ئەو بەرهەمانەی کە لە فێستیڤاڵەکانی “کان”، “ڤێنیز”، “بەرلین”، “سانده‌نس”، “کلێرمۆنت فرانت”، “ئەدینبۆرگ”، “تیرانا”، “ئۆبەرهاوزن”، “تامپێره” و “فرایبۆرگ” ئامادە بوون؛ لە بەشی نێوده‌وڵه‌تی سی‌ونۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران نمایشکران.
کورتە فیلمە دیارەکانی سینەمای جیهان کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە فێستیڤاڵەکانی پڕبایخ و بەناوبانگی سینەمای جیهانیدا به‌شدارییان کردووه؛ لە بەشی نێودەوڵەتی سی‌ونۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران که لە لایەن ئەکادیمیای ئۆسکار OSCAR®qualifying پەسەند کراوە،ئامادەن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌ندیسی فێستیڤاڵه‌که و خەڵاتی گەورە و دوو هەزار دۆلاری ئەم ڕووداوە سینه‌ماییه و هەروەها بۆ ناساندن بۆ ئەکادیمیای ئۆسکار پێکه‌وه رکابه‌ری ده‌که‌ن.
بەشێک لەو به‌رهه‌مه کورتە فیلمانه کە لە سی‌ونۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران‌دا به‌شدارییان کردووه، بریتین لە؛
1 ـ کورتە فیلمی چیرۆکی “بارودۆخی هه‌میشه‌یی” Same Old لە دەرهێنانی “لۆید لی چۆی” Lloyd Lee Choi له ئەمریکا لە بەشی “رکابه‌ری کورتە فیلم” لە حه‌فتاوچواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کان” Cannes لە فەرەنسا لە ساڵی 2021ی زایینی
2 ـ کورتە فیلمی ئەنیمەیشێنی “مرۆڤەکان گەمژەترن، کاتێک له ته‌نیشت یه‌کتری ده‌خرێنه پاڵ یه‌ک” Humans Are Dumber When Crammed Up Together لە دەرهێنانی “لۆرن فێرناندێز” لە فەرەنسا لە بەشی “رکابه‌ری کورتە فیلم” له حه‌فتاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کان” Cannes لە ساڵی 2022ی زایینی
3 ـ کورتە فیلمی ئەنیمەیشێنی “ئێسکەکان” The Bones لە دەرهێنانی “کریستۆبال لێئۆن” و “خواکین کۆچینیا” Joaquín Cociña لە شیلی لە بەشی “رکابه‌ری کورتە فیلم” له حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” Venice لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی
4 ـ کورتە فیلمی ئەزموونی “خێزانی ئه‌نگه‌ل” Parasite Family لە دەرهێنانی “پراپات جیوا رانگسان” Prapat Jiwarangsan لە تایلەند لە حه‌فتاوسێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین” Berlinale لە ئەڵمانیا لە ساڵی 2022ی زایینی
5 ـ “کچی ڕاوچی” The Headhunter’s Daughter لە دەرهێنانی “دۆن ژۆزێفۆس رافائێل ئێبلاهان” له فلیپین و براوەی خەڵاتی گەورەی لیژنەی دادوه‌رانی کورتە فیلم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سانده‌نس” Sundance لە ئەمریکا لە ساڵی 2022ی زایینی
6 ـ كورتە فیلمی “تكایە دوای بیستنی ده‌نگی تۆن پەیامهكهت دابنێ” Please Leave a Message After the Tone لە دەرهێنانی “ریستۆ پێكا بلۆم” Risto-Pekka Blom لە فینلاند لە په‌نجاویه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تامپێره” لە ساڵی 2021ی زایینی
7 ـ کورتە فیلمی ئەنیمەیشێنی “ڕزگاری ناوێکی نییە” Salvation Has No Name لە دەرهێنانی “جۆزێف واڵاس” Joseph Wallace له ئینگلتەرا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ئەدینبۆرگ” Edinburgh سکۆتلەندا لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی
8 ـ كورتە فیلمی چیرۆکی “فاتجۆنا” Fatjona لە دەرهێنانی “ستیڤ باچێ” Steve Bache لە ئەڵمانیا لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تیرانا” Tirana ئەلبانیا لە ساڵی 2022ی زایینی
9 ـ كورتە فیلمی چیرۆکی “ترش و شیرین” Malabar لە دەرهێنانی “ماكسیمیلیان بادیەر رۆزێنتاڵ” Maximilian Badier-Rosenthal لە فەرەنسا لە بەشی “رکابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی” له چل و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “كلێرمۆنت فرانت” Clermont-Ferrand لە ساڵی 2021ی زایینی
10 ـ كورتە فیلمی ئەنیمەیشێنی “سەری پچڕا‌و” Disconnected Head لە دەرهێنانی “ئەندریاس هانس دویێر” لە ئەڵمانیا لە شه‌ست و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كورتە فیلمی ئۆبەرهاوزن Oberhausen لە ئەڵمانیا لە ساڵی 2021ی زایینی
11 ـ کورتە فیلمی چیرۆکی “زمانی کوشتن” Murder Tongue لە دەرهێنانی “عەلی سوهەیل جەورا” له پاکستان لە بەشی “رکابه‌ری سه‌ره‌کی” لە سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “فرایبۆرگ” Fribourg لە سویسرا.
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران وه‌کوو فێستیڤاڵی سه‌ره‌تایی خه‌ڵاتی ئۆسکار و له زومره‌ی فێستیڤاڵه‌کانی “ئۆسکار کوالیفاید” OSCAR® qualifying له ئاستی دونیا که سیونۆههمین خولی به نمایش کردنی 64 کورته فیلمی چیرۆکی، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 32 وڵاتی جیهان له‌وانه؛ ئه‌مه‌ریکا، فه‌ره‌نسا، شیلی، ئه‌رژه‌نتین، ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، چین، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، پۆڵه‌ندا، لوبنان، که‌نه‌دا، قێرقیزستان، هیندوستان، ئیسپانیا، فینله‌ندا، سویسڕا، دانیمارک، تایله‌ند، کرۆواسی، هه‌نگاریا، فیلیپین، لیتوانیا، پاکستان، مه‌غریب (مه‌راکێش)، ئه‌رمه‌نستان، کازاخستان، لۆکزامبۆرگ، عێراق، تورکیا و ئێران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “مه‌هدی ئازهرپێندار” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران؛ به شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و هه‌روه‌ها 99 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی ئێرانی له رۆژانی 19 تا 24ی ئوکتۆبری 2022 له په‌ردیسی سینه‌مایی “میله‌ت” له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
Discussion about this post