سەدیق سەعید رواندزی : بێگومان رۆشنگەری ,بە بزاوتێکی ھزری ھەرە گرنگ دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. کە تیایدا کرانەوەیەکی ھزری گەورە بوو لە ئەقڵیەتێکی میتۆلۆژیەوە بۆ ئەقلیەتێکی زانستیء رەخنەیی. بەو مانایەی رامانء خوێندنەوەو
ھەڵسەنگاندنی دیاردەکانی ژیانی مرۆڤ,لە ژێر رۆشنایی دیدێکی رەخنەیی کە ھەڵَگری بنەمایەکی ئەقڵی بێت.واتە رۆشنگەری فۆرمۆلە بوونێکی ھزرییە کە مرۆڤ والێدەکات, بە دیدێکی رەخنەیی بروانێتە شتەکان.بۆیە نووسەرانی سەردەمی رۆشنگەری بەرلەھەر شتێک بروایان بە کەرستەی فیکر ھەبوو, بۆ خوێنەوەی دیاردەکانی ژیان. پێچەوانەی قۆناغەکانی پێشووتر,کەبەروانگەیەکی لاھوتیانە دەیانروانیە ژیان.بۆیە لەروانگەی کانتەوە یە کێک لە ئەرکە گرنگء دیارەکانی رۆشنگەری سەرلەنوێ خوێنەوەو پێداچوونەوەی دیاردەکانی رابردووە,کەدەشێ لە ھەڵسەنگاندنیاندا ئەقڵیە تێکی زانستی باڵادەست بێت.واتە راڤە کردنی دیاردەکانی ژیان, لە پەراوێزی ئەقلگەرایەوە. ئەمەش مانای پێشکەوتنء کرانەوەو باڵادەست بوونی تێروانینێکی ئە قڵیانە دەگە یە نێت لە بڕی تێروانینێکی نائەقڵانیەوە. کەواتە ئەگەر جەوھەری رۆشنگەری, ئە قلگەرایی بێت,ئەوا دەکرێ بڵێین, شیعرەکانی بێکەسی شاعیر لە دوو توێی خۆیاندا, ھەڵَگری بنەماکانی رۆشنگەرین. چونکە بێکەسی شاعیر لە زۆربەی شیعرەکانیدا, ھانی مرۆڤ دەدات کە لە خوێنەوەی دیاردەکانی ژیانء پرسیارکردندا, ئە قڵی خۆی بخاتە گەڕ. بە دەربرینێکی تر بە شێکی زۆری شیعرەکانی بێکەس لە بڕی وەسفی سروشتءگوتاری رۆمانسیانەو,گوزارشتکردنێکی سادە بۆ ژیان, بە پێچەوانەوە دواندنی ئە قڵە,وەک بزوێنەری مرۆڤەکانءھاندانیان بۆ بیرکردنەوەو رامان.چونکە لە شیعرەکانیدا ھەمیشە دەگەرێتەوە سەر ئەو بابەتانەی, کە ئەقڵ رۆلێکی گرنگیان تیادا دەبینێتءبە بێ خستنە گەری ئەقڵ, لە خوێنەوەی ئەم دیاردانە,مرۆڤ لە ماھیە تیان ناگاتء بگرە ناتوانێت ھیچ پێشکەوتنێکیش بەدەست بێنێت.بە دەربرینێکی تر, بە بێ گرنگیدان, بەبیر کردنەوە وەک کردارێکی ئەقڵانی, ئە ستەمە مرۆڤ راڤەی دیاردەکانی ژیانی بۆ بکرێت.چونکە ھەموو پرسیار کردنءگومانێک بەندە, بە بیرکردنەوە.بیرکردنەوەش بە بێ ئامادەیەکی ھەمیشەیی ئەقڵ لە ژیانی مرۆڤدا,بوونی نییە. کەواتە لە پشت ھەموو بیرکردنەوەیەکءپرسیارێکءگومانێک,ئەقڵ ئامادەیە.ھەر ئەم خەسڵەتەشە کە مرۆڤ جیا دەکاتەوە لە بوونەوەرەکانی تر.ئەگەر بەوردی بروانینە بە شێکی زۆری شیعرەکانی بێکەس, دەبینین ھەمیشە باس لەو پرسء بابەتانە دەکات, کە پەیوەستن بە ئەقڵەوە. بۆنموونە:خوێندەواری,پلانءسیستەمی کارگێریء دارایی ژیان,بیرکردنەوە لە پێشکەوتنی گەلانءسەرنجدانی واقیعی ئەوان, بەمەبەستی پێشکەوتنی کوردیش ھاوشانی ئەوان وەک نەتەوەیەک. بە چاوپۆشین لەوەی بێکەس لە ھەندێک شیعری دیکەیدا, دژ بە زانستء زانیاری دەوەستێتەوە. وەلێ بە شێکی زۆری شیعرەکانی ھەڵگری گوتارێکن, کە دەکرێ بە گوتاری ھوشیاربوونەوەی مرۆڤەکانء ھاندانیان بۆ بیرکردنەوەو فێربوونی زانستء زانیاری بناسێنین. بەو مانایەی دیالۆگی شاعیر لە شیعرەکانیدا, روەو مرۆڤەو دەیەوێت, مرۆڤەکان ھوشیار بکاتەوە لە دواکەوتوویی. بۆ ئەم مەبە ستەش ھانیان دەدات, فێری خوێندەواریءزانستء فێربوون ببن.بێگومان ھەرجۆرە کردارێکی فێربوونءدواتریش زانین, بە بێ خستنە گەڕی ئەقڵ,روونادات.کەواتەبێکەس ناراستەو خۆ,دەگەرێتەوە سەر پراکتیزەکردنی ئەقڵی مرۆڤ, لە خوێنەوەی دیاردەورووداوەکانی ژیاندا.ئەمەش ھەمان ئەو تیۆرە فکریەیە, کە فەیلەسوفءبیرمەندەکانی سەردەمی رۆشنگەری کاریان بۆ دەکرد, کە ئەویش,گۆڕینی ئەقلیەتی تاکەکانە, لە ئەقلیەتێکی میتۆلۆژیەوە,بۆ ئەقلیەتێکی زانستیءرەخنەیی.کە تیایدا راڤەی ژیانءبوون بکات,لە سەر بنەمایەکی ئەقڵانی. لەو سۆنگەیەوە دەبینین,بێکەس لە بە شێکی زۆری شیعرەکانیدا,ئەو گوتارە فیکریە ئاراستە دەکات, کە ھانی ئەقڵانیەتءکرانەوەی ئەقڵی دەدات, بەرووی ژیانء دەوربەردا. بۆیە ئەگەر لە ئەزموونی شیعری شاعیرانی دیکەی سەردەمی بێکەس, تارادەیەک گوتارێکی رۆمانسیانە ھەبێت,کە بنەماکانی بە ستراونەتەوە بە سۆز, ئەوا لە ئەزموونی بێکەسدا, بە پێچەوانەوە گوتارێکی ئەقڵانی دەبینرێت کە بنەماکانی بەسترانەتەوە بە فیکر. چونکە بێکەس لە بڕی ئەوەی وەسفی سرووشت, یاخود رووداوێکی مێژووییء سیاسی بکات, بە پێچەوانەوە تاک دەدوێنێتء ھەوڵی دیاڵۆگ لەگەڵ ئەقڵی مرۆڤ دەدات. بێکەس دەزانێت, ھیچ پێشکەوتنءداھێنانێکی زانستیءژیاری,بێ ئامادەبوونی دیدگایەکی ئەقڵانی نایەتە کایەوە, ھیچ ئەقلانیەتێکیش,بەبێ بیرکردنەوەو خستنەگەری فیکردروست نابێت. کەواتە دەبێ بیرمان لە ھەمبەر ژیانءخوێنەوەی دیاردەکان, بە رجەستە بکەین, دەنا ژیانمان تووشی دۆگمایی دەبێت. بێکەس وەک شاعیرێک, درکی بەو گرنگیەی بیرء ئەقڵ کردوە, بۆیە لە رێی شیعرەکانیەوە وەک پەیامێکی کۆمەڵایەتی,مرۆڤ ھوشیار دەکاتەوە لەوەی کە فێری زانستء زانیاری بێت. بۆیە دەڵێت:_
رێی نەزانی بەر بدەورێگەی مەعاریف بگرە بەر..
نیشتمانت زۆر کەساسەو ژینی ھەر غەمبارییە..
لەو شیعرەیدا بێکەس, باس لە چەمکی خوێندەواری دەکاتء ھانی مرۆڤەکان دەدات,خۆیان فێری خوێندەواریءنووسین بکەن,تاکو لە دواکەوتووییءنەزانی دەربچن.بێگومان کرداری فێربوون,ھەنگاوی یەکەمءسەرەتاییە بۆ خستنە گەری ئەقڵ.لێرەوەش کاتێ ئەقڵ وەک دەروازەیەک لە ژیانی مرۆڤەکان دەکرێتەوە,ئیدی پرسیارکردنءگومانکردن دروست دەبن, کە پرسیاریش ھاتە ئاراوە, ئەوا پێویستیمان بە وەڵامە.بۆیە دواجار لە ھەموو ئەو کردارانەدا,ئەقڵ دەبێ ئامادەگی ھەبێت,کەواتە بێکەس ناراستەوخۆ دەگەرێتەوە, سەرئەقڵانیەتی مرۆڤەکانء ھوشیاریان دەکاتەوە, لەوەی فێری خوێنەوەو نووسین بن. بە بێ خوێندەواری,ھزری مرۆڤ,دۆگما دەبێت ,بۆیە بێکەس سەرەتاھانی تاکەکان دەدا,رێی نەزانی بەربدەن,دواییش رێگەی مەعاریف بگرنە بەر.ئەو تێروانینەی بێکەس وەک شاعیرێک,بۆ دیاردەی خوێندەواریءزانستء فێربوون,لە سەردەمێکی کۆمەڵایەتیءژیاری دوواکەوتووی وەک سەرەتاکانی سەدەی رابردووی کۆمەڵگای کوردی,نەک ھەر دنیابینیەکی کراوەو پێشکەوتووخوازانەیە, بگرە ھەڵَگری بنەمایەکی رۆشنگەرانەشە. چونکە وەک باسمان کرد,بێکەس لە بڕی ئەوەی سەرنجی مرۆڤەکان بەنموونەو بۆ ئستاتیکای سرءشتء دیاردە کۆمەڵایەتیەکانی دیکەی ژیان رابکێشێت,بە پێچەوانەوە ھەوڵی ئەوە دەدات, دیالۆگ لەگەڵ ھزریان بکات. ئەمەش ھەمان ئەو تێرمە ھزریەیە کە بیرمەندانی رۆشنگەرانی کاریان بۆ دەکردو بروایان پێبوو.واتە بەرجەستەکردنی ئەقڵ, بە مەبەستی خوێنەوەو ھەڵسەنگاندنی, دیاردەکانی مرۆڤءدەوروبەر.تەنانەت رێکخستنء یەکخستنی ژیانی خۆشی,. بۆیە لە دێرە شیعرێکی دیکەدا, بێکەس دەڵێت:_
پاشکەوتکردن لە دنیا بۆ ھەموو کەس لازمە..
ئەگەر وەک یاساء رێسایەکی ئابووریءکارگێری بروانینە(پاشەکەوت)کردن,ئەوا دەکرێ بڵێین: دیاردەیەکە, ئەقڵ تیایدا رۆڵی خۆی دەبینێت.چونکە پاشەکەوتکردن, کە بەمانای رێکخستنی داھاتءخەرجی دێت, لە سەر بنەمایەکی ھاوسەنگ پەیوەست بە پلان دادەنرێت. واتە دەبێ پلانێکمان ھەبێت, کە تیایدا خەرجیء داھاتەکانمان لە سەر بنەمایەکی ھاوسەنگ دیاریبکەینء ھەروەھا بە شێک لە داھاتەکەشمان,گڵ بدەینەوە بۆ ئەوەی ئەگەر لە کاتێکی ترپێویستیمان پێبوو,بە کاری بێنین.ئەمە لەلایەک لە لایەکی ترەوە, ئێمە دەزانین پلان بە رنامەیەکی زانستییەوپەیوەستە بە ئەقڵ. بەو مانایەی پلان, بەرمەبنەمای ئەو خوێنەوە زانستیء ھزریەیە کەمرۆڤ بۆ یە کێک لە بابەتەکانی ژیان دایە دەنێت. ھاوکات ھیچ کارێک بە بێ پلانء بەرنامەی زانستی,سەرکەوتوو نابێت. بۆیە لە پێناو سەرکەوتنء رێکخستنءیەکخستنی ژیانماندا پێویستە پلانمان ھەبێت لە نێویشیاندا, بۆ چۆنیەتی سیستەمی کارگێری ژیانمان. بۆیە کاتێ بێکەسی شاعیرلەرێی پەیامێکی کۆمەڵایەتی سادەوە, کە لە دووتوێی شیعرێکیدا بەرجەستەی کردوە, مرۆڤەکان ھوشیار دەکاتەوە لەوەی پاشکەوت بکەن لە ژیانیاندا چونکە لازمە, ئەمە مانای وایە ھوشیاریان دەکاتەوە لەوەی پلانیان ھەبێتءلە رێی دارشتنی ئەو پلانەشەوە, ئەقڵء ھزریان بخەنە گەر.چونکە وەک باسمان کرد, پلان وەک کردارێکی ھزری,دەرەنجامی پرۆسیسێکی بیرکردنەوەیە. بەدەربرینێکی تر ,ئێمە کاتێ لە ژیانی ئاساییماندا, گەرەکمانە کارێک بکەینء ھەموو ھەوڵێکی بۆ دەدەین,بۆ ئەوەی ئەم کارەمان سەرکەوتووبێتء لە پەراوێزی ئەمەشدا, پلانێکی بۆ دادەنێین, مانای وایە,بیردەکەینەوەو لە راوێژی ھزری داینە. کاتێ بیریشمان کردەوە, دەلالەتە بۆ خستنەگەری ئەقڵ لە میانەی ھەڵسەنگاندنء خوێندنەوەی دیاردەکاندا.کەواتە ئەوەی دواجار لەم ھاوکێشەیەدا,بوونی ھەیە تێروانینی ھزریانەی مرۆڤءباڵادەستبوونی ئەقڵە.ھەرئەمەشە ئەو بنەمایەی رۆشنگەری لەسەر وەستاوە. چونکە وەک باسمان کرد, رۆشنگەری فەلسەفەی باڵادەستبوونی ئەقڵە, بە سەر تێروانینە نازانستیءمیتۆلۆژیەکان, بۆ دیاردەکانی ژیان. لێرەوەش کاتێ ئەو دنیابینیەی بێکەسی شاعیرلە پەراوێزی ئەو بنەمایانەوە دەبینین, کە رۆشنگەری پێکدەھێنن, بێگومان دەگەینە ئەو بروایەی کە بێکەس وەک شاعیرێکی کورد, ھەڵگری ھزرو تێروانینێکی رۆشنگەرانە بووە, لە ژیاندا.بۆیەشە ئەگەر رۆشنگەرەکان بروایان بە کەرستەی فیکری ھەبێت لە ژیاندا, ئەوا بێکەسی شاعیریش وەک ئەوان ھەمان بروای بە ھزر ھەبوە, کە ھەر ئەمەشە جەوھەری راستە قینەی ماناکانی رۆشنگەری, وەک بزووتنەوەو میتۆدێکی زانستیءھزری.بێکەس ئەگەرچی وەک شاعیرێک لە ھەڵومەرجێکی کۆمەڵایەتی زۆر دواکەوتووی کۆمەڵی کوردەواری ژیاوە,کە ئەویش سەرەتاکانی سەدەی رابردووە, بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا,خۆی ھزرێکی کراوەو دنیابینیەکی پێشکەوتووی ھەبوە, بۆ ژیان.واتە دەتوانین بڵێین بێکەس وەک شاعیرێک لە نزیکەوە درکی بە نەھامەتیءدواکەوتووەکانی کۆمەڵی کوردەواری کردوە, بۆیە ھەوڵیداوە ئەودنیابینیە رۆشەنگەرانەی خۆی,وەک گوتارێک ئاراستەی تاکەکان بکاتء لەو روانگەیە شەوە ھوشیاریان بکاتەوە.بە ئامانجی پێشکەوتنی کۆمەلگەو رزگاربوونءلە نەریتءدیاردە دواکەوتووەکانی کۆمەلگە,ئەوانەی وەک بەربەستێک دەبن لە بەردەم پێشکەوتنی کۆمەلگەو بگرە مرۆڤەکانیش.کاتێکیش سەرنج لە بە شێکی شیعرەکانی دەدەین, باشتر ئەو ھزرە رۆشەنگەرانەی بێکەسمان وەک شاعیرێکی کورد بۆ دەردەکەوێت.بۆنموونە لە شیعرێکی دیکەدا, بێکەس دەڵێ:_
ئەوروپا پاپای تەمێ کرددەستی دایە عیلمءفەن..
بێ تەلء کەشتی دروستکرد.دائیمی ھەر ھەوڵئەدەن.
لەو کۆپڵە شیعریەدا درک بەوە دەکەین, کە بێکەس شاعیرێکی ھوشیارءبیرکراوەو تێگەیشتوو بوە.چونکە ئاماژە بۆ سەردەمێکء رووداوێک دەکات, کە دەکرێ بڵێین, سەردەمی دواکەوتوویی مرۆڤایەتی بوە, بە تایبەتیش لە سەدەکانی ناوەراستدا.چونکە لەو سەردەمەدا کلێسا وەک ناوەندێکی ئایینی رۆڵی ھەبوەو, لە بڕی ئەقڵیەتێکی زانستیءرەخنەیی,ئەقڵیەتێکی لاھوتیءئایینی,حوکمی کۆمەڵگەی کردوە. کاتێکیش لە سەردەستی چەند فەیلەسوفءبیرمەندێک بە تایبەتیش رۆشنگەرەکان, کۆتایی بەو دەسەڵاتەی کلێساو روانگە لاھوتیە دەھێنرێت بۆ ژیانء کۆمەلگە, ئیدی دەروازەکانی پێشکەوتنی ئەوروپا دەکرێنەوەو داھێنانەزانستیءتەکنەلۆژییءفیکریەکان دێنە ئاراوە.بەو مانایەی ئەقڵیەتی مرۆڤایەتی کرانەوەیەکی بەخۆوە دیت ,کە چیتر بە ئەقلیەتێکی ئایینی نەروانێتە دیاردەکانی ژیانءبوون.بۆیە کاتێ بێکە س بە ھوشیاریەوە ئاماژە بەو رووداوە دەکات لە مێژووی مرۆڤایەتیء لەوێوەش دەیکاتە پە یامێک بە رووی کۆمەڵی کوردەواریدا, ئەوا بێگومان مەبە ستیەتی کەکوردیش وەک نەتەوەیەک ھوشیاربێتەوەو نەکەوێتە ژێر کاریگەریەتی گوتاری ئایینیءنێوەندە دینیەکان.چونکە تا ئەمە نەکات ئە ستەمە,دیاردەی پێشکەوتنەکانی کۆمەلگا لە ھەموو رووێکەوە بێنە ئاراوە. لەو روانگەیە شەوە, بێکەس سەرەتا تەمێ کردنی پاپا وەک نموونە دێنێتەوە, دواتر باس لە بێ تەلء کەشتی دەکات. ھەموو مان دەزانین ئامرازەکانی وەک بێتەلء کەشتی, بە رھەمی ھزرێکی زانستینە نەک ئایینی.کاتێکیش دەیانەوێت, ئەم ئامرازانە دروست بکەن, ئەوا دەبێ پاپا تەمێ کەن.کە ئەمەش مانای گۆرینی ستراکتۆری بیرکردنەوەی مرۆڤ,لە دیدگایەکی نازانستی بۆ دیدگایەکی زانستی.دیارە ئێمە دەزانین, لەو سەردەمەی بێکەسی شاعیرداولەو ھەڵومەرجە کۆمەڵایەتیەی کۆمەلگای کوردیدا,پاپا نەبوە,ھاوکات نەشتوانراوە بێ تەلءکەشتی دروست بکرێت.بەڵام کاتێ بێکەس وەک شاعیرێکی رۆشنگەر, ئەم رووداوەی مێژووی مرۆڤایەتی, سەرلەنوێ لە شیعردا بەرجەستە دەکاتەوەو ئاماژەی پێدەداتءھاوشێوەی پە یامێک, ئاراستەی تاکەکانی دەکات,ئەوا مەبە ستیەتی کە کۆمەلگای کوردی ھوشیار بکاتەوە لەوەی کە چاو لە کۆمەڵی ئەوروپی بکات و دەست بدەنە عیلمءفەن. بێگومان ئێمە کاتێ روانگەیەکی رۆشنگەرانەی لەو شێوەیەمان لە شیعری بێکەسدا دەکەوێتە بەرچاو,ئەوا دەگەینە ئەو بروایەی کە بێکەس شاعیرێکی ھوشیارءبیرکراوەو رۆشنگەر بوە. چونکە بە ئاگابوون لە حیکایەتەکانی پاپاءئەو کاریگەریەتیانەی کلێساکان لە سەر بیرء روانینی مرۆڤەکان, لە سەردەمێکدا ھەیانبوو,نیشانەی کرانەوەی ھزری شاعیرء بە ئاگابوونیەتی لە مێژووی ھزری مرۆڤایەتیء تەنانەت سەردەمی رۆشنگەریش.لەو روانگەیەوەش بێکەسی شاعیر مەیەسیەتی,ئەو گۆرانکاریءپێشکەوتنە ژیاریەی ئەوروپا,بەبیر مرۆڤی کورد بھێنێتەوە, بە ئامانجی ئەوەی کۆمەلگای کوردیش ھاوشانی ئەوان دەست بدەنە عیلمءفەن.بۆیە بانگەشەکردنی بێکەس بە دروست کردنی کەشتیءدەست دانە عیلمءفەن, بەرەنجامی ھزری رۆشنگەرانەی ئەوە بۆ ژیانء دەوروبەر. چونکە لەو تێروانینە کۆمەڵایەتیانەی شاعیر ھەست بە دیدگایەکی زانستیءرەخنەیی دەکەین, بۆ ژیانء دەوروبەر.بێگومان وەک ئاماژەشمان پێدا,دیدگای رەخنەییء زانستی,دەرەنجامی عەقڵێکی رۆشنگەرانەن. بەو مانایەی رۆشنگەری بنەماکانی لە سەر کرانەوەی ئەقلءخوێنەوەی دیاردەکانی ژیان لە پەراوێزی ئەقڵەوە, وەستاوە.بۆیە کاتێ بێکەس گرنگی بە ئەقڵگەرایی دەداتء ھانی مرۆڤەکان دەدات, ئەقڵانیانە بروانە ژیان, ئەوا دەکرێ بڵێین شاعیر ھەڵگری بیرێکی رۆشنگەرانە بوە لە ژیان,ئەگەر بە شێوەیەکی سادەو ساکاریش بووبێت. بەتایبەتیش کە بێکەس لە چەندین شیعری دیکەیدا,تێروانینێکی رۆشنگەرانەی ھەبوە لە ژیان. بۆ نموونە وەک لە شیعری(کچی بێ عیلم دیلء زەبوونە).یاخود کاتێ ھانی ژن دەدات پەچەی شەرم فرێبداتء تێبکۆشێت. وەستانەوە لە ئاست دیاردەی شەرمءھان دانی ئافرەت بۆ دورکەوتنەوە لە شەرم وەک دیاردەیەک کە کەسایەتی مرۆڤ,لاواز دەکات, لە سەردەمێکدا کە ئەوپەری دواکەوتوویی کۆمەڵایەتیء ژیاری لە کۆمەلگەدا بوونی ھەبوە, لای شاعیرێک,بێگومان نیشانەی ھزری رۆشنگەرانەی شاعیرن. بەتایبەتیش کە بێکەس لە بە شێکی زۆری شیعرەکانیدا,بە دیدگایەکی رەخنەییء زانستی دەروانێتەژیانءدەوروبەر…..