌ن هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما و مۆسیقاوه وت‌ووێژیان له‌سه‌رکرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندران.
خه‌ڵاتی فه‌خری ئه‌م فێستیڤاڵه‌ش به “ئێستیڤان سابۆ” István Szabó ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری ناوداری هه‌نگاری براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکار به‌خشرا.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم و موزیکی “ئه‌زمیر” به هه‌وڵی “تۆنچ سویر” Tunç Soyer شاره‌وانی شاری ئه‌زمیر و به مه‌به‌ستی گۆڕینی ئه‌زمیر به شارێکی که‌لتوری و هونه‌ری و گرینگی تایبه‌ت به پیشه‌ی سینه‌ما دامه‌زراوه.
سێیه‌مین خولی ئه‌م ڕووداوه هونه‌رییه له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، له‌وانه: “ڕکابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی”، “ڕکابه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی” له چوارچێوه‌ی نمایشی ١٠٠ فیلمی بڵیند، ٢٠ کورته فیلم، کۆر و کۆبوونه‌وه‌ی وڵام و پرسیار، وتووێژی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مامۆستایانی به‌رچاویی سینه‌ما، به‌ڕێوه‌چوونی کۆنسێرتی مۆسیقا و چه‌ندین به‌شی دیکه له رۆژانی ١٦ تا ٢٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣ له شاری ئه‌زمیر له وڵاتی تورکیا به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://instagram.com/izmirfilmmusicfest?igshid=NTc4MTIwNjQ2YQ==
Discussion about this post